فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازان تیرۆری فەرماندە و تێکۆشەری ناو ریزەکانی حدک ''قادرقادری'' ئیدانە و شەرمەزار دەکات
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەرەشە و تیرۆری شۆرشگێرانی سەر بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حاکمیەتی دیکتاتۆر بەسەر ئێراندا پرۆتستۆ دەکات و خوازیاری پاراستنی گیانی تێکۆشەر و چالاکانی رۆژهەڵات کوردستان نیشتەجی لە باشووری کوردستانە.
هەر وەک لە راگەیەندراوی رەسمی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا ئاماژەی پێکراوە کە فەرماندە و کادرێکی لێهاتوو و ناسراوی ناوریزەکانی ئەم حیزبە لە ناوچەی بالیسان سەر بە قەزای رانیە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە تیرۆر و شەهید کراوە، بەشێک لە دەقی ئەو راگەیەندراوەی حدک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
''بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌یه‌نین که‌ شه‌وی ڕابردوو سێشه‌مه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌مه‌ ٦له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له‌ سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ به‌ ماشێنی خۆی به‌ سه‌ردانێک چووبووه‌ مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌، به‌ داخه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له‌ ٢٠ گولله‌ی وێ كه‌وتووه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌''
...........
گەلی خۆراگری کورد و ئازادیخوازانی جیهان:
تیرۆریزم لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست وەک کارتێکی بەردەستی دیکتاتۆران و داگیرکەرانی سەر کوردستان بۆ لەناوبردن و زەربەلێدان لە بەرهەڵسەتکاران و ئازادیخوازان کەڵکی لێوەردەگیرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سەرچاوەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بە شێوەی سیستماتیک لە ٤٠ ساڵ کارنامەی خۆیدا بە سەدان تێکۆشەر و چالاکای سیاسی کوردی لە باشووری کوردستان و وڵاتانی ئەرووپایی و ناوخۆی ئێراندا تیرۆر و رەشەکوژ کردووە، ئەم کردەوانەی ئەو حاکمیەتە لە ئەنجامی پەیرەوی کردنی سیاسەتێکی دوگم، بیرۆکەی بن ئاژۆیی مەزهەبی و هەروەها تئۆری سڕینەوەی بەرهەلستکاران وەک باوەڕیەت و ئەسڵێک بۆ مانەوەی دەسەلاتداریتی دیکتاتۆری ئایینی و چەسپاندی هێژموونی بەسەر گەلانی ئێران و دەستێوەردان لە وڵاتانی تر بە ناوی هەناردەکردنی شۆرشی ئایدۆلۆژیکی ئیسلامی سیاسی وەک بنەمایەک پێڕەوەی لێکردووە.
تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران هەر لە سەرەتاوە وڵامێک بۆ پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و دێموکراسی خوازانەی گەلی کورد بووە کە تا ئەمرۆش لە خەسار و شەر و ماڵوێرانی زیاتر هیچ بەرهەمێکی نەبووە و بگرە تیرۆریسم دەوڵەتیش هاوشێوە هەموو پێشێلکاریەکانی تری ئەو رێژیمە دژ بە گەلان و جیابیران و شۆرشگیران بە گشتی پرستیژ و تەواویەتی رێژیمی ئێرانی لە ئاستی کۆمەلگای جیهانی هێناوەتە ژێر پرسیار.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم دۆخەهەستیارەدا خوازیارە لە هەموو هیز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیسبەت وەها رووداوێک بە هەستیاریەوە مامەلەبکەن و هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی تەواو لە نێوانیان دا سەبارەت بە پاراستنی گیانی تێکؤشەران و شۆرشگێران و چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهێز و پتەوتر بکەن.

لە کۆتایی دا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرانی دەربڕینی داخ و کەسەرەوە بە نیسبەت تیرۆرکردنی فەرماندە و تیکۆشەری ماندوونەناسی ریزەکانی حدک شەهیدی نەمر کاک قادر قادری پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هەموو گەلی کورد و کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها بنەماڵەی بەرێزیان دەکات.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادی کوردستان
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماڕیخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

١٦ی رەشەممەی ٢٠١٧ی کورد ١٣٩٦ی هەتاوی

٧ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان