فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کارکردن و فشار دروستکردن لە دژی خۆقایمکردنی ئێران لە سوریا.

نەتەنیاهۆ ئەمرۆ یەکشەممە (٢٤ی سوباتی ٢٠١٩) لە کۆبونەوەی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، گوێبیستی ئەوە بووین کە گوایە لێپرسراوێکی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٩٠%ی ئامانجەکانیان لە سوریا بەدیهێناوە، لەو بارەیەوە نەتنیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لێدوانانە ڕاست نین، بەڵام ڕاستە دەیانەوێت خۆیان قایم بکەن، هەروەها ڕاستە کە ئەوان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، لێپرسراوێکی دیکەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوان تەنها وەک ڕاوێژکار لە سوریان، بەڵام جیهان گوێبیستی "درۆی زۆر" بووە لە لایەن ئێرانەوە، بۆیە پەیامێکی روونی هەیە بۆ ئێرانییەکان، ئەویش ئەوەیە "هەر کەسێک بیەوێت ئیسرائیل وێران بکات، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارەکانی خۆی بە گوێرەی پێویستی لە پێناو بەرپەرچدانەوەی خۆ قایمکردنی سەربازیانەی ئێران لە ناوخۆیی سوریا".

لە کۆتایی وتەکانیدا نەتەنیاهۆ ئاشکرایکرد، ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لەگەل ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە و پێشتریش بە تەلەفۆن قسەیان کردووە دەربارەی دیدارەکە، ترۆپکی وتووێژەکان تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئێران و دەستدرێژییەکانی، هەروەها گفتوگۆ دەکەن دەربارەی بەهێزکردنی هاوکاریی و هەماهەنگی لە نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای ڕوسیا، کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی بەریەککەوتن و پارێزگاریکردنە لە ئارامی ناوچەکە.

ئەو لێدوانانەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، دوێنێ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەوان لە سوریا زیاتر لە ٩٠% ی ئامانجەکانی خۆیان بە دەستهێناوە و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل هیچ کاریگەرییەکی ستراتیژی نەبووە لەسەر بەرگریکردن لەو وڵاتە.

25/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان