شەریف فەلاح
کێ بایکوت دەکا؟ کێ بێ هەڵویستە؟ کێ بەشدار دەبێ؟
ئاماژە:
هێشتا کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بە كاتی بەڕێوەچوونی دەیەمین خولی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران و پێنجەمین خولی پەرلەمانی شارەزایانی رێبەری ماوە، بە گوتەی سەرچاوەكانی سەر بە ریفۆرمخوازەكان نزیكەی 99%ی بەربژێرانی باڵی بەناو ریفۆرمخواز لەلایەن شوورای چاودێرییەوە رەت كراونەتەوە.
ئەمە لە كاتێك دایە كە "عەلی خامنەیی" رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێكدا داوای لەو كەسانە كردووە كە ئەگەر تەنانەت ئەو و سیستمی كۆماری ئیسلامیشیان قبووڵ نییە لەبەر "پاراستنی پێگەی وڵات" لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكەن.
رەوشی گشتی و هەڵوێستی ریفۆرمخوازان:
ئامارەكان ئەوە دەردەخەن لەكۆی 12 هەزار بەربژێر لە ئێران زیاتر لە حەوت هەزار كەسیان لەلایەن لیژنە و هەیئەتەكانی چاودێری و هەڵسەنگاندنی "پارێزگاكان و شوورای چاودێری" لە دوو قۆناغدا بە بیانووی جۆراوجۆری وەك بوونی پێشینەی سزا، باوەڕدار نەبوون بە كۆماری ئیسلامی و سەر بە لایەنێكی دیاریكراو رەت كراونەتەوە كە دەكاتە 80%ی بەربژێرەكان.
ریفۆرمخوازان ئاشكرایان كردووە كە لەكۆی 3500 بەربژێریان لە سەرانسەری ئێران تەنیا نزیكەی 40 كەسیان لەلایەن لیژنەكانی چاودێرییەوە كاندیدبوونیان پەسەند كراوە و باقی پەسەندكراوەكان سەر بە باڵی توندڕەو و كۆنەپارێزی دەسەڵاتن و ئەمەش پەرچەكرداری توندی كەسە ناسراو و سیماكانی باڵی بەناو ریفۆرمی لێكەوتەوە كە ناسراوترین "حەسەن رۆحانی" سەركۆماری ئێستا و رەفەسنجانی سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێرانی لێكەوتەوە.
رۆحانی لە كاردانەوە بە زۆریی رەت كراوەكان ئاشكرای كرد:"لە حاڵێكدا دەگوترێ تەنیا یەك باڵ هەیە، ئیتر پێوێست بە بەڕێوەچوونی هەڵبژادرن ناكات و با هەر ئەوانەی كە ئێستا لە پەرلەمانن لە جێگەی خۆیان بمێننەوە."
رەفسەنجانیش لەم بارەوە گوتی: "ئەگەر كەسێك بە تێڕوانینی سیاسی و تەنیا لەبەر بەرژەوەندیی تاكەكەسی، جەماوەر لە دەنگدان بە كەسێك لەرێگەی رەتكردنەوەی بەربژێرانەوە بێبەش بكات، بەپێی فەتوای رێبەری دەست بۆ مافی گشتیی خەڵك بردووە."
هەڵوێستی خامنەیی:
لە بەرانبەردا رێبەری كۆماری ئیسلامی راستەوخۆ لە وەڵامی رەخنەگران بە رەتكردنەوەی بەربژێرەكاندا گوتی: "بە هیچ شوێنێكی دونیا لە ناوەندەكانی بڕیار كەسێك كە جەوهەری دەسەڵاتی قەبووڵ نەبێت ئیزنی پێنادەن كەلە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكات."
باسی لەوەش كرد كە "من نەمگوتووە ئەو كەسانەی كە حكوومەتیان قەبووڵ نییە دەتوانن بچنە پەرلەمانەوە."
رەوشی هەڵبژاردن لە كوردستانی رۆژهەڵات:
چوار پارێزگای كوردستانی رۆژهەڵاتیش وەك باقی ناوچەكانی دیكەی ئێران لە رەتكردنەوەی بەربژێرەكادا بێبەش نەبووە، بەڵام هەڵوێستی جیاوازی ریفۆرمخوازانی كورد لەناوخۆی رۆژهەڵات و هەروەها بەرەی یەكگرتووی كورد و پارتە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەت جێگەی سەرنجە.
بەربژێرە ریفۆرمخوازە كوردەكان چی دەڵێن؟
ئایا جیا لەو تێبینی و پێوەرانەی كە بە فەرمی بۆ رەتكرانەوەی بەربژێرەكان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ئایا لەبارەی پرسی رەتكراوەكان لە رۆژهەڵات هۆكاری دیكەش لە گۆڕێ دان؟ "خالید تەوەكولی" یەكێك لە بەربژێرە كوردەكانی رەتكراوە لە شارەكانی بانە و سەقز پاش رەتكرانەوەی بە میدیاكانی گوتووە:"پێم وایە هۆكاری سەرەكیی رەتكرانەوەكان لە كوردستان سیاسین و لە چوارچێوەی ئەو بەربەستانە دان كە ناهێڵن هێزە ریفۆرمیستەكان بچنە پەرلەمانەوە."
خالید تەوەكولی پێی وایە :"جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان چۆنەیتیی بەرتكردنەوەی بەربژێرەكانی تاران و ناوچە كوردنشینەكانی رۆژهەڵاتدا نییە و شوورای نیگابان بۆ قەبووڵ نەكردنیان پشتی بە هەندێ خاڵی هاوبەش بەستووە."
"بەرەی یەكگرتووی كورد" كە خۆی بە پارت و بەرەیەكی سەرەبەخۆی سیاسی لە كوردستانی رۆژهەڵات دەزانێ، رایگەیاندبوو كە دەیهەوێ لەم خولەی هەڵبژاردنەكاندا لە سەرانسەری كوردستانی رۆژهەڵات وەك دامەزاروەیەك نوێنەر بنێرێتە پەرلەمان، هەتا بتوانێت لە پەرلەمانی داهاتوودا فراكسیۆنی نوێنەرانی كورد پێك بێنێت. ئاخۆ ئەم بەرەیە بەو رێژە فەراوانە لە رەتكرانەوەی بەربژێرەكان دەتوانێ بەو رادەیەی پێشبینیی كردبوو، نوێنەر بنێرێتە پەرلەمانەوە؟ خالید تەوەكولی دەڵێ:"پێم وا نییە بەرەی یەكگرتووی كورد بتوانێت نوێنەرێك رەوانەی پەرلەمان بكات. لەم قۆناغەدا هەركەس بانگەشەی ئەوەی كردبێت كە پاڵێوراوی بەرەی یەكگرتووی كوردە رەت كراوەتەوە."
"د. رەئووف كەریمی" سكرتێری بەرەی یەكگرتووی كورد لە دیدارێكدا لەگەڵ باس لەم بارەوە گوتی:"بەداخەوە زۆربەی پاڵێوراوانی ئێمە هەر لە قۆناغی یەكەمی هەڵسەنگاندا
لەلایەن لیژنەكانەوە رەت كرانەوە و ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێران لەگەڵ چەمكەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، مافی مرۆڤ و هەڵبژاردنی دیموكراتیكدا نێوانی نییە و ئەو یاسایانەی كە دانراون هەروەها فلتەرەكان رێگن لەبەردەم چوونە كەسە شیاوەكان بۆ پەرلەمان."
یەكێكی دیكە لەو بەربژێرە كوردانەی كە كاندیدبوونی رەت كراوەتەوە "د. جەلال جەلالی زادە" نوێنەری پێشووی شارەكانی سنە، كامیاران و دیواندەرەیە لە پەرلەمانی ئێران. ئەویش وەكوو بەربژێرەكانی دیكە بەپێی بەندەكانی یەكەم و سێیەم لە مادەی 28ی یاسای هەڵبژاردن رەت كراوەتەوە كە دەڵێت: "باوەڕ و پابەند نەبوون بە ئیسلام و سیستمی كۆماری ئیسلامی و جەوهەری وەلایەتی فەقیه" جەلالی زادە لە ماڵپەرشی فەرمیی خۆی نووسیویە: "سەرەتا رایدەگەیەنم من باوەڕمەند و پابەندی ئیسلامم، بەڵام ئیسلامی راستەقینە، ئیسلامی یەكسانی و راستگۆیی. ئیسلامی لایەنگری ئازادی و یەكسانی، نەك ئیسلامی خورافات و پێداهەڵگوتن، رواڵەتی. "
جەلالی زادە ئەوەش ناشارێتەوە و دەڵێت: "نایشارمەوە كە باوەڕم بە وەلایەتی فەقیه نییە، چونكە وەلایەتی فەقیه لە ئیمامەتەوە وەرگیراوە، هەر پەیڕەوێكی مەزهەبی سوننە بڵێت من باوەڕم بە وەلایەتی فەقیه هەیە، درۆی كردووە."
روانگەی جیاوازی پارتە كوردییەكان لەبارەی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان:
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دوو هەفتە لەمەوبەر بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك سەرەڕای بایكۆتكردنی ئەم خولەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران ئاشكرای كردووە: "باسی هەڵبژاردنێكی ڕاستەقینە لە ئێراندا، هەر لە بناغەوە لەجێی خۆیدا نییە، چوونكە ناوەندەكانی دەسەڵات ناخرێنە هەڵبژاردنەوە و تەنیا پۆستە لاوەكیە بێدەسەڵاتەكانن كە لە سیناریۆیەكی چەواشەكراودا، شانۆگەریی هەڵبژاردنیان بۆ بەڕیوە دەچێ."
لە بەشێكی دیكەی بەیانامەكەی حدكادا هاتووە: "مەجلیس تەنیا دەبێ بە شوێنی كۆبوونەوەی تاقم و دەستە جیاوازەكان و وەرگرتنی ئیمتیازاتی مادی بۆ كەسەكان و ئەوەی یاسا و بڕیاری چارەنووسساز بێ، ڕێگەیان نیە كە باسیشی بكەن و گەر خودای نەكردە ڕۆژێك لە ڕۆژان، یاسایەكی بە تۆزقاڵێك لەگەڵ ویستی ڕێبەری ڕێژیم جیاواز بێ و ئەو مەجلیسە بیەوی ئەو بڕیارە پەسند بكا، وەك دەورانی مەجلیسی شەشەمی ڕێژیم، بە فەرمانێك بێدەنگیان دەكەن و سەرۆكی مەجلیسیش دەڵی؛ "حوكمی حكوومەتی" هاتووە و نابێ چیدی باس لەو شتە بكرێ!"
لە هەڵوێستێكی جیاوازی دیكەدا "خالید عەیزی" سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان باڵی جیابۆوە لە حدكا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی كوردستانی باشوور وێرای بە باش نەزانینی بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی ئێران دەڵێت: "بایكۆت یان هاندانی خەڵك بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنكان لەلایەن پارتە كوردییەكانەوە، هیچكامیان نابنە هۆی ئەوەی كە خەڵك نەچنە پای سندووقەكانی دەنگدان، كەوایە دەبێ ئیزن بدەین كە خەڵك بۆ خۆیان بربار بدەن كە ئاخۆ لە هەڵبژاردنەكان بەشداری بكەن یان نا؟"
خالید عەزیزی ئاماژە بە پێكهاتنی فراكسیۆنی نوێنەرانی كورد لە سەردەمی سەركۆماری محەمەد خاتەمی دەكات و بە ئەزموونێكی ئەرێنیی وەسف كردووە و پێی وایە دەكرێ هەمیسان دووبارە ببێتەوە.
لەلایەكی دیكشەوە "عەبدوڵڵا موهتەدی" سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كە هێشتا هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای نییە لەبارەی بایكۆت یان داواكردن لە خەڵك بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەكی باشوور وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە كە ئایا پارتەكەی خوازیاری بەشداریی خەڵكە، یان بایكۆتی دەكات، ئەم هەڵوێستەی كۆمەڵە لە كاتێك دایە كە وێڕای پارتەكانی دیكەی رۆژهەڵات نۆ خولی پێشووی هەڵباردنەكانی بایكۆت كردووە.
هاوكات دوو لایەنی دیكەی كۆمەڵە وەك "كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵە ـ شاخەی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران"یش بەشداری لە هەڵبژاردنەكانیان بایكۆت كردووە.
پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی شارەزایانی رێبەریش كە هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەماندا رێكەوتی 26 ـ 2 ـ 2016 لە سەرانەری ئێران بەڕێوە دەچێت، ئەنجامی كۆتایی كاندیدە پەسەندكراوەكانی لەلایەن شوورای چاودێریییەوە راگەیەنار و لەكۆی 800 بەربژێر لە سەرانسەری ئێران تەنیا 166 كەس قەبووڵ كراون و باقییەكەیان رەت كراونەتەوە.
لەم خولەشدا لە هەر چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پەرلەمانی شارەزایان لە كۆی 70 بەربژێر تەنیا 13 كەس كاندیدبوونیان پەسەند كراوە بۆ ورمێش پارێزگای ئیلام 2 كەس، پارێزگاكانی كرماشان و سنە هەركام 4 كەس و پارێزگای ورمێش 3 كەس ماونەتەوە و باقییەكەیان رەت كراونەتەوە، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەوەیە لە حاڵێكدا پارێزگای ورمێ لە پەرلەمانی شارەزایانی رێبەری تەنیا 3 نوێنەری دەبێت، شوورای چاودێریش هەر 3 كەسی هێشتووەتەوە، كەوایە ئیتر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن كە جەوهەرەكەی پێشبڕكێیە، هیچ واتایەكی نییە. لە سەرانسەری ئێراندا پێنج پارێزگای دیكەش هاوشێوەی ورمێن و هیچ پێشبڕكێیەك لە گۆڕێدا نییە.
كوردستانی رۆژهەڵات 37 ساڵ لەمەوەپێش بەڕێوەبردنی یەكەم خولی "راپرسی" بۆ هەڵبژاردنی سیستەمی بەڕێوبەریی دەسەڵات لە ئێران ئەزموون كردووە و ساڵی 1979 بەهۆی بوونی پارت و حزبی سیاسیی هەتاڕادەیەك رێكخراو بە گۆی دەنگ دەنگیان بە سیستمی "كۆماری ئیسلامیی ئێران" نەدا و ماوەی زیاتر لە سێ دەیەیە لەدژی كۆماری ئیسلامی خەباتی سیاسی، چەكداری و مەدەنی دەكەن، بەڵام نەبوونی هاودەنگیی سیاسیی و سەربازی و جیاوازیی بیروڕا و پێكنەهێنانی بەرەیەك بۆ ئەوە بەشی كوردستان هێشتا نەیانتوانیوە رۆڵی ئەرێنی لە هاوكێشە سیاسی و ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەكە و كوردستاندا بگێڕن و بە جۆرێك كوردستانی رۆژهەڵات لە پەراوێز دایە و لە چەقی هاوكێشە سیاسییەكان دوور كەوتووەتەوە.
basnews
3/2/2016