نوێنه‌رانی پارته كوردییه‌كان و هاوسەرۆکانى هەدەپە پرۆتۆكۆڵى هاوپەیمانێتیی نێوانیانیان واژۆکرد، په‌روین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەش دەڵێت، ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و شاره‌وانییانه به‌ده‌ستبهێننەوە كه قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بۆ ئەوان زۆر گرنگه و بۆ هه‌ڵبژاردنەکەش هاوپەیمانێتییان پێكهێناوه.
ئاماژەى بەوەش دا، ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و شاره‌وانییانه به‌ده‌ستبێنن كه قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و، ده‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت ژماره‌ی شاره‌وانییه‌كانیشیان زیاتر بكه‌ن.
بڕیارە ڕۆژى ٣١ى ئازاری ئەمساڵ هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت و لایەنە کوردییەکانى باکوری کوردستانیش بۆ هەڵبژاردنەکە هاوپەیمانێتیی نێوانیان پێکهێناوە و دەیانەوێت زۆرترینی شارەوانییەکان بەدەستبهێنن.
23/2/2019