فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، ڕێوڕەسمی “بێڵندانە” لە بەردەم ئەشکەوتی سەهۆڵانی مەهاباد بە شکۆیەکی تەواوەوە بەڕێوەچوو.
ئەو ڕێوڕەسمە کە لە لایەن ئەنجوومەنی شاخەوانیی مەهاباد و دڵسۆزانی گوندی سەهۆڵان بەڕێوەچوو، بە بەرنامەی جۆراوجۆر ڕازابۆوە. بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە توانیان بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێش بەڕیوە ببەن. گرووپی هەڵپەڕکێی مەهاباد بوونە سەرچۆپی کێشی ڕێوڕەسمەکە و چەند دڵسۆزێکی دڵ پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەریی هەستی کوردانەی خۆیان بە شێعر و پەخشان دەربڕی.
گۆرانی و مۆسیقای کوردی موژدەی بەهاری دەدایە سروشت و گەنج و پیر و ژن و پیاو دەست لەناو دەست بە هەڵپەڕکێ و ڕەشبەلەکی کوردەواری مەرگی شەختە و سەرما و سەهۆڵیان بەگوێی ئاشقانی بەهار و گوڵ و ڕێواس ڕاگەیاند. پێدەشت و دۆڵ و چیای مەهابادی کۆمار و چوار و چرا بوونە هەست و سۆز و گڕی نیستمانپەروەری و خەڵکی گوند و شار لە دەوری ئاگری سووری بەرەو بەهار دڵگەرمتر لە جاران هەستی خۆیان دەربڕی.
بێلندانە ڕێوڕەسمێکی کۆنی کوردەوارییە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە چەند ناوچەیەکی ڕؤژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێ. ڕێورەسمە کۆنەکان کە هێندێکیان لەیر کراون، لە لایەن دڵسۆزانی نیشتمان وردە وردە زیندوو دەکرێنەوە و دەبنە هەوێنی یەکڕیزی و یەکبوون و ڕمزی سەرهەڵدان وبەگژداچوونەوەی فەرهەنگی بێگانە پەرستی.
لە ڕێورەسمی غاری سەهۆڵاندا، لاوانی دڵ پڕ لە گڕی کوردایەتی بە هەڵپەڕکێ و دەربڕینی هەستی ئەوین و نیشتمانپەروەری بەشدارانیان خستە جۆش و خرۆش و بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە بە گەنج و پیرەوە فیستیڤاڵ و گۆڤەندیان وەڕێخستوو و ژن و پیاو، کچ و کوڕ دەست لە ناو دەست بە ڕەشبەڵەک و هەڵپەڕکێ پەیمانی وەفاداری و دڵسۆزییان تازە کردەوە. شاعیرانی دڵ پڕ لە گڕی پێتەختی کوردستان، بە هۆنراوەکانیان ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد، بە هەستی کوردانەیان سۆزی خۆیان بۆ نیشتمان دووپات کردەوە. سوارچاکان و هۆگرانی بڵێسەی گڕ و ئاگر بە دلگەرمییەوە پێشوازیان لەو جێژنە کۆنەی کوردەواری کرد و بەڵێنیاندا کە هەر سوارچاکی مەیدانی بەرەنگاری و نەسرەوتن و نەبەزین بن.
هونەرمەندان و هۆزانبێژانی ئاواز و مۆسیقا و گۆرانی و بەندی کوردی هەواڵی بەهار و موژدەی ئازادی و ئازایەتیان بەگویی ئۆگرانی فەرهەنگی کوردیدا چپاند و گاوانی و سەرچۆپی کێشیان بە یەکەوە گرێدا و هەموان بە یەکەوە بوونە هیزێکی گەورە بۆ بەگژداچوونەوەی شەختە و سەرما و تا درەنگانێک هەست و دەست و دەنگ و ڕەنگ تێکەلاو بوون و ڕێورەسمێکی رازاوەیان بەڕێوە برد. لەگەڵ زەردەپەڕی ئێوارە هەموویان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا کە بەیانی بە یەکەوە بەمزوانە ئاگری نەورۆز بکەنەوە و نەورۆزی کوردەواری بکەنە کەڕنەڤاڵی ئەوینی نیشتمان و ئاگری نەورۆز و چراکانی چوارچرا بکەنە ڕووناکیدەری ڕێی تێکۆشان و لە گەڵ هاونیستمانانیان لە ئیلامی دێرین و کرماشانی زێڕین و سنەی نەورۆزی خویناوی تا دەگاتە ئاگری و داڵانپەڕ پەیمان نوێ بکەنەوە کە یەکڕیز و یەکگرتوو هەموویان لە خەمی نیشتمان دابن، بێلندانە بکەنە بەڵیندان بۆ یەکیەتی و یەکڕیزی لەپێناو بەهاری ئازادییدا.

25/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان