فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د.مەسعوود رۆستەمی
هەرچی دێت قەومی کورد(کورد نەتەوە نییەو تا ئەو رۆژەش بەو ئاستە نەگات مەفهوومی نەتەوە بە کار ناهێنم و هیچیش پێم ناخۆش نییە وەک قەوم بانگمان بکەن) زیاتر بەرەو سەرەولێژی هەنگاو دەنێت. ئەمڕۆ چەند وێنەیێکی مانگرتنەکەم بینی. هەندێ کەس سفرەیێکی خاڵیان داخستبوو و نووسیبوویان سفرەی ئێمە نانی دەوێ. هەندێ کەسیتریش لە سەر لاپەڕەیێک نووسیبوویان: "مرز کولبری تمام سرمایەی ماست". قەومێ کە سەد ساڵ لەمەو پێش خوازیاری سەربەخۆیی بوو ئەمڕۆکە خواستەکەی گەیشتۆتە کۆڵبەری!!! رەنگە نووسەر تووشیاری تەوەهۆم بووبێ، وەلێ هەرچیک ئەکەم ناتوانم خۆم رازی بکەم بە تەحلیلی هەندێ کەس کە گوایە حکومەت بۆ ئەوە سنوورەکانی داخستووە کە کێشەی بۆ بازرگانی سپا دروست کردووە. ئایا سپا تازە بە تازە خەریکی بازرگانییە کە سنوورەکان کێشەی بۆ ساز کردبێ؟ دەیان رێگا هەیە کە سپا پێش بە بازرگانی لەم ناوچەیە بگرێ. بە رای نووسەر حکومەت ئامانجێکی گەورەتری هەیە: خوازیاری کۆڵبەری بە!!!

نزیک سەد ساڵ لەمەو پێش سمکۆ هەوڵی بنیادنانی کوردستانێکی سەربەخۆی دا. نازانم ئەگەر هەر ئەو رەوتە درێژەی هەبوایە ئایا بە ئەنجام دەگەێیشت یا نە. ئەمما ئەتوانم بە یەقینەوە بێژم ئەگەر بیرۆکەی سەربەخۆخوازی درێژەی هەبوایە، ئێستا فارس بە خودمۆختاریش رازی بوو. فارس زیرەکانە کارێکی کرد کە کورد بیری لێ نەکردبووەوە: تەقلیل و بچووک کردنەوەی خواستی کورد. کورد بەردەوام خواستەکانی دابەزاند. لە سەربەخۆیی گەیشتە خودمۆختاری، لە خودمۆختاری گەیشتە فێدراڵیزم، لە فێدراڵیزم گەیشتە ئۆستانداری و فەرمانداری. ئەمما فارس بەوەش رازی نەبوو. فارس زیرەکتر لەوەیە کە ئۆستانداریش بە کورد بدات. کورد ئەبێ بۆ کۆڵبەری بجەنگێ. فارس خواستی کوردی گەینادووە بە جێگایێک کە بە لاپەڕەیێکەوە بێنە سەرشەقام و هاوار بکەن: کۆڵبەری تەنیا سەرمایەی ئێمەیە!!! فارس بۆ ئەوەی بەردەوام خواستەکانی کورد وە بیری بێنێتەوە تا بەرە بەرە لە هزر و زەینی کورد ریشە بکوتێ و ببێتە بەشێ لە ناخودئاگای زەینی مرۆڤی کورد، بۆیە جار نە جارێ کێشەیێک لە سنوورەکان دروست دەکات تا کورد داوای مافی کۆڵبەری خۆی بکات. لەم ناوە ناوەشدا زۆرێ بە ناو نوخبەو سیاسەتوان و رۆژنامەنووس هەرایێکیان ناوەتەوە کە کورد لە رۆژهەڵات مانی گرتووە. بەڵێ مانی گرتووە، ئەمما بۆ کۆڵبەری. فارس لە ماوەی سەد ساڵدا خواستی کوردی لە سەربەخۆییەوە هێناوەتە کۆڵبەری. سبەی ئەگەر سنوورەکانیشی کردەوە، لە ناو شار و باژێڕی کوردەواری چۆپی بە دەستی کەس ناکەوێ.

20/4/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان