یوسف له‌تیف
كیسنجه‌ر ده‌ڵێ: له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا نییه هیچ كێشه‌یه‌ك له دنیادا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له بهرژهوهندییهتى سه‌رى په‌تى كێشه‌كه بگرێت به ده‌ستییه‌وه و بجووڵێنێت به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه و زۆرى تریش هه‌ن له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا هیچ كات دۆست و دوژمنى هه‌میشه‌یى بوونى نییه، بگره به‌رژه‌وه‌ندى هه‌میشه‌یى دروسته و كارى پێ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها له نسكۆى ساڵى 1975دا كیسنجه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا له‌باره‌ی كورد و شۆڕشه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى به‌دڕه‌وشتانه له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد، به‌ڵام ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێت ئێمه هه‌مان ریسكین و هه‌مان خۆراكین له نێوان سێگۆشه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و عێراقدا.
ئێسته هه‌یمه‌نه و ئیمپراتۆریى شیعه وه‌ك ئاگر له پووش به‌ربووبێ، به‌و شێوه‌یه به چوارده‌ورى خۆیدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه و بڵێسه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه. زۆر له سیاده‌ى ده‌وڵه‌تانى هاوسێی شكاندووه و ته‌نیا وه‌ك قه‌باغ ماونه‌ته‌وه، له‌ژێر ركێف و سیاسه‌تی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن، هێنده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته ده‌ستی ئێرانی درێژ كردووه، هێنده‌ش قاچى عه‌ره‌بى كورت كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى حه‌وزه‌ى سوننى، ئه‌مه‌ش به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات یا ده‌بێ ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كسان بكاته‌وه به خۆى یاخۆ ده‌بێت ئه‌وانیش ده‌ستوپێى ههڵكشاوى ببڕن و كورتى بكه‌نه‌وه.
ئه‌م پێكدادانه له ئاینه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خاك و كولتوور هه‌ڵكشا، ئه‌م بازنه‌یه تا دێت فراوانتر ده‌بێ، ئه‌م ئاوه تا دێ زیاد ده‌كات و لافاوى لێ هه‌ڵده‌ستێ و ده‌شت و دۆڵ پێچ ده‌دات،