بە پێی هەواڵەکان، بڕیاربوو رۆژی ١ی رەشەممە بە بۆنەی رۆژی زمانی دایکی لە شاری کەلاردەشت، لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی کوردەوە رێ و رەسمێک بەڕێوەبچێت، بەڵام لە لایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارەوە بە بیانووی کێشەی ئەمنییەتی بەریان بە بەڕێوەچوونی ئەم رێ و رەسمە گرت.
ئامادەکارانی رێ و رەسمەکە باس لەوە دەکەن، کە ئەوان چەند رۆژە ئامادەکارییان لە هەموو روویەکەوە بۆ ئەم رێ و رەسمە کردوە، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا لە لایەن ئیدارەی ئەماکنەوە بە بیانووی نەبوونی ئەمنیەت و کێشەی ئەمنییەتی بەریان بە بەڕێوەچوونی رێ ورەسمەکە گرتووە.
23/2/2019