هۆڵەندا دەڵێت باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشت کرد پاش ئەوەی ئێران دوو دیپـلۆماتی هۆڵەندی دەرکرد لە بەرامبەر دەرکردنی دوو دیپـلۆماتی ئێرانی لە چوارچێوەی کەیسی کوشتنی دوو ئێرانی.
ستیف بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەمڕۆ دووشەممە لە نامەیەکیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە گوتی حکومەتی وڵاتەکەیان بڕیاری داوە باڵیۆزیان لە تاران بانگهێشت بکەنەوە.
مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو هۆڵەندا دوو دیپـلۆماتی ئێرانی دەرکرد پاش ئەوەی دەزگای هەواڵگری هۆڵەندا کۆمەڵێک زانیاری دەستکەوتبوو کە ئاماژەیان بە تێوەگلانی ڕژێمی ئێران دەکرد لە کوشتنی (عەلی موعتەمەد تەمەن 56 ساڵ) لە ساڵی 2015 لە شاری ئالمیرێ و (ئەحمەد
رۆژی دوو شەممە ٦ی رەشەممە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە لە سنووری بانە، دەست بە سەر باری ٤٠ کۆڵبەردا گیراوەو بارەکەیان سووتێندراوە.
سووتاندنی باری کۆڵبەرەکان، سووتاندن و لەناوبردنی سەرمایەی
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، حوسێن سیمایی جێگری حقووقیی وەزیری زانست، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بڕوانامە و تیزی دوکتۆرا لە بواری علوومی ئینسانی و ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ساختەکاری لە هەموو وڵاتانی دنیادا هەیە بەڵام لە ئێراندا بەشێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووە و فرۆشتنی بڕوانامە بە مانای گەندەڵییە لە زانکۆکانی ئێراندا.
بە وتەی ناوبراو، کەمی مامۆستا بۆ چاودێریی بە سەر بڕوانامەکاندا، زۆر بوونی زانستگە و ناوندی پەروەردە بوونە هۆی ساختەکاری و فرۆشتنی بڕوانامە.
ناوبراو گوتی: ژمارەی زانکۆکانی ئێران لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٤ تا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویی دوو هێندە زیادی کردووە و ژمارەی ناوەندەکانی خوێندنی غەیرە دەوڵەتی لە ٦٥ بۆ ٢٥٠ زیادی
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ستراتیژیی بێ وێنەی خۆیان بە جێگای پارە لە هیند، برینجی باسماتی، شەکر و چا و ڕۆن هاوردە دەکەن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، ڕێگایەکی بێ وێنەی دۆزیوەتە و بە جێگای پارەی نەوت لە هیند کاڵا هاوردە دەکات.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران؛ دەستیان بە پارەی ئەو نەوتەی کە بە هیندی دەفرۆش ناگات و بۆ ئەو مەبەستەش کاڵا هاوردە دەکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئێران بڕی ١٥٠ هەزار تۆن
6ی ڕەشەمەی 1397 ڕێورەسمێک بە بۆنەی ڕێز گرتن لە زمانی دایک لە لایەن بەشی کوردی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە، پاش خوێندنەوەی بڵاڤۆکی ڕێوڕەسمەکە، چەند کەس لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بە جلوبەرگی تایبەتی ناوچەی خۆیانەوە، بە زاراوە جۆربەجۆرەکان ئەم ڕۆژەیان پیرۆزبایی کرد.
پاشان پانێلی تایبەت بە زمان و ئەدەبی کوردی بە سەرۆکایەتیی دوکتور زانیار نەقشبەندی و هەروەها بەشدار بوونی دوکتور خالد تەوەکولی، دوکتور سەعید خزری و ڕەزا شەجیعی بەڕێوە چوو.
سەرەتا خالد تەوەککولی، خاوەنی دوکتورای کۆمەڵناسی و چالاکی
هاوکات لەگەڵ چلەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بە تۆمارکردنی بەڵگەی نووسراو لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە تەواو وڵاتان و شۆرای مافی مرۆڤ کردووە، کە وێڕای درێژکردنەوەی ڕاسپاردەی ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، بابەتی بێسەروشوێنکردنی "توندوتیژانە"ی هەزاران دژبەری سیاسی کە
زیاتر لە ٣٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥ لاوی خەڵکی گوندی "نێ"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لێکردوون لە بەشداری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز خۆببوێرن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگهێشتی کردنی لاوانی گوندی نێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشە کردن لەوان لە بەشداری نەکردن لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز لە کاتێکدایە کە، تەواوی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی سەر ساڵی نوێی و جێژنی نەورۆز، لەو گوندە کراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە
كۆنگرهى حهوتهمى نێودهوڵهتیى بهرهنگاربوونهوهى سزاى لهسێدارهدان، به بهشداریى زياتر له 1500 سهركرده و كهسايهتیى سياسى و پهرلهمانتار و وهزيران، ئهمڕۆ له برۆكسل دهستى به كارهكانى كرد.
به گوێرهى راپۆرتى كۆنگرهكه، ئێران دووهم وڵاتى جيهانه له رووى زۆرى ژمارهى لهسێدارهدراوان.
ئامارێك خرايهڕوو، كه تهنيا پار له ئێران 273 كهس لهسێداره دراون و به گوێرهى ئامارێكى مافى مرۆڤى كوردستانيش، پارساڵ 61 هاووڵاتیى كورد لهسێداره دراون.
ئهمڕۆش ئامارێكى مافى مرۆڤى ئێران، بڵاوكرايهوه و به گوێرهى
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کارکردن و فشار دروستکردن لە دژی خۆقایمکردنی ئێران لە سوریا.
نەتەنیاهۆ ئەمرۆ یەکشەممە (٢٤ی سوباتی ٢٠١٩) لە کۆبونەوەی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، گوێبیستی ئەوە بووین کە گوایە لێپرسراوێکی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٩٠%ی ئامانجەکانیان لە سوریا بەدیهێناوە، لەو بارەیەوە نەتنیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لێدوانانە ڕاست نین، بەڵام ڕاستە دەیانەوێت خۆیان قایم بکەن، هەروەها ڕاستە کە ئەوان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، لێپرسراوێکی دیکەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوان تەنها وەک ڕاوێژکار لە سوریان، بەڵام جیهان گوێبیستی "درۆی زۆر" بووە لە
سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەڕەشەی بە بەستنی گەرووی هۆرمۆز و ڕاگرتنی هەناردە کردنی نەوت لەو ناوچەوە لە وڵاتانی دنیا کرد.
ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕەشەمە، پاسدار عەلی شەمخانی، سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیم، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، هەڕەشەی لە ئیسراییل کرد و وتی: "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزە تێرۆریستییەکانی سپای قودس لە سووریە بێوڵام نامێنێتەوە و ڕێکارێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هێرشانە دەگرێتە بەر.
هەر لەم پێوەندییەدا. پێشتر شەریعەتمەداری ، کە لە کەسانی نزیکی ڕێبەری ئێران بەئەژمار دێت، لە سەروتارێکیدا هەڵوێستی توندی لە بەرانبەر دەوڵەتی ڕۆحانی گرتبوو و
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا هەژار لە شاری بۆکان بەڕێوە برد.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕەشەمە، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بۆ یادی مامۆستا هەژار گیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری مامۆستایان و لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، گرینگی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی و پێویستی بایەخدان بە زمانی کوردی و ئەرک
نوێنهرانی پارته كوردییهكان و هاوسەرۆکانى هەدەپە پرۆتۆكۆڵى هاوپەیمانێتیی نێوانیانیان واژۆکرد، پهروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەش دەڵێت، ئامانجیان ئهوهیه ههموو ئهو شارهوانییانه بهدهستبهێننەوە كه قهیوومیان بهسهردا سهپێنراوه.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنى شارەوانییەکان
بە پێی هەواڵەکان، بڕیاربوو رۆژی ١ی رەشەممە بە بۆنەی رۆژی زمانی دایکی لە شاری کەلاردەشت، لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی کوردەوە رێ و رەسمێک بەڕێوەبچێت، بەڵام لە لایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارەوە بە بیانووی کێشەی ئەمنییەتی بەریان بە بەڕێوەچوونی ئەم رێ و رەسمە گرت.
ئامادەکارانی رێ و رەسمەکە باس لەوە دەکەن، کە ئەوان چەند
ئێوارەی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە بۆ رێزگرتن رۆژی زمانی دایکی، لە ئاربابای شاری بانە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە، کە بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ پتر لە ٢٠٠٠ کەس تێیدا بەشدار بوون، رێ و رەسمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو. بەشداربوانی رێ و رەسمەکە بە خوێندنی سروود و وتار و شیعر رێزیان
ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، ڕێوڕەسمی “بێڵندانە” لە بەردەم ئەشکەوتی سەهۆڵانی مەهاباد بە شکۆیەکی تەواوەوە بەڕێوەچوو.
ئەو ڕێوڕەسمە کە لە لایەن ئەنجوومەنی شاخەوانیی مەهاباد و دڵسۆزانی گوندی سەهۆڵان بەڕێوەچوو، بە بەرنامەی جۆراوجۆر ڕازابۆوە. بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە توانیان بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێش بەڕیوە ببەن. گرووپی هەڵپەڕکێی مەهاباد بوونە سەرچۆپی کێشی ڕێوڕەسمەکە و چەند دڵسۆزێکی دڵ پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەریی هەستی کوردانەی خۆیان بە شێعر و پەخشان دەربڕی.
گۆرانی و مۆسیقای کوردی موژدەی بەهاری دەدایە سروشت و گەنج و پیر و ژن و پیاو دەست لەناو دەست بە هەڵپەڕکێ و ڕەشبەلەکی کوردەواری مەرگی شەختە و سەرما و سەهۆڵیان