فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، حوسێن سیمایی جێگری حقووقیی وەزیری زانست، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بڕوانامە و تیزی دوکتۆرا لە بواری علوومی ئینسانی و ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ساختەکاری لە هەموو وڵاتانی دنیادا هەیە بەڵام لە ئێراندا بەشێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووە و فرۆشتنی بڕوانامە بە مانای گەندەڵییە لە زانکۆکانی ئێراندا.
بە وتەی ناوبراو، کەمی مامۆستا بۆ چاودێریی بە سەر بڕوانامەکاندا، زۆر بوونی زانستگە و ناوندی پەروەردە بوونە هۆی ساختەکاری و فرۆشتنی بڕوانامە.
ناوبراو گوتی: ژمارەی زانکۆکانی ئێران لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٤ تا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویی دوو هێندە زیادی کردووە و ژمارەی ناوەندەکانی خوێندنی غەیرە دەوڵەتی لە ٦٥ بۆ ٢٥٠ زیادی کردووە و لەسەر یەک لە ئێراندا ٢٨٠٠ زانستگە و ناوەندی خویندنی بەرز هەیە.
لەگەڵ ئەوەی کە مەجلیسی سوورای ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویی یاسایەکی لەو پێوەندییەدا پەسەند کرد و فرۆشتنی بڕوانامەی بە تاوان ناو بردووە و سزای توندی بۆ دیاریکردووە، بەڵام گەندەڵی لە ئێراندا هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی گرتۆتەوە و توانای کۆنترۆڵکردنی ناوەندە جۆراوجۆرەکانی دیکەی وڵاتیان نییە.
کاربەدەستانی پلە بەرزی ڕێژیم خۆیان سەرچاوەی گەندەڵین لە ئێراندا و هەر جارە کەس و لایەن و ناوەندێک لە گەندەڵییەوە دەگلێ، هێندێک کەس بە تۆمەتی گەندەڵی بانگهێشت دەکرێن بەڵام بەهۆی ئەوەی کە گەندەڵکاران هەموویان بە یەکەوە هاودەست و هاوکارن، سزا نادرێن و لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکانیان ناکرێ یا بەشێوەیەک دەربازیان دەبێ و بە سەروەت و سامانی خەڵکەوە بەرەو هەندەران ڕادەکەن.

1/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان