كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان، به به‌شداریى زياتر له 1500 سه‌ركرده و كه‌سايه‌تیى سياسى و په‌رله‌مانتار و وه‌زيران، ئه‌مڕۆ له برۆكسل ده‌ستى به كاره‌كانى كرد.
به گوێره‌ى راپۆرتى كۆنگره‌كه، ئێران دووه‌م وڵاتى جيهانه له رووى زۆرى ژماره‌ى له‌سێداره‌دراوان.
ئامارێك خرايه‌ڕوو، كه ته‌نيا پار له ئێران 273 كه‌س له‌سێداره دراون و به گوێره‌ى ئامارێكى مافى مرۆڤى كوردستانيش، پارساڵ 61 هاووڵاتیى كورد له‌سێداره دراون.
ئه‌مڕۆش ئامارێكى مافى مرۆڤى ئێران، بڵاوكرايه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و ئاماره له ماوه‌ى چوار ده‌يه‌ى رابردووى ده‌سه‌ڵاتى ئێران‌دا، 120 هه‌زار و 874 كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتیی مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران، 3 هه‌زار و 327 كه‌س له‌سێداره دراون و له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆكى ئێستاى ئێران، 3500 كه‌س به له‌سێداره‌دان سزا دراون.