فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیاتر لە ٣٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

 هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥ لاوی خەڵکی گوندی "نێ"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کران و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لێکردوون لە بەشداری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز خۆببوێرن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگهێشتی کردنی لاوانی گوندی نێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشە کردن لەوان لە بەشداری نەکردن لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز لە کاتێکدایە کە، تەواوی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی سەر ساڵی نوێی و جێژنی نەورۆز، لەو گوندە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هێرشیان کردە سەر گوندی "نێـ"ـی مەریوان و پێشیان بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.

لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر گوندی نێ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی ئەو گوندە هاتە ئاراوە و لەو پەیوەندییەدا، چەندین هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە دەسبەسەر کران.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان