سەرووتاری گاردیان
ناوچەی سووری ئامەد بە مێژووی دێرین و باڵەخانەکانی و لەباوەشگرتنی ئەم دواییەی تەواوی نەتەوەو ئایینە جیاوازەکان بەناوبانگە. بەڵام لە ئێستادا زیاد و کەم ئەوێ لە بەرەیەکی جەنگ دەچێت. عەبدوڵڵا دەمیرباشی سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوور لە راپۆرتێکی پێشتری گاردیاندا و لە باسی بارودۆخی ئێستای سوردا، وتی: "دەبابەکان بە کۆڵانە تەنگەکانی سووردا دێن و دەچن.. دانیشتوانی شار بۆ چەندین هەفتە لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا گیریانخواردووە.. ئەوانەی دەچنە دەرەوە لە ژێر مەترسی گولـلەی قەناسەکاندان.. گەر بشپێکرێن لاشەکانیان بۆ چەندین رۆژ لە شەقامەکان دەمێننەوە". زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەی سوور ئەو بەشەی شاریان چۆڵکردووەو خانوو و باڵەخانە دێرینەکانی ناوچەکە بەر بۆردمانەکان کەوتوون و ئێستا تەنها چەند خشت و بەردێکن. لە سەرەتای مانگی ١٢- وە لە ناوچەی سوور هاتووچۆ بە تەواوی و بۆ ٢٤ کاتژمێر لە رۆژێکدا قەدەغەکراوە.
فازڵ جاف
دوور نییه كه‌سێك بناسیت زۆر زیره‌ك و لێهاتوو بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌هره و تواناكانی، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت! بگره هه‌ندێك جار وا ڕوو ده‌دات ئه‌و كه‌سانه نه‌توانن ته‌نانه‌ت بژێویی خۆیشیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. به عه‌ره‌بی پێیان ده‌ڵێن: خاوه‌نی حه‌وت پیشه‌یه، به‌ڵام به‌ختی نییه. ڕاسته ئه‌و جۆره كه‌سانه به زه‌ین و مێشك زیره‌كن، به‌ڵام له هه‌ست و سۆزدا زیره‌ك نین.
له ڕاستیدا زیره‌كی و لێهاتوویی به ته‌نیا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه، كه زیره‌كیی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ست و سۆز، گرنگتره له زیره‌كیی مێشك و زه‌ین. باشه كه ده‌ڵێین: زیره‌كیی هه‌ست و سۆز"، ئه‌م چه‌مكه ده‌بێت چ مانایه‌ك بگه‌یه‌نێت؟
ئه‌م چه‌مكه زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر بۆیه به سه‌دان پێناسه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئاسانترین و ساده‌ترین پێناسه به‌م جۆره بێت: ئاگاداری هه‌سته‌كانی خۆت بیت، هه‌سته‌كانی خۆت تاوتوێ بكه‌یت و شهنوكهویان بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌سته‌كانی خۆت بگه‌یت، ده‌ره‌نجام له هه‌سته‌كانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشت ده‌گه‌یت. ئه‌گه‌ر باش له هه‌سته‌كانی خۆت بگه‌یت، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانت گونجاوتر و له‌بارتر ده‌بن، ئه‌وكات ئاراسته‌كردنیان ئاسانتر ده‌بێت.
دڵشاد مەولوود
ریفراندۆم، گەلی كورد لە بەردەم دوو ئەلتەرناتیڤدا رادەگرێت و چاوەڕوانی وەڵامی لێ دەكات، چاوەڕێی وەڵامێكی روونی لەسەر دواڕۆژی سیاسیی دۆزەكەی لێ دەكات.لەم راپرسییە گشتییەدا یەك ئەلتەرناتیڤی سیاسی بۆ چارەنووسی كورد دەنگی زۆرینەی جەماوەری كورد وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی بواری سات و سەودا و موزایەدەی سیاسی نامێنێت و دوودڵی و راڕایی و گومان جێگەیەكیان لە بزووتنەوەی سیاسیی نێو كوردستاندا بۆ نامێنێتەوە. دیارە ئەمەیش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوایەتی و هێزە سیاسییەكانی كورد، چ ئەوانەی هەن، چ ئەوانەی لە دایك دەبن، كە بە عەقڵییەتێكی نوێ و بەرنامەی نوێ و سیاسەتێكی نوێوە بێنە مەیدان و مێژوویەكی نوێ بۆ داهاتووی كورد بنەخشێنن.
ریفراندۆم شێوازێكی دیكەیە لە شێوازەكانی بەشداریكردنی هاووڵاتییان (دەنگدەران) لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا، بە یەكێك لە رێگاكانی دیموكراسیی راستەوخۆ دادەنرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت، كە لەبارەی پرسێكی دیاریكراو، بە بەڵێ، یان بە نەخێر دەنگ بدەن. ئەم شێوازە لە چەند وڵاتێكی وەك سویسرا و وڵاتە ئەسكەندەناڤییەكاندا بە زۆری بە كار دێت. بەڵام لە وڵاتێكی وەك بەریتانیادا كەمتر هانای بۆ دەبرێت.
ئازا حەسیب قەرەداخی
ئەو قسەیەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، كە وتبووی " ئێمە بە تەنیاین" لەلایەن هەرزەی سیاسی و میدیاكارانی گومانچێنەوە بۆ مەرامی سیاسی قۆزرایەوە. لەم قۆناغەدا گەلی كوردستان بە تەنیا نییە و بە تەنیایشە.
پرسی یەكەم كە تێیدا تەنیا نین، شەڕی دژی داعشە. چونكە داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و رۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە، هێزگەلێكی فراوان هاوكار و هاوسەنگەرنمانن. پرسی دووەم كە تێیدا تەنیا نین، پرسی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە. سەرۆك بارزانی، لە دوادیمانەیدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیاییدا دەڵێ؛ سەرانی وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە سەردەمی رێككەوتنی سایكس-پیكۆ كۆتایی هاتووە و عێراق و سووریا جارێكی دیكە وەكو دەوڵەت لە فۆرمی پێشوویاندا دروست نابنەوە و، ئێمەیش لە هەموو كات زیاتر لە سەربەخۆییەوە نزیكین.
هەرچەندە لەبارەی سەربەخۆییی كوردستانەوە، ناكرێ چاوەڕوانی ئەوە بین دەنگی پشتگیریی دیپلۆماتەكان بە زوویی و بە ئاسانی ببیستین، بەتایبەتیش هیی ئیدارەی ئەمریكا كە لە سەروەختی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندایە.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
تاكو ئه‌م چركه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و هه‌ستی پێده‌كرێت، دوو پرۆژه له‌ناو شه‌قامی سیاسی كوردیدا كاریان له‌سه‌رده‌كرێت. شه‌قامێك كه لایه‌نگری خۆی هه‌یه، كاربۆ سودوه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، تاكو كورد بتوانێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا ولهدهستپێكی سه‌ده‌ی 21 دا ببێته خاوه‌نی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ئێمه له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز و دیبه‌یتی كراوه‌دا پاساوه‌كانی ئه‌و ڕیتمه له‌كاركردنمان خستۆته به‌رچاو، ئه‌ڵبه‌ت هۆكارگه‌لێكی زیاتریش هه‌ن كه‌ئێمه نایان بینین و كه‌سانی تر له‌لای تره‌وه هه‌وڵی نمایش كردنیان ده‌ده‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد له‌م ده‌رفه‌ته‌دا بكه‌نه ئه‌جێندای نه‌ته‌وه‌ی كورد، توانیویانه ئامانجه‌كه‌یان بپێكن و ئه‌وه‌ی پێویسته لهماركێتین بۆ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بكه‌ن؟. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێدێڵم بۆ بڕگه‌ی داهاتووی ئه‌م كورته شیكردنه‌وه‌یه.
زكری مووسا
بەرەی نێوخۆیی دژەسەربەخۆییی كوردستان، بڕوبیانووی زۆریان بۆ دژایەتیكردن یان دواخستنی سەربەخۆیی هەیە. دژایەتیكردنی سەربەخۆیی ئەویش لەناوخۆدا كارەساتێكی فیكری و ئەخلاقییە كە لەمێژووی هیچ میللەتێكدا ڕووی نەداوە، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قوربانییە بێسنوورەی گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی بەخشیویەتی، ئەو دژایەتی و عینادە پتر ویژدانی گەل ئازار دەدات. بریقەدارترین بیانوو بۆ دژایەتیكردنی سەربەخۆیی، بابەتی سیستەم و دیموكراسییە. تیۆریزانانی بەرەی دژەسەربەخۆیی وای بۆ دەچن: پێویستە سیستەم و دیموكراسی كامڵ ببێت ئەو كات پێ بنێینە قۆناغی دەوڵەتبوون. هەر چەندە ئەو بلۆكە نەیارەی سەربەخۆیی لە بابەتی دیموكراسیدا كارنامەیەكی باشیشی نییە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم بیانوویە دوورە لە مەنتقی سیاسی و پڕۆسەی گەشەسەندنی سرووشتی و سیاسیی كۆمەڵگاكان.
دیموكراسی پڕۆسەیەكی بێ كۆتاییە و هێڵێكە بەردەوام لە جووڵەدایە و،
د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
هه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه 2016، سه‌رۆك بارزانى ئه‌جێنداى كارى هه‌رێمى كوردستانى له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كۆنسووڵی وڵاتانى دونیا له هه‌ولێر، ڕاشكاوانه ڕاگه‌یاند، كه خۆى له پرسى به فهرمیكردنى ریفڕاندۆمى گه‌لى كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م و دواتر ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان و جیابوونه‌وه‌یه له عێراق، له‌و وڵاته‌ى به هیچ جۆرێ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیانى تێدا نه‌ماوه.
جیابوونه‌وه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتىیانه ده‌بێ، گه‌ر حكوومه‌تى عێراق بیه‌وێت ده‌وڵه‌تێكى باشى مۆدرێنى فره‌ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌ی یهكترویست و دیموكراسیی خاوه‌ن په‌یوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تیی هاوبه‌ش، ببێته دراوسێى كه ده‌وڵه‌تى تازه‌ى كوردستانه. ئه‌وا ده‌وڵه‌تى تازه‌ى كوردستان یه‌كێك ده‌بێت له دراوسێ باشه‌كانى به‌رى رۆژهه‌ڵات و باكوور و چه‌ندین كیلۆمه‌تریش له به‌رى رۆژئاوای عێراقدا و، عێراقی عه‌ره‌بیش گه‌ر مه‌به‌ستى بێ، فێره دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یى ده‌كات.
رەزا شوان
مرۆڤ هەر بە سروشتی گیانەوەرێکی کۆمەڵایەتییە .. چونکە ناتوانێت بە تەنها و دوورەپەرێز بژی .. بەبێ هاوکاری و هەمەنگیش ناتوانێت هەموو پێداویستییەکان و پێویستییەکانی ژیـان و گوزەرانی خۆی دابین بکات .. بنیاتنانی خێزان و دێهات و شاران و کۆمەڵگا و، پێکەوە ژیان، وەرچەرخانێک بوون لە مێژووی ئادەمیزاد دا، هۆکارێکیش بوون بۆ داهێنان و پێشکەوتن و بنیاتنانی شارستانییەکان .
بەشێکی زۆری گیانەوەرەکانی تریش، کۆمەڵایەتین و بە کۆمەڵ دەژین و، کارەکانیان لە نێوانیانخۆیاندا دابەش کردوون لەوانەش : هەنگ، مێروولە، زەرەواڵە، مەیموون، بەشێکی زۆری باڵندەکان و ئاژەڵە کێوییەکانیش.
هەر تاکێکی سەر بە کۆمەڵێک یا گەلێک، فێری داب و نەریت و، بەها جوانەکانی گەلەکەی دەبێ و ... هەر لە منداڵییەوە بە پێی پێوەرە کۆمەڵایەتییەکان و رەنگوبۆی گەلەکەی کەسێتی خۆی بنیات دەنێ و.. رادە و پایەی کۆمەڵایەتی دیاری دەکرێت .
شەریف فەلاح
کێ بایکوت دەکا؟ کێ بێ هەڵویستە؟ کێ بەشدار دەبێ؟
ئاماژە:
هێشتا کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بە كاتی بەڕێوەچوونی دەیەمین خولی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران و پێنجەمین خولی پەرلەمانی شارەزایانی رێبەری ماوە، بە گوتەی سەرچاوەكانی سەر بە ریفۆرمخوازەكان نزیكەی 99%ی بەربژێرانی باڵی بەناو ریفۆرمخواز لەلایەن شوورای چاودێرییەوە رەت كراونەتەوە.
ئەمە لە كاتێك دایە كە "عەلی خامنەیی" رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێكدا داوای لەو كەسانە كردووە كە ئەگەر تەنانەت ئەو و سیستمی كۆماری ئیسلامیشیان قبووڵ نییە لەبەر "پاراستنی پێگەی وڵات" لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكەن.
رەوشی گشتی و هەڵوێستی ریفۆرمخوازان:
ئامارەكان ئەوە دەردەخەن لەكۆی 12 هەزار بەربژێر لە ئێران زیاتر لە حەوت هەزار كەسیان لەلایەن لیژنە و هەیئەتەكانی چاودێری و هەڵسەنگاندنی "پارێزگاكان و شوورای چاودێری" لە دوو قۆناغدا بە بیانووی جۆراوجۆری وەك بوونی پێشینەی سزا، باوەڕدار نەبوون بە كۆماری ئیسلامی و سەر بە لایەنێكی دیاریكراو رەت كراونەتەوە كە دەكاتە 80%ی بەربژێرەكان.
ناسر باباخانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی نزیك بە چوار دەیەی رابردوودا ساڵێ یەك هەڵبژاردنی بەڕێوە بردووە، وەك هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری، پارلەمان، ئەنجوومەنی شارەكان، خوبرەگان و... بە درێژایی ئەم ساڵانەش، سەرجەم ئەم هەڵبژاردنانەی وەك هێمایەك بۆ دێموكراسی لە ناوخۆی وڵات و مەشرووعییەتی ژوورەكی و دەرەكی بەچاوی خەڵكی ئێران و دەرەوەی وڵاتیشدا داوەتەوە!
بەڵام سەرەڕای هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ئەم مەبەستە، چاودێرانی سیاسی بەردەوام بە چاوی گومان و دڕدۆنگییەوە سەیری زۆربەی هەرە زۆری ئەم هەڵبژاردنانەیان كردووە، چون لەڕاستیدا هەرچەند رێژەی بەشداریی خەڵك هەندێ جار بەرچاو بووە، بەڵام جگە لە تەزویر و سڕینەوەی ئەو جیابیرانەی خۆیان بەربژێری هەڵبژاردنەكان كردووە، لە جەوهەری بەشدارییەكەدا هەمیشە گرفتێكی سەرەكی هەبووە كە بووەتە هۆی ئەوەی هیچكام لە هەڵبژاردنەكان نەتوانن گۆڕانێكی سیاسیی ئەوتۆ لە ئێران سازبدەن كە ئەویش بریتییە لە چەمكێك بەناوی: "بەشداریی سیاسی پێكهاتەیی".
عارف قوربانی
ئه‌مریكا وه‌ك زلهێزێكی جیهانی كه ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته زۆر كونج و كه‌له‌به‌ری رووی زه‌وی، به درێژایی ته‌مه‌نی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد، كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی به‌م به‌شه‌ی كوردستانه‌وه هه‌بووه. ئێرانیش وه‌ك وڵاتێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ی ناوچه‌كه، كه ئه‌ویش هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌تی ئه‌مریكایه له هاویشتنی په‌لوپۆ بۆ ناو هاوكێشه و ململانێكان، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی بچووكتردا، ئه‌ویش به حوكمی دراوسێیه‌تی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری به جوڵانه‌وه‌كانی كورده‌وه له عیراقدا هه‌بووه و ئێستاش له هه‌مووكات زیاتر هه‌یمه‌نه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووریی ناوچه‌كه دروستكردووه.
ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه نه‌یاری یه‌كترین، به‌ڵام هه‌ردووكیان كه له هه‌ندێ قۆناغدا پێكه‌وه و زۆر جاریش به جیا، هاوكاریی كوردیان كردووه. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له سیاسه‌ت و ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسی پشتیوانی و به هاناوه‌چوون و كۆمه‌ك، وه‌ك قه‌رزێك وێنا بكرێت، ئه‌وه كورد قه‌رزاری ئێران و ئه‌مریكایه.
رەزا شوان
ئەگەر بە مێژووی دەوڵەتی ئیمپریالیزمی عوسمانی‌دا بچینەوە .. کە لەژێر عەبای خیلافەتی ئیسلامی و مێزەری سوڵتانیدا، بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە خۆڵیان لە چاوی گەلانی خۆشبڕوای ناوچە کرد .. بۆ ماوەیەکی زۆریش بە زەبری هێز و کوشتن و بڕین و خوێنرشتن دەستیان بەسەر ناوچەیەکی فراواندا گرت .. عوسمانییەکان مێژوویەکی خوێناوی و رەش و قێزەوەنیی پڕ لە کارەساتی تراژیدیایان هەیە .. بە بە شێوەیەکی بەرنامەڕێژی دەستیان کرد بە کوشتن و ژینۆسایدی ئەو گەلانەی کە تورک نەبوون و، داوای مافەکانیان دەکردن، لەوانەش گەلانی ئەرمەنی و کورد و عەرەب و سریانی و کلدانی و ئاشووری و یۆنانی .. پشکی شێری ژینۆساید بەر ئەرمەنییەکان کەوت، وەک دەزانین کە لە ساڵی ( ١٩١٥) دا، عوسمانییە دڕندە و رەگەزپەرستەکان، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک ئەرمەنییان سەربڕی و کوشتیانیان .. ئەوانەشی کە مابوونەوە دەربەدەریان کردن و بەشێکی زۆریان لە برسان و لە ترسان و لە سەرما مردن و زۆربەشیان منداڵەکانیان لێ بە جێ‌مان .. ئەم تاوانەش پەڵەیەکی قێزەوەن و شەرمەزاریی تا هەتایە، بە نێوچەوانی تورکیای فاشستی و رەگەزپەرستەوە .. خۆ گەلی کورد و عەرەب موسوڵمانیشن .. ئەوەی تورکیا
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
)میدیای گه‌نده‌ڵ وڵات به‌ره‌و داڕمانی ئابووریی و گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ده‌بات و بۆ تێكڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هۆكاره‌كانی داڕمانی ئابووریی و قه‌یرانه‌كانی سیاسیی له حوكوومه‌ت دوور بخاته‌وه و بهرپرسیارێتییهكهش له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت. گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی و خۆسه‌پاندنی تاكه‌كان به‌سه‌ر جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا كاتێ دێته‌كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی بێ و بۆ كێشه‌كانی سیاسیی و دۆخی ئابووریی وڵات خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هه‌بێت و له ڕێگای میدیای سێبه‌ره‌وه كێشه‌كان به ڕووداو و پێشهاتی دیكه‌وه گرێ بدات و كۆمه‌ڵگاش له نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ له ڕاستیی ڕووداوه‌كان و له هۆكاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوور خرابێته‌وه. ئاریتما موحهممهدیى(
میدیای گه‌نده‌ڵ؛
میدیا ده‌توانێت به ئاسانیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دابنێت، بۆیه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن دهسهڵهتهوه هه‌وڵی دهستمۆكردنی ده‌درێت، هاوكات میدیا ده‌توانێ
رەزا شوان
گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، بەشێکی گرنگن لە فۆلکلۆری هەر گەلێک .. هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی حەز لە هۆنراوە و لە ئاوازەکانیان دەکەن، ناشزانرێت یەکەمین هۆنەر و ئاواز دانەرەکانیان کێ بوونە .. چونکە ئەم گۆرانییانە رەگێکی مێژوویی کۆنیان هەیە .. تا ئەمڕۆش چێژ و خۆشییان کاڵ نەبوونەتەوە و .. کاڵیش نابنەوە .. وەکو بەشێکی رەسەنیش لە کەلەپووری نەتەوایەتی .. هەر نەتەوەیەکیش شانازی بە فۆلکلۆری نەتەوایەتی خۆیەوە دەکات و .. دەیپارێزێت .. چونکە هەر نەتەوەیەک فۆلکلۆری رەسەن و داب و نەریتی تایبەتی خۆی نەبێت .. کەواتە رابردووی نییە .
ئێمەی کورد، گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی لەبنەهاتووی گۆرانی فۆلکلۆریمان هەیە .. کە بۆ سەردەمێکی کۆن دەگەڕێنەوە .. بەڵکو یەکێکین لە نەتەوە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە فۆلکلۆر دا .. لە گۆرانی فۆلکۆری کوردی‌دا، سروشتی جوان و رەنگینی کوردستان و، زادەی بیر و سۆز و چێژی مرۆڤی کورد و، داب و نەریتی جوانی کوردەواریمان رەنگیان داوەنەتەوە و، مۆرک و خەسڵەتێکی رەسەن و تایبەتییان بە گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکان بەخشیون . هێندەش هۆنراوەکانیان و ئاوازەکانیان ناسک و شیرینن .. بە ئاسانی دەچنە دڵەوە و، دەبنە وێردی شیرینی
چیمەن ساڵح
ئاماژەکانی نرخی نەوت لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا ، جێگەی سەرسوڕمانن لای گەورەترین دامودەزگاکانی دارایی لە جیهاندا .لەوانەش ئەو بانکانەی کە سەکۆ بۆ مامەڵەکردن بە زێڕی رەش دابین دەکەن . لەوانەش کە لە نیو تیمی راوێژارەکانیاندا گەورە شرۆڤەکارانی بازاڕی دارایی نێودەوڵەتی هەیە . ئەمەش دەرگای گفتوگۆ دەکاتەوە لەسەر واقیعییەتی ئەم نرخانە کە دامودەزگا گەورەکان دەیخەنە ڕوو. بەشێوەیەکی گشتیش بانکەکان و سندوقە دراوە مەزنەکان بەهۆیانەوە بڕیار دەدەن.
پێشبینی دامەزراوە داراییەکانی جیهان ،لە ساڵی ٢٠١٥دا ،لەجێی خۆیاندا نەبوون ،بۆ نمونە :
(بانکی یوپی ئێس کە جیهانییە و تایبەتمەندە لە بەڕێوەبردنی سامانەکان، لە کۆتایی ٢٠١٥دا م پێشبینی خۆی راگەیاند بۆ چاکبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠١٦ ، نرخەکەی لە نێوان ٦٧-٧٢ دۆلار بۆ یەک بەرمیل.
ی‌و پی ئێس کە بارەگاکەی لە سویسرایە ،لە راپۆرتێکی دوور ودرێژدا روونی کردووەتەوە ،کە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە ،نرخی نەوتی خاو دابەزی ،پێشبینی دەکرێ لە کۆتایی ٢٠١٥ نرخەکەی بەرز بێتەوە .