فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوەی تیرۆریستی دژی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران کە لە شاری هەولێر روویدا شەرمەزار و ئیدانە دەکات.

‎هەر وەک هەموو ئاگادارین بەداخ وخەسارێکی زۆرەوە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی '' ١٣٩٦''ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی لە شارۆچکەی بنەسەڵاوای نزیک هەولێر لە هەرێمی باشووری کوردستان بە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شکلی بۆمبی بەستراوە بە ترۆمبێلەوە لە بەردەم ماڵی پێشمەرگەیەکی دیڕینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک سەلاح رەحمانی روویدا کە تێیدا کاک سەلاح و کوری ناوبرا بە ناوی سەباح رەحمانی تەمەن ٢٣ ساڵ کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران، پاشان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شاری هەولێر کە بەداخەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی رەشەممە سەباح رەحمانی بە هۆی قولی برینەکانی گیانی پێشکەشی بارەگای بەرزی ئازادی گەلەکەی کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.
‎ئازیزان:
‎سەدەی ٢١ی زایینی سەدەی شەر دژی تیرۆریزم و کۆتای هێنان بە دیاردەی رەشەکوژیە، دەگەل ئەوەش گەلان و سیستمە پێشکەوتوو و دیموکراتیکەکان هەول دەدەن لەو سەدەیەدا زیاتر لایەنی تەعامول و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بگرنە بەر، کەچی مەخابن دووژمانی ئازادی و ئاشتی و داگیرکەرانی کوردستان بەردەوام لایەنی شەر و تووند و تیژی و ئینکار و سرینەوە و حاشایان لە خواستە بەرحەق و رەواکانی گەلی کورد گرتۆتەبەر و هیج کات خوازیاری ریگاحەلی گونجا و ژیرانە نەبوون،
‎کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان و بزووتنەوە ئاشتیخواز و مافخوازانەکەی و تێکرای تێکۆشەرانی ئەو رێگایە بەردەوام لە لایەن دیکتاتۆرانی حاکم بەسەر کوردستاندا بە ئامانج گیراون و هەوڵی کوشتن و تیرۆر و چاوترسێن کردنیان دراوە، کورد باشترین کەسایەتیە سیاسی و شۆرشگێرەکانی بە دەستی نەیارانی کورد و دژبەرانی ئاشتی و دێموکراسی تیرۆر کراون، لە گەل ئەوەشدا هیچ کات کورد پەنای نەبردۆتە بەر کردەوەی تیرۆریستی و بەردەوام کورد قوربانی تیرۆریزمی دەوڵەتی بووە ، هەر بۆیە کورد تیرۆریزم لە هەر قالب و شکل و بیرۆکەیەک دا مەحکووم دەكات.

‎وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو کردوەوە تیرۆریستیە دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم بنەماڵەی کاک سەلاح و هەموو گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دەکەین و هیوایی سەبووری، سەلامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین، هەر لەم پەیوەندیەش دا داواکارین لە هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار کە بە وردی لیکۆلینەوە لەم بابەتە بکرێ و هەول بدەن کە گیانی تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان پاریزراو بێت.

‎شۆڕای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

‎١٢ی رەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی
‎٣ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان