فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

6ی ڕەشەمەی 1397 ڕێورەسمێک بە بۆنەی ڕێز گرتن لە زمانی دایک لە لایەن بەشی کوردی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە، پاش خوێندنەوەی بڵاڤۆکی ڕێوڕەسمەکە، چەند کەس لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بە جلوبەرگی تایبەتی ناوچەی خۆیانەوە، بە زاراوە جۆربەجۆرەکان ئەم ڕۆژەیان پیرۆزبایی کرد.
پاشان پانێلی تایبەت بە زمان و ئەدەبی کوردی بە سەرۆکایەتیی دوکتور زانیار نەقشبەندی و هەروەها بەشدار بوونی دوکتور خالد تەوەکولی، دوکتور سەعید خزری و ڕەزا شەجیعی بەڕێوە چوو.
سەرەتا خالد تەوەککولی، خاوەنی دوکتورای کۆمەڵناسی و چالاکی مەدەنی، گوتی: کاتێک باسی زمان دەکەین لە گەڵ دیاردەیێکی کۆمەڵایەتیدا ڕووبەڕین کە مێژووی تایبەت بە خۆی هەیە و بە گشتی زمان دەتوانێ کاریگەری ببێت یان کاریگەری بگرێت لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەو لە سەر پەیوەندی فەرهەنگ و گەشەکردن باسی کرد و وتی: سێ جۆر پێوەندیمان هەیە لە نێوان فەرهەنگ و گەشەسەندن.
لە جۆری یەکەم پێوەندیێک هەیە کە ئەڵێت فەرهەنگ ئەبێ تابعی گەشە بێت.
تەوەککولی بەم شێوە درێژەی بە باسەکانیدا و وتی: باسی سەرەکیی مۆدێڕنیزاسیۆن ئەوەیە کە ئەگەر بمانەوێ گەشە بکەین، ئەبێ فەرهەنگی وڵاتانی گەشە کردوو بگرین و ئەو فەرهەنگانەی دیکە ئەتوانن لەمپەڕ بن بۆ گەشە سەندن، ئەمە نە بۆ زمانی دایکیی و نە فەرهەنگی ناوخۆیی بایەخ دانانێت و تێدەکۆشێ ئەو فەرهەنگانە لە ناو ببات و جۆرێک یەکسانسازی دروست بکات کە ئامرازی سەرەکی بۆ گەیشتن بو کارە دەوڵەت- نەتەوەکانن.
ڕەزا شەجێعی دووهەمین بەشداربووی پەنێلەکە، باسی لە دابەزاندنی زمانی کوردی و بچووک‌کردنەوەی کرد و وێڕای ڕەخنە گرتن لەم بابەتە، گوتی: دەوڵەت بەڵگەیەکی نووسیوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەسڵی ۱۵ی یاسای بنەڕەتی کە بۆ خوێندن بە زمانی دایکیی ڕەچاوی ئەو زار و بن زارانە بکرێ کە لە هەر گەڕەکێک بە کار ئەبرێت بەڵام ئەمە بۆ زمانی کوردی ڕەوا نیە.
شەجیعی لە درێژەی بە باسەکەی‌دا وتی: لە یاسای ۱۵ لە گەل کۆنکرێتێکی دیار ڕووبوڕووین و داوا لە بەرپرسان دەکەین ئەگەر دەیانەوێ زمانی کوردی لە هەموو ئاستەکان وەکوو وانە بوترێتەوە، بۆ بن زار و دیالێکتی جۆربەجۆر داینەبەزێنن.
لە درێژەی ئەم پەنێلەدا دوکتۆر زانیار نەقشبەندی، ماموستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی زانکۆی کوردستانیش گوتی: هیچ قسەیێک لە سەر ئەمە نیە کە هەموومان ئەبێ زمانی دایکیمان بپارێزین بە هۆی ئەوەی کە ئەزانین زمانی دایکی تەنیا سیستمێکی زمانی نیە بەڵکوو سیستمێکە کە ئەتوانێ فەرهەنگێکی ڕەسەن بپارێزێ.
دوکتور سەعید خزری دوایین بەشداربووی پەنێلەکەش سەبارەت بە پێوەندی نێوان جوغرافیا و زمان باسێکی پێشکەش کرد.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا دوکتۆر بەختیار سەجادی، سەرۆکی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان ئاوڕی لە دۆخی ئێستای زمانی کوردی دایەوە و گوتی: بە لە بەرچاو گرتنی ئەو کارانەی زانکۆی کوردستان لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی کردوویەتی، دەتوانین بڵێین زانکۆی کوردستان لەم بوارەدا ڕووی سپییە و ئەم زانکۆیە بە شانازییەوە دەتوانێ بڵێ بەشی زمان و ئەدەبی کوردی و توێژینگەی کوردستانناسی هەیە و ئەمانەش هۆکاری گەشاو بوونی زۆرتری ئەم زانکۆیەن.
سەجادی لە درێژەدا وتی: ئێمە مافی ئەوەمان هەیە بپرسین وەزارەتی پەروەردە ئایا پاش چل ساڵ بە سەر سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕاپەڕینی گەلانی ئێراندا ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ئاوڕ بدەیتەوە لە کێشەی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکاندا؟
ئەو هەروەها ڕەخنەی لە چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کرماشان لە گەڵ زمانی کوردی گرت و رایگەیاند: بە پێ ئامارەکان لە نێو زمانەکان، زاراوەی هەورامی زۆرترین مەترسی توانەوەی لە سەرە و بەم حاڵەشەوە دەنگ و ڕەنگی کرماشان ئاوڕی لێ ناداتەوە.
لە کۆتایی‌دا هونەرمەند حوسێن سەفامەنش چەند گۆرانی بە زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی پێشکەش بەو ڕێوڕەسمە کرد.

27/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان