هه‌وار كرماشانی
له كاتێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ندان ته‌نگژه‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، كه‌چی هێشتا كه‌له‌ڕه‌قی و توندئاژۆییهكانیشی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و هاووڵاتییان و نه‌ته‌وه‌كان به‌رده‌وامه. گواستنه‌وه‌ی رامین حوسێن په‌ناهی بۆ به‌شی به‌ندكراوه تایبه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌م گیراوه سیاسییه له كاتێكدایه كه حوسێنی ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین رای گه‌یاندووه كه: "دۆسیه‌ی په‌ناهی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپه دادپه‌روه‌رانه و یاسایییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، رامین له دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی خۆی له 25ی به‌فرانباری ساڵی رابردوو (96ی هه‌تاوی) باسی له‌وه كرد كه ئه‌شكه‌نجه جراوه و هه‌موو ددان پێدانانه‌كانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه، بۆیه ده‌بوو دیوانی باڵای وڵات ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاوڕی له‌م بابه‌ته نه‌دایه‌وه".
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری "هرانا" (رێكخراوی هه‌واڵی چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران) سزای له‌سێداره‌دانی رامین حوسێن په‌ناهی گیراوی سیاسی له گرتووخانه‌ی شاری سنه، له‌لایه‌ن به‌شی 39ی دیوانی باڵای وڵات /ئێران/ له شاری قوم دووپاتی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
رامینی حوسێن په‌ناهی له رۆژی 26ی به‌فرانباری ساڵی رابردوو له به‌شی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشی شاری سنه به تۆمه‌تی هه‌وڵ دژی بارودۆخی ئاسایشی نیشتمانی له رێی "به‌غی"یان به‌شداری له حزبی كۆمه‌ڵه دادگایی كراوه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین له وتوێژێك له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا، ئه‌م سزایه به نایاسایی ده‌زانێ و ده‌ڵێ: "رامین بێ گوناهه و دیوانی باڵای وڵات تا ئێسته به فه‌رمی ئه‌م بڕیاره‌ی به من رانه‌گه‌یاندووه و پێم ده‌ڵێن ره‌وتی دۆسیه‌كه نهێنی و مهحرهمانهیه، به‌و شێوه‌یه
خەزان
خەسارناسیی سیاسیی ئەحزابی کوردی پێویستییەکی هەرە بنەڕەتییە کە پێویسته هەم بەرپرسانی سەرەکی ئەحزاب و هەم بەرەی ڕۆشنبیر و شرۆڤەوانانی سیاسی کورد بە چڕوپڕی ئاوڕی لێبدەنەوە. ئاڵۆزبوونەوەی کێشەی کورد لەم چاخەدا دەخوازێ کە کوردیش بە شێوازی زانستیانە و سەردەمیانە ئاوڕ لە بابەت و ڕوداوەکان بداتەوە. قەتیس بوونی شرۆڤەونانی سیاسی بە ڕوانگەیەکی حیزبی یا ئایدۆلۆژیایەکەوە (سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرەتادا مافێکی سروشتی و تاکەکەسیە) هەم شرۆڤەی بەرتەسک دەکاتەوە و هەم بە ناوی ڕۆشبیرەوە دەبێتە جاڕچی و بڵندگۆی لایەنێک.
لەم وتارەدا بە وردی و بە دوور لە چاویلکەی نەتەوەخوازییەکی توندخوازانە ئاوڕ لە بابەتێکی هەستیار دەدەمەوە کە بە داخەوە ڕەنگ و ڕوواڵەتی ئەرێنی و پۆزیتیڤی بە خۆوە گرتووە.ئەو بابەتە بە جۆرێک شەڕی ساردی لە ناو بزاو و ڕەوتی کوردی‌دا دروست کردوە و مەترسی ئەوەشی لێ ئەکرێ کە بگا بە توندوتیژی و شەڕی براکوژی.
"دەستێوەردانی سیاسیی ئەحزابی کوردی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان" بابەتێکی هەستیار و جێگای باسە کە ئەگەر بە شێوەی تەندروست باسی لە سەر نەکرێ لە داهاتودا دەرئەنجام و دواهاتی باشی بە دواوە نابێ. ڕاستە کوردستان لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەشکراوە و ستەمی نەتەوەیی،دینی،چینایەتی و ... . دەرهەقی ئەنجام دەدرێ. بەڵام ئەو دابەشکارییە تەنیا تایبەت بە کورد نیە و عەرەب و تورک و فارسەکانیشی گرتووەتەوە و ئەوانیش بوون بە دەیان دەوڵەتی ورد و درشت.کورد لەم ناوەدا بابەتەکەی جیاوازترە و هێشتا دەوڵەتی بۆ خۆی پێک نەهێناوە.واقیعی سیاسی ئەوەیە کە ئیستە هەر پارچەیەک پرسی نەتەوەیی و مافە ڕەواکانی لای دەوڵەتی ناوەندی خۆیەتی و ئەحزابەکانیان مەجبوورن بە ناخۆشی یا خۆشی بێت داوای سەندنی مافەکانیان بکەن.ئاگادار بین کە واقیع و
هۆمەر نۆریاویی
ئەو شۆڕشە بەرفرەوانەی لە ئێستادا لە جیهانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییدا بەرهەستە و تا بە هەموو کەل و قوژبنێکی دنیا چووە و پەل و پۆی بە گشت جێگە و شوێنێکی جیهاندا شۆڕ بۆتەوە، زۆر خێرا پریشەکانی دنیای ئێمەی کوردیشی گرتۆتەوە و ئەگەر ئاوەزمەندانە و ژیرانە و سەردەمییانە هەڵسوکەوتی لە تەکدا نەکەین، بێ سێ و دوو هەلەکانی بەردەم، دەبنە هەڕەشە و مەترسیی و زیانمەندی یەکەم و کۆتایی ،خۆمان و زمان و کولتوورەکەمان دەبێت. لێرەوە دەمەوێت ئاوڕ لە دوو پرسی هەستیار و گرینگی ئێستای نێو کۆمەڵگەی کوردی بدەمەوە کە هەر یەکە و بە چەشنێک لە پێوەندیی ڕاستەوخۆ دەگەڵ ئەویتردایە. یەکەمیان، ڕووی لە پرسێکی جڤاکیی و لە هەمان حاڵ‌دا دەروونناسییە کە ڕاگەیاندنی کوردی دەتوانێت تەمەکان بڕەوێنێتەوە و بە شێوەیەکی پلانمەند،ئاستی وریایی نەتەوەیی بەرانبەر بە پرسی ناسنامە و شوناس بەرز بکاتەوە و پێش بە خەسارەکانی دادێ بگرێت و ئەوی دیکەیشیان، یادکردنەوە و وەبیرهێنانەوەی ڕووداو و بویەرێکی هەرە گرینگی هاوپێوەند بە ئینسانی کوردەوەیە کە لێرەوە ناوی ئێمەی کوردی خستە
د.مەسعوود رۆستەمی
هەرچی دێت قەومی کورد(کورد نەتەوە نییەو تا ئەو رۆژەش بەو ئاستە نەگات مەفهوومی نەتەوە بە کار ناهێنم و هیچیش پێم ناخۆش نییە وەک قەوم بانگمان بکەن) زیاتر بەرەو سەرەولێژی هەنگاو دەنێت. ئەمڕۆ چەند وێنەیێکی مانگرتنەکەم بینی. هەندێ کەس سفرەیێکی خاڵیان داخستبوو و نووسیبوویان سفرەی ئێمە نانی دەوێ. هەندێ کەسیتریش لە سەر لاپەڕەیێک نووسیبوویان: "مرز کولبری تمام سرمایەی ماست". قەومێ کە سەد ساڵ لەمەو پێش خوازیاری سەربەخۆیی بوو ئەمڕۆکە خواستەکەی گەیشتۆتە کۆڵبەری!!! رەنگە نووسەر تووشیاری تەوەهۆم بووبێ، وەلێ هەرچیک ئەکەم ناتوانم خۆم رازی بکەم بە تەحلیلی هەندێ کەس کە گوایە حکومەت بۆ ئەوە سنوورەکانی داخستووە کە کێشەی بۆ بازرگانی سپا دروست کردووە. ئایا سپا تازە بە تازە خەریکی بازرگانییە کە سنوورەکان کێشەی بۆ ساز کردبێ؟ دەیان رێگا هەیە کە سپا پێش بە بازرگانی لەم ناوچەیە بگرێ. بە رای نووسەر حکومەت ئامانجێکی گەورەتری هەیە: خوازیاری کۆڵبەری بە!!!
نزیک سەد ساڵ لەمەو پێش سمکۆ هەوڵی بنیادنانی کوردستانێکی سەربەخۆی دا. نازانم ئەگەر هەر ئەو رەوتە درێژەی هەبوایە ئایا بە ئەنجام دەگەێیشت یا نە. ئەمما ئەتوانم بە یەقینەوە بێژم ئەگەر بیرۆکەی سەربەخۆخوازی درێژەی هەبوایە، ئێستا فارس بە خودمۆختاریش رازی بوو. فارس زیرەکانە کارێکی کرد کە کورد بیری لێ نەکردبووەوە: تەقلیل و بچووک کردنەوەی خواستی کورد. کورد بەردەوام خواستەکانی دابەزاند. لە سەربەخۆیی گەیشتە خودمۆختاری، لە خودمۆختاری گەیشتە فێدراڵیزم، لە فێدراڵیزم گەیشتە ئۆستانداری و
فەرهاد عێزەتزادە
کورتەیەک لە ژیان و بیوگرافی و چالاکیەکانی نووسەر و زمانەوانی کورد ئاکۆ جەلیلیان
له 23 ره‌زبه‌ری 1349 هه‌تاوی له‌كاتی كۆچوكۆچبار و لههاوینهههوارێكی خۆش كه له‌سه‌ر به‌رزایی ته‌پۆڵكه‌یه‌ك كه زاڵه به‌سه‌ر چۆمی مێژوویی سهیمره. واته هاوینه‌هه‌واری "سه‌رچه‌م" كه ئێستاكه گوندێكه له‌به‌شی "هلێران" سه‌ر به‌پارێزگای ئیلام له‌دایك بووم. باوكم زه‌نگنه‌یه و له‌بنه‌ماڵه‌ی "جه‌لیلی"ه و گوندی قه‌ڵای هه‌ره‌سه‌م زێدی باوكاڵی منه و دایكم له بنه‌ماڵه‌ی كهڵهوڕێكی به‌شره‌فه و خۆم له‌نێو دڵی له‌كستان به‌دی هاتوومه و له‌دیاری كه‌ڵهوڕ و زه‌نگنه په‌روه‌رده بوومه. هه‌تا ساڵی 1367 پله‌ی سه‌ره‌تایی و رێنوینی و ناوه‌ندی لهشاباد خوێندم و له ئه‌زموونی خوێندنگادا به‌شدارییم كرد و دوای ماوه‌یه‌ك له‌خوێندنگا ره‌ت كرامه‌وه. زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه (خاڵۆم؛ میمكه‌زاكه‌م و براكه‌م و ئامۆزایه‌كم) ده‌رسی پزیشكی‌یان ده‌خوێنده‌وه به‌ڵام ئه‌من پێم خۆش بوو ببمه فڕۆكه‌وان؛ وه‌ك هه‌ڵۆیه‌كی سه‌ربه‌ست، ئازادانه له‌ئاسماندا بخولێمه‌وه، نه‌مده‌زانی رۆژگار پابه‌ندم به‌شتێك ده‌كا كه رزگاربوونی تێدا نییه. ساڵی 1362 كه له‌پله‌ی دووهه‌می ڕێنوێنی بووم خاڵۆم (خوالێخۆشبوو هووشه‌نگ ره‌شیدی) كه په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كه‌یهان بوو نوێنه‌رایه‌تیی گۆڤاری سروه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت و من و میمكه‌زاكه‌م (كاك كه‌یوان قه‌مه‌ری) به‌خۆشحاڵییه‌وه زۆربه‌ی كاتمان له ده‌كه‌ی رۆژنامهفرۆشیی خاڵۆم بووین و ئه‌ویش فێری كوردی خوێندن و كوردی نووسینمان ده‌كرد و دنیایه‌كی یه‌كجار به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بی كوردیی پێمان ناساند و ئێمه‌ش خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خۆمانی بووین ئه‌ڵبه‌ته نه‌ك بۆ كتێب و ئه‌وانه، ته‌نها بۆ هه‌ڵسنگاندنی وشه‌ی كوردی خۆمان له‌گه‌ڵ سۆرانی، سه‌یربوو بنه‌مای وشه‌كانی زاراوه‌كانی كوردی هه‌موو وه‌ك
هاوار: وه‌ك چالاكوانێكی بواری ئافره‌تان له ئێستادا رەوشی ئافرەت لە كوردستان چۆن دەبینی؟
عەبدی: بەر لە هەموو شتێکدەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە بە هۆی ئەوەی کە کیانێکی سەربەخۆمان نییە و هەر بەشێک لە کوردستان کەوتۆتە بن دەستی وڵاتێکی داگیرکەر، ژنانی هەرپارچەیەک بەهۆی هێژموونی وڵاتەکەی وا دەستی بەسەردا گرتووە دەور و رۆڵ و خەبات بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان جیاوازە و تەنانەت حیزبەکانی پارچەکانیش دەور و ڕۆڵی خۆیان دەبینن لەو بوارەدا، ئەگەر لە بچووکترین پارچەی کوردستان واتە رۆژئاواوە دەست پێ بکەین ، دەبێ بڵێم :
الف – لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەوەیکە حیزبی دەسەڵاتدار لە بەڕێوەبەریی ئەوپارچەیە و بنەمای سیاسی ئەو لایەنە بۆتە هۆکار بۆ ئەوەی کە سیستمێکی سێکۆلار دابمەزرێت و ئەوەش ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی کە ژنان لەو پارچەیەدا بتوانن دەور و رٶڵی خۆیان ببینن و تەنانەت لە هەموو دام و دەزگاکانی بەڕێوەبەریی ئەو پارچەیە بەشێوەی هاوسەرۆکایەتیی واتە بەڕێوەبەریی لەلایەن ژن و پیاوەوە بەڕێوە بچێت و تەنانەت ژنان ببن بە سەمبولی بەرخۆدان و بێنە ریزی پێشوەی بەرگریی لە وڵاتەکەیان و ببن بە وێردی سەر زمانی هەموو دونیا و لەگەڵ دڕندەترین بیرۆکەی ئایینی سەردەم بەرەوڕوو ببنەوە و شانازیی
د.ئازاد محەممەدیانی
(بەشی یەکەم)
پێش ئەوەی بچمە ناو باسەکەوە پێویستە ھەڵەیەک راست کەمەوە کە لە نێو بابەت و وتەی زۆر یەک لەو کەسانەی رۆژانە سەبارەت بە پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دەدوێن دەبیندرێ؛ زۆر جار لە نێو ئاخنی وتارە جۆراوجۆرەکاندا وشەی «گوتار» یا «گفتمان» دەبیستین کە ھێندێک جار دوروست و لە سەر جێی خۆی بە کار دێت کە وەرگێردراوی «discourse»ە، کە بە واتای نیزامێکی واتایی بە ھێندێک چەمکی پێوەندی دارەوەیە، ھێندێک جاریش بە مانای «dialog» واتە گفتوگۆ بە کار دەھێندرێ کە نادوروستە.
لە ھەر کۆمەڵگایەکدا و لە مەیدانی سیاسەتی ئەو وڵاتەدا، جیاوازی بیر و روانین دەبیندرێ کە ھەر کام لەوانە دەتوانن تەعبیر لە گوتارێک بکەن، کەواتە لە ھەر کۆمەڵگایەکدا دەکرێ بە پێی پێداویستیە کلتوری، کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان و جۆراجۆری روانینەکان یەک، دوو یا چەند گوتاری سیاسی بوونیان ھەبێ، بەڵام ئەوە ھەرگیز بەو واتایە نیە کە تەواوی ئەو گوتارانە دەتوانن لایەنگریان ھەبێت یا بە واتایەکی دیکە ھێژمۆن بن، لە وەھا دۆخێک‌دا کە چەند گوتار بوونیان ھەیە تەنیا گوتارێکە کە دەتوانێ ببێتە گوتاری زاڵ(گفتمان مسلط). یانی گوتارێک کە زۆرترین و باشترین وەڵام و گەڵاڵەی بۆ پرسە جۆراجۆرەکان و زۆرترین جەزابیەتی بۆ کۆمەڵگا ھەیە دەتوانێ ھێز بەدەست بێنێ و ھەر بەم ھۆیەوە ھێژمۆن دەبێت و دەبێتە گوتاری زاڵ، دیارە ئەوە بەو مانایە نیە کە ئەو گوتارانەی دیکە ئیدی بونیان نیە، کاتێک گوتارێک زاڵ دەبێ ئیدی گوتارەکانی دیکە وردە گوتاریان( خردە گفتمان) پێ دەکوترێ. لە وەھا دۆخێک‌دا ئەو گوتارانە دەبنە رەقیبی یەکتر و ھەرکام حەول دەدەن ببنە گوتاری زاڵ. دیارە ئەم گوتارە نێو خۆییانە لە بەرامبەر گوتارێکی دەرەکیدا خۆیان مەفسەلبەندی دەکەن و بە پێی بنەمای دژایەتی( تضاد) واتا و ھەڵوێستە سیاسیەکانیان شکڵ دەگرێ و گوتاری زاڵ دەبێتە بەردەنگی سەرەکی گوتارە زاڵە دەرەکیەکە و ئەم دوو گوتارە زاڵە بە پێی دۆخ و دژایەتی لە بەرامبەر یەکتردا
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ 10ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی ھەتاوی(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) کە تێیدا پێشەوا قازی محەمەد سەرکۆماری کوردستان، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ھەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەھید کران.
پێشەوا قازی محەمەد ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە مەهاباد لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاوی‌دا زۆر خولیای زانست و فێر
هاونیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧١مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازییە. درووست ٧١سال لەمەو پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی1326یههتاویی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاورێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری‌قازی( برای پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای ناعادلانهو فه‌رمایشی سەردەمی ستەمشایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای شاریمههاباد، واته هه‌ر له‌و
هاۆنیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و هاتنی سالی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەۆرۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەلکی کوردستان،و پێشمەرەگە قارەمانەکان، و بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان دەکات، بزووتنەوە هێوادارە کە سالی تازە سالێکی پر لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەۆتنی تەواۆ خوازراۆ بێت، بۆ گشت لایەک.
بەرێزان
ئەمسال کورد و کوردستانیەکان، نەۆرۆزی ئەم سال لە کەش و هەوایەکی زۆر جێواز لەسالانی پێشووتر جێژن دەگرن،و سال تازە دەکەنەوە. هەنووکە دەگەل گۆرانی روخسار و سروشتی بەهارانەی جێئۆگرافی کوردستان، جووغرافیای سیاسی کوردەوارێش، لە ئەنجامی رەۆتی گۆرانکارییە جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانیەکان، تووشی ئالووگۆری گرینگی سیاسی، سەبارەت بە دیاریکردنی مافی چارەنووسی نەتەوەییەمان هاتووە. وەک دەبینرێت و گشت لایەکمان ئاگادارین:
لە باشووری کوردستان، لەئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکایەتی هەرێم کاک مەسعود بارزانی و هاریکاری لایەنەکانی دەخیل لە ئیدارەی وەلاتدا، توانراوە ئازموونی ٢٧ سال دەسەلاتدارییەتی باشوری کوردستان، لە گشت هەرەشەکانی
د. جەلیل عەباس نادر، مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەڵاحەددین
پیشەکی:
لە ئێستادا بابەتی ناسنامە و ئەو پرسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە، لە هەموو ئاستەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لە بچووکترینیان، واتا خێزان، تاکوو گەورەترینیان واتا کومەڵگه‌ی نێودەوڵەتی یان جیهانی باس دەکرێت. کاتێک لە چوارچێوەی وەڵاتێکدا چەندین ناسنامە (شوناس)ی جیاواز دەژین و هەر کامیان گرنگی بە ناسنامەی تایبەتی خۆیان دەدەن و بە ئاراستەی دوورکەوتنەوە لە ناسنامەکانی تر دەجووڵێنەوە، ئەوکات لەو کومەڵگه‌یە دەوڵەتێکی سەقامگیر و گشتگیر دروست نابێت و دەوڵەت هەموو کاتێک ڕووبەڕووی ململانێ دەبێتەوە. کومەڵگه‌یەک کە لە چەندین یەکەی ناسنامه‌ی جۆراوجۆر و دژبەیەک پێک دێت، بڕیاری نوخبە سیاسییەکانی، هەموو کاتێک بۆ ڕازیکردنی ئەو ناسنامه‌یه دەگەڕێتەوە کە پەیوەندیی پێوە هەیە.
لە بارودۆخێکی لەم شێوەیە هەموو، یان زۆرینەوەی بڕیارەکان لە بچووک تاکوو گەورە حاڵەتی سیاسی بەخۆ دەگرن، هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارەکانیش ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت. لە کومەڵگه‌یەک کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییه‌وه تووشی لێکپچڕان بووە، هەر گرووپێک بەها و ناسنامەی تایبەت بە خۆیان پێ باشتر و پەسەندترە لە بەها و بەرژەوەندیی نەتەوەیی؛ هەوڵی حکوومەتیش بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و یەکدەست و هاوڕاکردنیان، بێئەنجام دەبێت و، لە زۆربەی حاڵەتەکان بە ئاراستەی توندوتیژی، جیابوونەوە و دابەشبوون دەڕوات. ئەگەر بمانەوێت وڵاتێک
د. جەلیل عەباس نادر، مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەڵاحەددین
پێشەکی:
بێ گومان مانەوە و بەردەوامیی سیستەمێکی سیاسی لە چوارچێوەی وڵاتێکی سەربەخۆ، زۆرتر لە هەر فاکتەرێکی دیکە، بۆ دروستبوونی ناسنامه‌ی نەتەوەییی لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەمە بە بڕوای نووسەر، بارودۆخی هەنووکەییی عێراق زۆرتر لەوەی کە دەرەنجامی دەستێوەردانی دەرەکی بێت، بۆ دروستنەبوونی ناسنامه‌ی نەتەوەیی لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، چونکە لەم وڵاتە لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەتاکوو ئێستا ناسنامه‌یه‌کی نەتەوەیی دروست نەبووە. لەبەر ئەمە بەپێویستی دەزانم کە لە چەند بابەتێکدا باسی بابەتی ناسنامه، ناسنامه‌ی نەتەوەیی و کاریگەریی دروستنەبوونی ناسنامه‌ی نەتەوەیی لەسەر سیستەمی سیاسیی عێراق بکرێت.
چەمکی ناسنامه:
بێ گومان پێشینەی بابەتی ناسنامه (Identity)، بۆ سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە. هەر لە کۆنەوە مڕۆڤەکان هەوڵیان داوە خۆیان، قەوم و تائیفە و نەتەوەکەیان پێناسە بکەن و جیاوازییەکانى نێوان خۆیان و کەسانی دیکە دیاری بکەن. لە ڕاستيدا چەمکی ناسنامه وەڵامێکە بۆ ئەم پرسیارانە: ئێمە کێین و بە چ شێوەیەک خۆمان بناسێنین؟ وەڵامی ئەم پرسیارانەیە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی جیاوازیی نێوان کەسێک لە کەسێکی دیکە و، بەهاکانی که‌سێک لە کەسێکی دیکە جیا دەکاتەوە و، پەیوەندی و ئینتیمای کەسێک بە گرووپێک پیشان دەدەات و، لە کۆتاییدا ناسنامه‌ی کۆمەڵایەتیی ئەو کەسە دیاری دەکات و، نیشان دەدات کە ئەو کەسە کێیە؛ پەیوەندیی
بزووتنەوەی کۆماریخوازان تیرۆری فەرماندە و تێکۆشەری ناو ریزەکانی حدک ''قادرقادری'' ئیدانە و شەرمەزار دەکات
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەرەشە و تیرۆری شۆرشگێرانی سەر بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حاکمیەتی دیکتاتۆر بەسەر ئێران‌دا پرۆتستۆ دەکات و خوازیاری پاراستنی گیانی تێکۆشەر و چالاکانی رۆژهەڵات کوردستان نیشتەجی لە باشووری کوردستانە.
هەر وەک لە راگەیەندراوی رەسمی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا ئاماژەی پێکراوە کە فەرماندە و کادرێکی لێهاتوو و ناسراوی ناوریزەکانی ئەم حیزبە لە ناوچەی بالیسان سەر بە قەزای رانیە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە تیرۆر و شەهید کراوە، بەشێک لە دەقی ئەو راگەیەندراوەی حدک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
''بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌یه‌نین که شه‌وی ڕابردوو سێشهمه له سه‌ر چوارشه‌مه ٦لهسهر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به ماشێنی خۆی به سه‌ردانێک چووبووه مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه، به داخه‌وه دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولله‌ی وێ كه‌وتووه،
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوەی تیرۆریستی دژی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران کە لە شاری هەولێر روویدا شەرمەزار و ئیدانە دەکات.
هەر وەک هەموو ئاگادارین بەداخ وخەسارێکی زۆرەوە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی '' ١٣٩٦''ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی لە شارۆچکەی بنەسەڵاوای نزیک هەولێر لە هەرێمی باشووری کوردستان بە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شکلی بۆمبی بەستراوە بە ترۆمبێلەوە لە بەردەم ماڵی پێشمەرگەیەکی دیڕینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک سەلاح رەحمانی روویدا کە تێیدا کاک سەلاح و کوری ناوبرا بە ناوی سەباح رەحمانی تەمەن ٢٣ ساڵ کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران، پاشان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شاری هەولێر کە بەداخەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی رەشەممە سەباح رەحمانی بە هۆی قولی برینەکانی گیانی پێشکەشی
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی هاورێ ئازاد محەممەدزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی دەربرینی هاوخەمی و هاوسۆزی سەبارەت بە شەهید بوونی کادری بەوەجی دیموکڕات بەشداری پرسەی شەهید قادر قادری لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە کۆیە کرد،
جیگای ئاماژەیە کە هاورێ ئازاد محەممەدزادە لە نزیکەوە لە گەڵ ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کادر و کەسایەتیەکانی ناو ریزەکانی حیزب دیداری کرد و پەیامی هاوخەمی شووڕای هەمانگی