فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسیalai kurdistan

تاكو ئه‌م چركه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و هه‌ستی پێده‌كرێت، دوو پرۆژه‌ له‌ناو شه‌قامی سیاسی كوردیدا كاریان له‌سه‌رده‌كرێت. شه‌قامێك كه‌ لایه‌نگری خۆی هه‌یه‌، كاربۆ سودوه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، تاكو كورد بتوانێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا وله‌ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی 21 دا ببێته‌ خاوه‌نی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ئێمه‌ له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز و دیبه‌یتی كراوه‌دا پاساوه‌كانی ئه‌و ڕیتمه‌ له‌كاركردنمان خستۆته‌ به‌رچاو، ئه‌ڵبه‌ت هۆكارگه‌لێكی زیاتریش هه‌ن كه‌ئێمه‌ نایان بینین و كه‌سانی تر له‌لای تره‌وه‌ هه‌وڵی نمایش كردنیان ده‌ده‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئایا به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد له‌م ده‌رفه‌ته‌دا بكه‌نه‌ ئه‌جێندای نه‌ته‌وه‌ی كورد، توانیویانه‌ ئامانجه‌كه‌یان بپێكن و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ماركێتین بۆ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بكه‌ن؟. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ جێدێڵم بۆ بڕگه‌ی داهاتووی ئه‌م كورته‌ شیكردنه‌وه‌یه‌.

شه‌قامی دووه‌می سیاسی له‌كوردستان، كه‌ئه‌میش پاساوو لایه‌نگری خۆی هه‌یه‌، پێی وایه‌ ئێمه‌ به‌م حاڵه‌ی هه‌مانه‌ له‌ئێستادا، به‌و كارلێكانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دێنه‌ پێشه‌وه‌، به‌سه‌رنجدان له‌خه‌ریته‌ی كارلێكی هێزه‌كان، ناتوانین هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی بنێین و، كارێكی له‌وشێوه‌یه‌ جۆرێكه‌ له‌خۆكوشتنی سیاسی و كورد دووچاری ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ به‌لایانه‌وه‌ كورتترین ڕێگه‌ بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی گوڕێكی نوێیه‌ له‌تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا.

لایه‌نگرانی ئه‌م كامپه‌، پتر پشت ده‌به‌ستن به‌ لێكه‌وته‌ تاكتیكییه‌كانی ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌لێكه‌وته‌ تاكتیكییه‌كانی ڕووداوه‌كانی عێراق، به‌وێنه‌ی ڕۆژانه‌ی ژیان له‌كوردستان له‌په‌نای داڕووخانی باری دارایی كوردستان و ژیانی سه‌ختی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، بۆیه‌ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن ڕیكلام بۆ بۆچوونه‌كه‌یان بكه‌ن، پشت ئه‌ستور به‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ ڕاستی ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا ده‌بینێت، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ساده‌و میدیاش به‌گشتی كارله‌سه‌ر پێدراوه‌ خێرا و هه‌نوكه‌ییه‌كان ده‌كات، ئیدی لایه‌نگرانی ئه‌و كامپه‌ سه‌ریه‌شه‌یه‌كی وایان تووش نابێت كاتێك كه‌ بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا وه‌ك چاره‌سه‌رێك ده‌ده‌ن به‌گوێی هه‌موواندا. ئه‌وان پاساوی حازر به‌ده‌ستیان هه‌یه‌، بۆ قه‌ناعه‌تكردن به‌وه‌ی كورد به‌م حاڵه‌وه‌ ناتوانێت هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ له‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بنێت.

هه‌ردوو كامپه‌كه‌ هه‌ڵگری كێشه‌ی جه‌وهه‌رین، هه‌م كامپی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌م كامپی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا. سه‌باره‌ت به‌كامپی دووه‌م كه‌ده‌یانه‌وێت كورد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا، كێشه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاوله‌ ڕه‌هه‌ندی ستراتیژی و ململانێی جیۆسیاسی ناوچه‌كه‌ ده‌پۆشن و، پێدراوه‌ تاكتیكیی و كورت مه‌وداو هه‌نوكه‌ییه‌كان له‌به‌رچاوی خۆیان و هاووڵاتیی ساده‌ش گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، له‌پێناوی ته‌سویق كردنی بیرۆكه‌و پرۆژه‌كه‌یان. ئه‌مان غه‌در له‌وشیاری شه‌قام و دونیابینی ستراتیژی و مێژووی كاری خۆیشیان ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشێكی هه‌ره‌ هه‌ستیار و قووڵی ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌یه‌ كه‌له‌ ناو ستراكچه‌ری سیاسی ناوچه‌كه‌دا دورست بووه.
هه‌رچی كامپی یه‌كه‌مه‌، كه‌ده‌یه‌وێت كورد له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ده‌ستكه‌وتی سه‌ده‌ به‌ده‌ست بهێنێت و، ببێته‌ خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆی، ئه‌ركی قورستره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تتر ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به‌هاووڵاتیی برسی و مووچه‌ بڕاوی كوردستان بكات كه‌ ده‌توانین سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرین. جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م پرۆژه‌یه‌، كێشه‌ی ماركێتینی هه‌یه‌.

ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌چه‌ند ئاستێكدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌:

له‌ئاستی دیپلۆماتی، تاكو ئێستا گوتارێك گه‌ڵاڵه‌ نه‌كراوه‌ بۆ دواندنی گه‌لانی ده‌روبه‌ر له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌. له‌ئاستی میدیایشدا، ڕاسته‌ خۆشبه‌ختانه‌ چه‌ند میدیایه‌ك ده‌بڕ له‌ ماناكانی پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ بێ گرێ و گۆڵ ته‌سویقی بكه‌ن و، مانا ستراتیژییه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ ساده‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆزمانی جه‌ماوه‌ر، تاكو خه‌ڵكی كوردستان بڕوا به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان له‌سه‌ربه‌خۆییدایه‌. هه‌رله‌م سه‌روبه‌نده‌دا، كێشه‌ی ڕیكلامیش هه‌یه‌. كامه‌ ئه‌و ڕیكلامه‌یه‌ كه‌له‌میدیا گه‌وره‌كانی جیهاندا، له‌مه‌حفه‌له‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له‌خزمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا وه‌گه‌ڕ خراوه‌؟. كێشه‌ی لۆبی كردنیش بۆ پرۆژه‌كه‌ له‌پایته‌خته‌ گه‌وره‌كان. زۆر به‌زه‌قی ده‌بینرێت.

بۆیه‌ پێم وایه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ كێشه‌ی ماركێتینی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌ش به‌دانانی پلانێكی ورد ده‌بێت كه‌ ژوورێكی پسپۆڕ له‌میدیاكاران و نوسه‌رانی شاره‌زا، پێی هه‌ستن.. زۆریش به‌ په‌له‌ ئه‌و ژووره‌ پێك بهێنرێت، به‌رله‌دیاری كردنی كاتی ڕیفراندۆم.

6/2/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان