فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی هاورێ ئازاد محەممەدزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی دەربرینی هاوخەمی و هاوسۆزی سەبارەت بە شەهید بوونی کادری بەوەجی دیموکڕات بەشداری پرسەی شەهید قادر قادری لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە کۆیە کرد،
جیگای ئاماژەیە کە هاورێ ئازاد محەممەدزادە لە نزیکەوە لە گەڵ ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کادر و کەسایەتیەکانی ناو ریزەکانی حیزب دیداری کرد و پەیامی هاوخەمی شووڕای هەمانگی و بە تایبەتی دوکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە ئەندامان و کادرو پێشمەرگە و بە تایبەتی ئەندامانی رێبەری حدک گەیاند و هیوای سەبووری و سەرساغی بۆ تێکرای تێکۆشەرانی دێموکرات خواست.
هەر لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماری خوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە راگەیەندراوێک تیرۆری فەرماندەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە لایەن تیرۆریستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیدانە و شەرمەزارکرد و هاوخەمی بەنیسبەت شەهید بوونی کاک قادرقادر دەربڕی.

٩/٣/٢٠١٨

دەقی راگەیندراو و پەیامی هاوخەمی بزووتنەوەی کۆماریخوازان:

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان