فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئازا حەسیب قەرەداخی

ئەو قسەیەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، كە وتبووی " ئێمە بە تەنیاین" لەلایەن هەرزەی سیاسی و میدیاكارانی گومانچێنەوە بۆ مەرامی سیاسی قۆزرایەوە. لەم قۆناغەدا گەلی كوردستان بە تەنیا نییە و بە تەنیایشە.
پرسی یەكەم كە تێیدا تەنیا نین، شەڕی دژی داعشە. چونكە داعش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و رۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە، هێزگەلێكی فراوان هاوكار و هاوسەنگەرنمانن. پرسی دووەم كە تێیدا تەنیا نین، پرسی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە. سەرۆك بارزانی، لە دوادیمانەیدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیاییدا دەڵێ؛ سەرانی وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە سەردەمی رێككەوتنی سایكس-پیكۆ كۆتایی هاتووە و عێراق و سووریا جارێكی دیكە وەكو دەوڵەت لە فۆرمی پێشوویاندا دروست نابنەوە و، ئێمەیش لە هەموو كات زیاتر لە سەربەخۆییەوە نزیكین.

هەرچەندە لەبارەی سەربەخۆییی كوردستانەوە، ناكرێ چاوەڕوانی ئەوە بین دەنگی پشتگیریی دیپلۆماتەكان بە زوویی و بە ئاسانی ببیستین، بەتایبەتیش هیی ئیدارەی ئەمریكا كە لە سەروەختی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندایە. بەڵام ركابەرانی ئیدارەی ئێستا و ئەو گەورەبەرپرس و دیپلۆماتانەی لە وەزیفەی رەسمیدا نەماون، بە ئاشكرا لەم پرسەدا قسە دەكەن. ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی ئەورووپایش پشتیوانیی خۆیان دەربڕیوە. ئەی لە چیدا بە تەنیاین؟! لە پرسی بڕینی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە ئێمە بە تەنیاین. چونكە كەس هاوكاریی نەكردین بۆئەوەی بەغدا پابەند بێ بە یاسای بوودجە و ناردنی بەشی راستەقینەی هەرێمی كوردستان. دواتریش، كە بۆ یەكجاری بوودجەی بڕی، دیسانەوە كەس هاوكارمان نەبوو بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە. تەنانەت ئەمریكاییەكانیش زۆر موحافزكارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسەدا دەكەن و، هەر دەڵێن باشترە بەغدا و هەولێر كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن. ئێمەیش دەزانین كە ئەمە كێشەیەكی ئابووری - دارایی نییە، ئەمە لە بنەڕەتەوە شەڕی سەپاندنی ئیرادە و سزادانی سیاسیی هەرێمە بە كەرەستەی ئابووری و دارایی. لە پرسی ئاوارەبووانی شارەكانی دیكەی عێراق و سووریادا، ئێمە بە تەنیاین. ئەم پرسە بارگرانییە بەسەر حكوومەتی هەرێمەوە و هاوكارییەكانیش زۆر كەمترن لە قەوارەی كێشەكە. هاوكاری هەر ئەوەندە نییە جارجارە خۆراكی قوتووكراو یان جلوبەرگ و خێوەتیان بۆ بهێنرێ.

نزیكەی دوو ملیۆن مرۆڤ خزمەتگوزاریی كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستی و هاموشۆ و پاراستنی ئەمنییەت و چەندینی دیكەیان دەوێ، كە دەبێ حكوومەتی هەرێم بۆیان دابین بكات. دابەزینی نرخی نەوت، قەیرانێكی گشتگیریی جیهانیی بەرپا كردووە، كە بەهۆیەوە ئەژنۆی وڵاتانی گەورە و بچووك شكاوە. كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە بە سەختی و بە خێرایی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەركەوتن. بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە بەڵێ ئێمە بە تەنیاین. دەبێ سەرۆكی حكوومەت بە هاوڵاتییان بڵێ ئێمە لە قەیرانی ئابووریدا بە تەنیاین، بۆئەوەی چاوەڕوانی ئەوە نەبن كە خەڵكی دیكە لەم تەنگانەیە رزگارمان بكەن. ئێمە، دەبێ لە رووی سایكۆلۆژیای گشتی و كۆهۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە، خۆمان لەسەر ئەوە رابێنین كە لەم قەیرانەدا تەنیاین، تا بتوانین بە تواناكانی خۆمان، خۆمان رزگار بكەین. ئێمە، كە وڵاتمان داگیركرا و راگوێزراین و ئەنفال كراین و بە چەكی كیمیایی بۆمبباران كراین، نەك هەر بە تەنیا بووین، بەڵكو دوژمنمان زۆربوون. دوژمنەكانمان هاوكاریی حكوومەتەكانی عێراقیان كرد لە سیاسەتی جینۆسایددا. ئێمە تەنیا بووین و بەرگەمان گرت و سەریشكەوتین.

ئێستا، قۆناغی تەنیایی سیاسیمان تێپەڕاندووە و، بەهۆی سیاسەت و دیپلۆماسییەتی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمەوە، تا رادەی هەرە كەم دوژمنمان كەم بوونەتەوە و دۆستمان زۆر بوون. بەڵام، قەیرانی ئابووری ئەوەندە سەخت و گشتگیرە، كە دۆستەكانیشمان بەو هۆیەوە هەناسە بڕكێیانە بۆ خۆ رزگاركردن. بۆیە، مەنتیق لەوەدایە چاوەڕوانی بەهاناوە هاتنی ئەوان نەبین و خۆمان بەتەنیا بزانین، بۆئەوەی ناچار بین بە تواناكانی خۆمان لەم قەیرانە دەرباز بین.

6/2/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان