فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌وار كرماشانی

له‌ كاتێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ندان ته‌نگژه‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌، كه‌چی هێشتا كه‌له‌ڕه‌قی و توندئاژۆییه‌كانیشی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و هاووڵاتییان و نه‌ته‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌. گواستنه‌وه‌ی رامین حوسێن په‌ناهی بۆ به‌شی به‌ندكراوه‌ تایبه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حوسێنی ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین رای گه‌یاندووه‌ كه‌: "دۆسیه‌ی په‌ناهی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ و یاسایییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، رامین له‌ دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی خۆی له‌ 25ی به‌فرانباری ساڵی رابردوو (96ی هه‌تاوی) باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ جراوه‌ و هه‌موو ددان پێدانانه‌كانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه‌، بۆیه‌ ده‌بوو دیوانی باڵای وڵات ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئاوڕی له‌م بابه‌ته‌ نه‌دایه‌وه‌".

به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری "هرانا" (رێكخراوی هه‌واڵی چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران) سزای له‌سێداره‌دانی رامین حوسێن په‌ناهی گیراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی شاری سنه‌، له‌لایه‌ن به‌شی 39ی دیوانی باڵای وڵات /ئێران/ له‌ شاری قوم دووپاتی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌.

رامینی حوسێن په‌ناهی له‌ رۆژی 26ی به‌فرانباری ساڵی رابردوو له‌ به‌شی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشی شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵ دژی بارودۆخی ئاسایشی نیشتمانی له‌ رێی "به‌غی"یان به‌شداری له‌ حزبی كۆمه‌ڵه‌ دادگایی كراوه‌ و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین له‌ وتوێژێك له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا، ئه‌م سزایه‌ به‌ نایاسایی ده‌زانێ و ده‌ڵێ: "رامین بێ گوناهه‌ و دیوانی باڵای وڵات تا ئێسته‌ به‌ فه‌رمی ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ من رانه‌گه‌یاندووه‌ و پێم ده‌ڵێن ره‌وتی دۆسیه‌كه‌ نهێنی و مه‌حره‌مانه‌یه‌، به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه‌ له‌بار به‌رن."

رۆژی چوارشه‌می بووری به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی برای رامین (ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی) له‌ تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، رامین به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای ئیعدام گوازراوه‌ته‌ بۆ به‌شی تایبه‌تی به‌ندكراوان و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناو چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه‌ كه‌ به‌ كه‌مپه‌ینی "نا بۆ ئیعدام" ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌بڕیوه‌.

هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی له‌ ژێر گوشاری هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی سنه‌دان تا ئه‌و شوێنه‌ی سێشه‌می رابردوو 11ی گوڵانی 96 خوشكه‌زای 25 ساڵانی رامین به‌ ناوی "نیشتمان"، كۆتای به‌ ژیانی خۆی هێنا و رۆژێك دواتر له‌ كه‌شێكی ته‌ناهی و سه‌ربازیدا ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه‌ بۆ گۆڕستانی قوری چیا.

بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی له‌ بنه‌ماڵه‌ سیاسی و چالاكه‌كانی كوردستانن و ئێسته‌ برایه‌كی تری رامین به‌ ناوی ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی له‌ هه‌مان گرتووخانه‌ كه‌ ئه‌وی لێ بووه‌، گیراوه‌ و سزای هه‌شت ساڵ و نیو گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی برایه‌كی تری رامین به‌ ناوی "ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی" پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌.

له‌ هه‌ر روویه‌كه‌وه‌ چاوی لێ بكه‌ین ئه‌م بڕیاره‌ی دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، دژی یاسا و پره‌نسیپه‌ دادوه‌رییه‌كانه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی له‌ زاری پارێزه‌ره‌كه‌ی رامینه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش باس ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ (سێشه‌م 12ی گوڵان) سه‌ردانی ده‌بیرخانه‌ی دیوانی باڵای وڵاتم كرد له‌ تاران، به‌داخه‌وه‌ پێیان گوتم بڕیاره‌كه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و بۆ جێبه‌جێكردن ره‌وانه‌ی دادگای شۆڕشی شاری سنه‌ كراوه‌. زیاتر ده‌ڵێ "ده‌بێ له‌ رێی دادنامه‌وه‌ به‌ منیان رابگه‌یاندایه‌، به‌ڵام ئاگاداریان نه‌كردم و وه‌ها هه‌وڵێك بۆ جێبه‌جێكردنی حوكم و گواستنه‌وه‌ی رامین بۆ به‌شی به‌ندكراوه‌ تایبه‌تییه‌كان پێچه‌وانه‌ی یاسا و دیسیپلینه‌ دادوه‌رییه‌كانه‌!"

ئه‌حمه‌دی نیاز له‌ درێژه‌دا گوتی: "ئه‌م بڕیاره‌ نایاسایییه‌ و رامین هێشتا مافی وه‌رگرتنی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ی به‌پێی مادی 477 یاسایی داد و سزادان هه‌یه‌. رامین مافه‌ سروشتییه‌كانی پێشێل كراون. بۆ نموونه‌ من ئه‌م مافه‌م هه‌یه‌ كه‌ دۆسیه‌كه‌ ببه‌مه‌ به‌ش و ئۆفیسێكی تر له‌ دیوانی باڵای وڵات تا ئه‌وان پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: 'نزیكه‌ی 10 رۆژه‌ هه‌ر جۆره‌ دیدار و دیتنێكی رامینیان هه‌م له‌ من و هه‌میش له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، به‌ڵام 10 رۆژ پێش ئێسته‌ كه‌ رامینم بینیوه‌، رۆحییه‌تێكی باش و بوێرانه‌ی هه‌بوو".

نیاز ئه‌وه‌یشی خسته‌ سه‌ر قسه‌كانی كه‌ "تۆمه‌تی به‌غی و ئه‌ندامێتی كۆمه‌ڵه‌ به‌پێی ماده‌ی 287 هه‌ڵگری لایه‌ن و مه‌رجگه‌لێكه‌ كه‌ رامین هیچ كامیانی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م حوكم و بڕیاره‌ ناعادیلانه‌ و نایاسایییه‌، هه‌روه‌ها رامین به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌ستی بۆ چه‌ك نه‌بردووه‌، بۆیه‌ تۆمه‌تی به‌غی و هه‌وڵ دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌ و رامین بێ گوناحه‌".

سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ له‌ پانتایی گشتی و ناو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان و ته‌نانه‌ت كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌یه‌، تا ئێسته‌ هیچ پاشه‌كشێ و نه‌رمییه‌ك له‌لایه‌ن دادگای باڵای شۆڕشی ئێرانه‌وه‌ به‌دی نه‌كراوه‌، ته‌نانه‌ت گوشاره‌كانیشی بۆ سه‌ر كاسبكار و كۆڵبه‌رانی كورد له‌ شاره‌كانی بانه‌ و مه‌ریوان و جوانڕۆ زیاتر كردووه‌ و فه‌زای كوردستانی به‌ ته‌واوی میلیتاریزه‌ و سه‌ربازی كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ رای گشتی ئێران له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كردوویانه‌ و خستوویه‌تییه‌ هه‌ڵدێری داڕمان، به‌ره‌و لاڕێ ببات.

هه‌ر پێوه‌ست به‌ ده‌رچوونی سزای سێداره‌ بۆ زیندانیی سیاسیی رامین حوسێن په‌ناهی، هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یانییه‌كدا داوای له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد بڕیاری له‌داردان به‌سه‌ر رامین هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: بڕیاره‌ له‌داردان به‌سه‌ر رامین حوسێن په‌ناهی به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵی چه‌كدارانه‌ دژی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ ببێت، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌و له‌ دادگایه‌كی ناعادیلانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و دادگا گوێی نه‌داوه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ و گوشارانه‌ی له‌ ماوه‌ی گرتووخانه‌دا به‌سه‌ریان هێناوه‌.

فیلیپ لۆته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری تۆژینه‌وه‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ، دۆسیه‌ی رامین حوسێن په‌ناهی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتا نموونه‌یه‌كی زه‌قه‌ له‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێرچوونی دادپه‌روه‌ری، ئه‌و له‌ كاتێكدا له‌ گرتووخانه‌ ئاماده‌ بوو كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بوو، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ دادگایه‌ك كه‌ یه‌ك سه‌عاتی خایاندووه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پاوه‌.

لۆته‌ر هه‌روه‌ها رای گه‌یاندووه‌: "رامین حوسێن په‌ناهی له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌ربوونیدا له‌ دیداری پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ گوایه‌ تۆمه‌تبارێتی ئه‌و ده‌سه‌لمێنن، نه‌خراونه‌ته‌ روو".

ئایا كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی هه‌موو چالاكییه‌ مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری و یاسایی و رێكخراویییه‌كان له‌به‌رچاو ناگرێ و رامین له‌ سێداره‌ ده‌دات؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی رۆژانی داهاتوو روون ده‌بێته‌وه‌.

29/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان