فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فازڵ جاف 

دوور‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌سێك‭ ‬بناسیت‭ ‬زۆر‭ ‬زیره‌ك‭ ‬و‭ ‬لێهاتوو‭ ‬بێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬به‌هره‌‭ ‬و‭ ‬تواناكانی،‭ ‬سه‌ركه‌وتوو‭ ‬نه‌بێت‭! ‬بگره‌‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬جار‭ ‬وا‭ ‬ڕوو‭ ‬ده‌دات‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬نه‌توانن‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬بژێویی‭ ‬خۆیشیان‭ ‬مسۆگه‌ر‭ ‬بكه‌ن‭. ‬به‌‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬پێیان‭ ‬ده‌ڵێن‭: ‬خاوه‌نی‭ ‬حه‌وت‭ ‬پیشه‌یه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌ختی‭ ‬نییه‌‭. ‬ڕاسته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬جۆره‌‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬به‌‭ ‬زه‌ین‭ ‬و‭ ‬مێشك‭ ‬زیره‌كن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزدا‭ ‬زیره‌ك‭ ‬نین‭.‬
له‌‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬زیره‌كی‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌س‭ ‬نییه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬سه‌ركه‌وتوو‭ ‬بێت،‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬زانایان‭ ‬پێیان‭ ‬وایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬زیره‌كیی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆز،‭ ‬گرنگتره‌‭ ‬له‌‭ ‬زیره‌كیی‭ ‬مێشك‭ ‬و‭ ‬زه‌ین‭. ‬باشه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێین‭: ‬زیره‌كیی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆز‭"‬،‭ ‬ئه‌م‭ ‬چه‌مكه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬چ‭ ‬مانایه‌ك‭ ‬بگه‌یه‌نێت؟‭ ‬

ئه‌م‭ ‬چه‌مكه‌‭ ‬زۆر‭ ‬قسه‌‭ ‬هه‌ڵده‌گرێت،‭ ‬هه‌ر‭ ‬بۆیه‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌دان‭ ‬پێناسه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬كراوه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬ئاسانترین‭ ‬و‭ ‬ساده‌ترین‭ ‬پێناسه‌‭ ‬به‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬بێت‭: ‬ئاگاداری‭ ‬هه‌سته‌كانی‭ ‬خۆت‭ ‬بیت،‭ ‬هه‌سته‌كانی‭ ‬خۆت‭ ‬تاوتوێ‭ ‬بكه‌یت‭ ‬و‭ ‬شه‌نوكه‌ویان‭ ‬بكه‌یت،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬هه‌سته‌كانی‭ ‬خۆت‭ ‬بگه‌یت،‭ ‬ده‌ره‌نجام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌سته‌كانی‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وروبه‌ریشت‭ ‬ده‌گه‌یت‭. ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬هه‌سته‌كانی‭ ‬خۆت‭ ‬بگه‌یت،‭ ‬مامه‌ڵه‌كردن‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هه‌سته‌كانت‭ ‬گونجاوتر‭ ‬و‭ ‬له‌بارتر‭ ‬ده‌بن،‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬ئاراسته‌كردنیان‭ ‬ئاسانتر‭ ‬ده‌بێت‭.‬
ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬ناتوانن‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ستی‭ ‬خۆیان‭ ‬بگه‌ن،‭ ‬ناتوانن‭ ‬هه‌سته‌كانیان‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬گونجاو‭ ‬و‭ ‬مه‌به‌ستی‭ ‬چاك‭ ‬به‌رن‭. ‬تۆ‭ ‬كه‌‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬خۆت‭ ‬تێ‭ ‬گه‌یشتیت،‭ ‬ده‌توانی‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وربه‌ریشت‭ ‬تێ‭ ‬بگه‌یت‭. ‬بۆیه‌‭ ‬زیره‌كی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست،‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌ڕه‌تدا‭ ‬ئاگایی‭ ‬ته‌واو‭ ‬ده‌خوازێت،‭ ‬ئاگایی‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬هه‌سته‌كانت،‭ ‬به‌‭ ‬خۆشی‭ ‬و‭ ‬شادیت،‭ ‬به‌‭ ‬تووڕه‌بوون‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵچوونت،‭ ‬به‌‭ ‬خه‌مۆكی‭ ‬و‭ ‬شپرزه‌ییت‭.‬
ئاگاییمان‭ ‬له‌‭ ‬شێواز‭ ‬و‭ ‬میكانیزمی‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌ستانه‌،‭ ‬میتۆدی‭ ‬كۆنتڕۆڵكردنی‭ ‬هه‌سته‌كانمان‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌سته‌به‌ر‭ ‬ده‌كات،‭ ‬هاوكات‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬و‭ ‬گه‌شه‌مان‭ ‬بۆ‭ ‬خۆش‭ ‬ده‌كات‭. ‬پێچه‌وانه‌كه‌یشی‭ ‬هه‌ر‭ ‬ته‌واوه‌،‭ ‬واته‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌سته‌كانمانه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬نه‌بین،‭ ‬خوای‭ ‬ده‌كرد‭ ‬له‌‭ ‬زیره‌كیی‭ ‬زه‌یندا‭ ‬بلیمه‌ت‭ ‬ده‌بووین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌ر‭ ‬مانای‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌توانین‭ ‬سه‌ركه‌وتوو‭ ‬بین،‭ ‬یان‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬بێنین‭.‬
به‌‭ ‬ئاگایی‭ ‬ته‌واو،‭ ‬هه‌سته‌كانمان‭ ‬ڕاست‭ ‬و‭ ‬دروست‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬مه‌به‌ست،‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ئه‌نجام،‭ ‬ئاراسته‌‭ ‬ده‌كه‌ین‭. ‬بێ‭ ‬ئاگاییش‭ ‬له‌‭ ‬هێڵی‭ ‬ڕاسته‌قینه‌ی‭ ‬ژیان،‭ ‬له‌‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬دروست،‭ ‬له‌‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌نجام‭ ‬لامان‭ ‬ده‌دات،‭ ‬له‌‭ ‬دۆخێكدا‭ ‬ده‌ژین‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬لێره‌‭ ‬بین،‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ئێستادا‭ ‬بین‭. ‬كاتێ‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ئاگاییه‌وه‌‭ ‬ده‌ژین،‭ ‬هه‌سته‌كانمان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌نجامدانی‭ ‬مه‌به‌ست‭ ‬و‭ ‬ئامانجی‭ ‬پۆزه‌تیڤ‭ ‬ڕاده‌هێنین‭.‬
ئه‌گه‌ر‭ ‬وا‭ ‬نه‌كه‌ین،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ساته‌،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬خۆمان‭ ‬هه‌سته‌‭ ‬ئه‌رێنییه‌كانمان‭ ‬بلۆك‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬خۆیشمان‭ ‬ده‌روازه‌ی‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬و‭ ‬به‌ده‌ستهێنانی‭ ‬ده‌ستكه‌وته‌كانی‭ ‬ژیان‭ ‬له‌‭ ‬خۆمان‭ ‬داده‌خه‌ین‭. ‬
تێگه‌یشتنی‭ ‬هاوكێشه‌ی‭ ‬زیره‌كی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬به‌سه‌ربردنی‭ ‬ژیانێكی‭ ‬گه‌ش‭ ‬و‭ ‬پڕمانا،‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬ورد‭ ‬بكرێته‌وه‌‭:‬
له‌‭ ‬خود‭ ‬تێگه‌یشتن‭ ‬شاڕێگه‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬تێگه‌یشتن‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌،‭ ‬شاڕێگه‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێكسختن‭ ‬و‭ ‬ئاراسته‌كردنی‭ ‬پڕۆژه‌ی‭ ‬ژیانمان‭ ‬و‭ ‬پڕۆژه‌كانی‭ ‬ناو‭ ‬ژیانمان‭.‬
مرۆڤ‭ ‬تا‭ ‬زۆرتر‭ ‬له‌‭ ‬خودی‭ ‬خۆی‭ ‬تێ‭ ‬بگات،‭ ‬تا‭ ‬زۆرتر‭ ‬شاره‌زای‭ ‬مانا‭ ‬و‭ ‬به‌هاكانی‭ ‬خودی‭ ‬خۆی‭ ‬بێت،‭ ‬باشتر‭ ‬له‌‭ ‬پێوه‌ندییه‌كانی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وروبه‌ر‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گات‭ ‬و‭ ‬چاكتریش‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وت‭ ‬ده‌كات‭. ‬ده‌ره‌نجام،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌‭ ‬سه‌ركه‌وتن‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬دێنێت‭.‬
ئه‌م‭ ‬بۆچوونه‌‭ ‬تا‭ ‬ئاستێكی‭ ‬به‌رز‭ ‬بۆچوونێكی‭ ‬وجودییانه‌یه‌،‭ ‬بۆچوونێكه‌‭ ‬جان‭ ‬پۆڵ‭ ‬سارته‌ر‭ ‬به‌وردی‭ ‬و‭ ‬كۆنكرێتی‭ ‬دایڕشتووه‌‭: "‬ژیانت‭ ‬پڕۆژه‌یه‌كه‌‭ ‬خۆت‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬ده‌كه‌یت‭".‬
ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬و‭ ‬لێهاتوون،‭ ‬كاردانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئاسه‌واره‌كانی‭ ‬هزر‭ ‬و‭ ‬هه‌ستی‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬و‭ ‬ڕووخێنه‌ر‭ ‬و‭ ‬نێگه‌تیڤ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زه‌ین‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ڕاده‌ماڵن،‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ناخه‌وه‌،‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬خراپ‭ ‬و‭ ‬ڕووخێنه‌ری‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬بنبڕی‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌‭ ‬ناده‌ن‭ ‬كاردانه‌وه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ده‌نگدا‭ ‬ده‌ربكه‌وێت‭.‬
ئه‌وجا‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬گرنگتر‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬توانای‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬ده‌هێنن،‭ ‬به‌‭ ‬وردی‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬ئه‌و‭ ‬جۆره‌‭ ‬هه‌ستانه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زه‌ین‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ده‌نگی‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وربه‌ریان‭ ‬بخوێننه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬خوێندنه‌وه‌یه‌‭ ‬ئامرازی‭ ‬سه‌ره‌كیی‭ ‬تێگه‌یشتنه‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روبه‌ر‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬مسۆگه‌ركردنی‭ ‬سه‌ركه‌وتنیشه‌‭ ‬له‌‭ ‬ژیان‭.‬
ده‌ره‌نجام‭ ‬باشتره‌‭ ‬له‌وه‌‭ ‬تێ‭ ‬بگه‌ین،‭ ‬كه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬پێویستمان‭ ‬به‌و‭ ‬هه‌ستانه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بنه‌‭ ‬كه‌ره‌سته‌ی‭ ‬ژیانێكی‭ ‬باشتر،‭ ‬ته‌مه‌نێكی‭ ‬به‌خته‌وه‌رتر‭. ‬كه‌ره‌سته‌یه‌ك‭ ‬یارمه‌تیمان‭ ‬بدا‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ڕۆژ‭ ‬دوای‭ ‬ڕۆژ‭ ‬ژیانمان‭ ‬چاكتر‭ ‬و‭ ‬گه‌شتر‭ ‬بكه‌ین‭.‬
ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬و‭ ‬لێهاتوون،‭ ‬كه‌سانێكن‭ ‬نه‌ك‭ ‬ته‌نیا‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬خودی‭ ‬خۆیان‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ن،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روبه‌ریش‭ ‬باش‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ن،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌وه‌‭ ‬تێده‌گه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬بۆچی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وت‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌یكه‌ن‭.‬
بۆیه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬ده‌زانن‭ ‬چی‭ ‬ڕێگره‌‭ ‬له‌پێش‭ ‬سه‌ركه‌وتن،‭ ‬له‌پێش‭ ‬به‌خته‌وه‌ری،‭ ‬له‌پێش‭ ‬گه‌شه‌‭ ‬و‭ ‬ژیانێكی‭ ‬ئاسووده‌تر‭.‬
به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬نین،‭ ‬ئه‌وانه‌ن‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وروبه‌ر‭ ‬تێ‭ ‬ناگه‌ن،‭ ‬هه‌رده‌م‭ ‬بۆ‭ ‬هۆكار‭ ‬و‭ ‬بیانوو‭ ‬ده‌گه‌ڕێن،‭‬كه‌‭ ‬ده‌وروبه‌ریان‭ ‬به‌پێی‭ ‬پێویست‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬بگره‌‭ ‬ڕێگریشن‭.

‬8/2/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان