فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هۆڵەندا دەڵێت باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشت کرد پاش ئەوەی ئێران دوو دیپـلۆماتی هۆڵەندی دەرکرد لە بەرامبەر دەرکردنی دوو دیپـلۆماتی ئێرانی لە چوارچێوەی کەیسی کوشتنی دوو ئێرانی.

ستیف بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەمڕۆ دووشەممە لە نامەیەکیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە گوتی حکومەتی وڵاتەکەیان بڕیاری داوە باڵیۆزیان لە تاران بانگهێشت بکەنەوە.

مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو هۆڵەندا دوو دیپـلۆماتی ئێرانی دەرکرد پاش ئەوەی دەزگای هەواڵگری هۆڵەندا کۆمەڵێک زانیاری دەستکەوتبوو کە ئاماژەیان بە تێوەگلانی ڕژێمی ئێران دەکرد لە کوشتنی (عەلی موعتەمەد تەمەن 56 ساڵ) لە ساڵی 2015 لە شاری ئالمیرێ و (ئەحمەد مەلا نیسی تەمەن 52 ساڵ لە ساڵی 2017 لە شاری لاهای.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا گوتیشی دەرکردنی دیپـلۆماتانی هۆڵەندی جێی قبوڵ نیـیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیـیەکانی هەردوو وڵات دەبێت. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێران لە 20 ی مانگی دوو کاربەدەستانی هۆڵەندی لە بڕیاری دەرکردنی ئەو دوو دیپـلۆماتە ئاگادارکردووەتەوە و دوێنێ یەکشەممە ڕەوانەی هۆڵەندایان کردوونەتەوە.

5/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان