چیمەن ساڵح
ئاماژەکانی نرخی نەوت لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا ، جێگەی سەرسوڕمانن لای گەورەترین دامودەزگاکانی دارایی لە جیهاندا .لەوانەش ئەو بانکانەی کە سەکۆ بۆ مامەڵەکردن بە زێڕی رەش دابین دەکەن . لەوانەش کە لە نیو تیمی راوێژارەکانیاندا گەورە شرۆڤەکارانی بازاڕی دارایی نێودەوڵەتی هەیە . ئەمەش دەرگای گفتوگۆ دەکاتەوە لەسەر واقیعییەتی ئەم نرخانە کە دامودەزگا گەورەکان دەیخەنە ڕوو. بەشێوەیەکی گشتیش بانکەکان و سندوقە دراوە مەزنەکان بەهۆیانەوە بڕیار دەدەن.
پێشبینی دامەزراوە داراییەکانی جیهان ،لە ساڵی ٢٠١٥دا ،لەجێی خۆیاندا نەبوون ،بۆ نمونە :
(بانکی یوپی ئێس کە جیهانییە و تایبەتمەندە لە بەڕێوەبردنی سامانەکان، لە کۆتایی ٢٠١٥دا م پێشبینی خۆی راگەیاند بۆ چاکبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠١٦ ، نرخەکەی لە نێوان ٦٧-٧٢ دۆلار بۆ یەک بەرمیل.
یو پی ئێس کە بارەگاکەی لە سویسرایە ،لە راپۆرتێکی دوور ودرێژدا روونی کردووەتەوە ،کە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە ،نرخی نەوتی خاو دابەزی ،پێشبینی دەکرێ لە کۆتایی ٢٠١٥ نرخەکەی بەرز بێتەوە .
سۆسێتی جەنەراڵ کە گەورەترین بانکی فەرەنسایە ،بە شێوە یەکی جیاواز لە هاوشانە سویسرییەکە ی قسە دەکات ،پێشبینی دەکات کەهێواشتر نرخی نەوت بەرز بێتەوە بەهۆی نەرمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا و بازدانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێکخراوی هەناردە کردنی نەوت (ئۆپێک ) ،زیادبوونی هەناردەی ئێران لەمساڵدا.
بانکی بارکلیزی ئینگلیزی پێشبینی دەکات کە لەم مانگانەدا نرخەکە لە ٦١ دۆلاردا بێ بۆ هەر بەرمیێک و لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵیش ٦٦ دۆلار بێ.
شرۆڤەکاران لە بانکی جیفریز ی ئەمریکی بۆ سەرمایەگوزاریی روونی دەکەنەوە ، کە لە دوای گفتوگۆکانی ئەم دواییانە ،کۆمپانیا جیهانییەکان خاڵەکانی هاوسەنگییان لە نێوان داهات و تێچووی بەهەمهێنان دابەزاندووە بۆ ١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.لەگەڵ ئەوەشدا ،پێوسیتییان ،بە نرخی ٨٢ دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک تا بتوانن تێچووەکانی بەرهەمهێنان پڕ بکەنەوە .
بانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکیش لە مانگی تەمووزدا،پێشبینی کردووە کە لەم مانگانەدا نرخی بەرمیلێک بگاتە ٦٥ دۆلار و لە چارەکی سێەمی ئەمساڵیشدا بگاتە ٦٧ دۆلار . ) ئەمە هەمووی بۆ ساڵی ٢٠١٥ بوون ، کە لە راستیدا ، تا ئێستا نرخی نەوت بەرەو دابەزین و دابەزینی زیاتر چووە .
ئەوەی نرخەکانی نەوت دەگۆڕێ و موزارەبەکانی بازاڕ کۆنترۆڵ دەکات ،سیاسەتی وڵاتانە و ئەو بڕیارەی ئیمارات کەبەکشانەوە لە بازرگانی نەوت و هەڵگرتنی بۆ یەدەگ کاریگەریی دەخاتە سەربازاڕەکان وبەڵام لە هەمان کاتدا ئێران کە یەدەگێکی گەورەی هەیە ،دوای ئەوەی سزا ئابورییەکانی لە لایەن ئەمریکا و ژکۆمەڵگای نێو دەوڵەتییەوە لەسەر سوک کرا ، سوێی بووەتەوە بۆ هاتنەوە نێو بازاڕەکان لە رێی نەوتەوە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ، کە چاوەڕێی بوژانەوەی ئابورین لەرێی بازرگانی نەوتەوە و نەوتیش تاسەر دانابەزێ و بەرز دەبێتەوە . سعودیەش هەر لە سەرەتای تەنگژەکەوە بەر لە ١٨ مانگ کە دەستی پێکرد ،سورە لەسەر ئەوەی بەرهەمی نەوتی ئۆپێک لە بازاڕەکان نەکشێنێتەوە و گۆڕەپان چۆڵ نەکات بۆ روسیا و چین و ئەوانی تر .
وەزیری وزەی ئیماراتیش رایگەیاند ، کە کۆبوونەوەی ئۆپێک پێویست نییە ،چونکە ئۆپێک تەنیا لایەن نییە کە کۆنترۆڵی نەوت بکات ،بەڵام ئەم دابەزینەی نرخی نەت تا نیوەی ئەمساڵ بەردەوام دەبێ و پاشان بەرە و هەڵکشان دەگەڕێتەوە .بەپێی راپۆرتێکی جی ئێن ئێن ،لە ماوەی شەست ساڵی رابردوودا ، چەند جارێک بەو شێوەیە بەهۆی رووداوێکەوە ،نەوت نەرخەکەی دابەزیووە و بەڵام هەمیشە دابەزینەکان ماوەیان کورت بوون .
هەموو ئاماژەکان پشتگیریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدەن لە دوای چەند مانگێکی تر و هەر لە ساڵی ٢٠١٦ دا ،هەرچۆنێک بێ نەوت تا ماوەیەکی دووتری مێژووش سامانێکی لە دەست نەچووە. بەڵام بۆ کوردستان باشترین دەرفەتە کە بڕیار لە سەر جۆراو جۆریی سەرچاوەی داهات وبەگەڕخستنی کەرتە جیاوازەکانی ئابوری بدات و خۆی بۆ قۆناغێکی تری گەشانەوە لەڕێی هەمەڕەنگی سەرچاوەکانی داهات و بە کارخستنی خەڵک بدات، ئەوە باشترین رێگایە بۆ جێگیریی و ئارامی و خۆشگوزەرانی
هەموو وڵاتێک بەجۆرێک خۆشگوزەران دەبێ ،کە بەشێکی داهاتی ئەوە بێ کە خۆی کۆنترۆڵی دەکات و وەک قازانج پشت بەو داهاتە ببەستێ کە فاکتەری جیاجیا کۆنترۆڵی دەکەن.لە کاتی بەرزبوونەویە نرخی نەوتیش باشترین سود ئەوەیە ،سود لەو داهاتەگرانبەهایە وەربگیرێ بۆ بنیاتنانی پیشەسازی قورس و بەهێز بە جۆرێک کە ئابوری وڵات بتوانێ پشتی پێ ببەستێ .
basnews
26/1/2016