ئاسۆعەبدولەتیف
دەوڵەتی کۆنزەرڤاتیڤی ئێران، بەدڵی ترامپ نییە، بۆیە ناچاری دەکەن میتۆدەکەی بگۆڕێت نەک بیڕوخێنن، ئەم دەوڵەتە خاوەن کەلتوری شۆڕش و ئینقیلاب و وڵاتی ئاخوندەکان و مێژوویەکی گەورەیەو ئاسان نییە مامەڵەکردن لەگەڵیدا، دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەمریکا بەتایبەتی ئۆباماو باڵی دیموکراتەکان ئەمەیان باش دەزانی، چونکە ئێران رەقەمێکی قورسە، کۆپیکراوی ھیچ دەوڵەتێک نییە، بە پشت بەستن بە تیۆری سیاسی باوی ئەمریکاو فەلسەفەی بەرژەوەندخوازانەی رۆژئاوا خۆی بنیاد نەناوەو ئیرادە سیاسیەکەی مانیفێست نەکردوە، خۆی جەمسەرە لەگەڵ چین و روسیاو ھەندێ وڵاتی ئەوروپایی و ناوچەیی، بۆیە بە ئاسانی بە چەند بومەلەرزەیەکی لاواز ناکەوێت.
ڕەنگە خودی ئەمریکاش مەبەستی لەم دۆخی ئابڵوقەو تەنگەتاوە ئابورییە خستن و ڕوخاندن نەبێت، چونکە لەبنەڕەتدا ئابڵوقەی نان و بیزنس ھەنگاوێکی کلاسیکییە بۆ ئێران و رۆژھەڵاتی ناوین و تاقیکراوەتەوە پێشتر، بەڵام ڕەنگە بۆ ئەمریکا ختوکەی ڕەوتە نوێخوازەکەی تاران و کیژانی نیوپێک و نەوەی کاوبۆی جینزی لامەبەست بێت بەرەو دەستکاری ھەندێ فۆرم و دەستەواژەی حوکمرانی و میتۆدی توندی دانوستانگەرە ئێرانیەکان، ئەمەش بە ئامانجی کۆنترۆڵی زیاتری پەرەپێدانە ناوکی و موشەکیەکان، بەڵام ئایا ئێران دوای ئەم تسۆنامییە بەرەو چ فۆڕمێک لە حوکمڕانی دەڕوات و ئەم سزا ماڵیانەی ئەمریکا کوێی تاران ئازار دەدات، بەومانایە ملکەچی دەکەن؟ ئەمە لەکاتێکدایە باڵی کۆنزەرڤاتیڤی ئێران ھێشتا خاوەن ڕوانگەیەکی سوننەتی و دژە دیموکراسی و ئازادی سیاسییە بەرەو جیاکاریی شۆستەکانی تاران و بەھێزکردنی پۆلیسی ئەخلاق و گرتنەبەری چەندین رێگاچارەو خەندەق بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی دۆخەکەو زۆر دژی ئەمریکا لەسەنگەردان، ھەردوێنێ بوو ئێران گەورەترین مانۆڕی موشەکی و سەربازی ئەنجامداو ڕۆحانیش بە دوو خاڵ
نەبەزجەلال
چاو خستنە سەر جوڵەو، بەکارهێنانی ڕەوەندی کوردی، وەک مرازو هێزێکی کاریگەر، بۆ گروپ و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو، جگە لە ئامادە سازییەکی بچوک، بۆ خوڵقاندنی دۆخی پەستان و، واڵاکردنی زیاتری دەرگای بەرژەوەندییەکانە، لە بازنەیەکی داخراودا، بۆ وەرگرتنی پۆست و پایەی دەسەڵات، بەدڵنیاییش وەک سەرکەوتن هیچ شتێک لەسەر گۆڕینی دۆخی سیاسی ناوچەکە ناگەیەنێتە ئامانج.
ئەو هەنگاوەش جگە لە بە هەدەر دانی وزەیەکی شاراوەی زۆرو کۆکراوەی بێ کۆتای، ڕەوەندی کوردییە، بێزارکردن و گەیشتنیشیانە بە ڕۆحی شکست و ڕەش بینییەکی خراپ، بۆ ئایندەو بێ ئومێدبوون بە هیواکانی ووڵات.
بەهەمان شێوەش دەبێتە هۆکاری پەرتەوازەیی زیاتری میللەت و سەر خستنی چەند سەرێکی قۆقزیشە، بۆ بەشی سەرەوەی گەمە سیاسیەکەی پێی دەچنە نێو دەسەڵاتی هێز و پلەی سیاسییەوە، لە خولی خولانەوەی خولێکی چاوبەستی تردا، بۆ ڕەوەندی کوردی وەک تەماشاکارێکی دورە دەست.
گەر لە نێو ئەم گەمە ناڕەوایی سیاسی و کەڵک چێتی کردارانەدا، بگەیتە هەر پۆست و پایەیەکی دەسەڵاتی سیاسی، ئێستاش نەبێ لە ئایندەدا، جگە لە چنینەوەی
وەحیدکەماڵی ئیلامی
ڕووداوەكان شاراوە نین و ڕۆژانە چەندین هەواڵی جۆراوجور لەسەر شێوازی پێشبردنی پیلان و سیستەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بەرانبەر بە ئێران دەبیسین و دەخوێنین بەڵام ئایا ئەنجام و دەركەوتەكان ئەوانەن كە بەڕواڵەت بیریان لێدەكەین ؟ ئایا ئەو دوانزە خاڵەی كە لە لایەن ئەمریكا وەك مەرج بۆ تەعامول و دانوستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دانراون چارەسەری ناكۆكی و كێشەو گرفتەكانی نێوان ئەمریكاو كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن ؟ ئایا بەڕێوەبەری ئەمریكا و دەوڵەتی ترامپ تەنانەت بە پێبەند بوونی كۆماری ئیسلامی بەو خاڵ و مەرجانەی كە بۆی دیاریكراون دەتوانن دانوستانێكی ستراتیژیك و یەكلاكەرەوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكەن ؟ ئایا دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئەگەریش بیەوێت ئامادەیی تیا هەیە كە خۆی لەگەڵ ئەو مەرجانە بگونجێنێت و درێژە بە هەبوونی خۆی بدات ؟ وە ئایا كەیسی كۆماری ئیسلامی كۆتایی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە یان بەش و قۆناخێكە لە بەرنامەیەكی ستراتیژیكی درێژخایەن لەلایەن ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین ؟ و پرسیاری دیكە لەم بوارەدا ...
بیل كلینتون سەڕۆكی پێشووی ئەمریكا لە كاتی پێشكەشكردنی وتاری دەستپێكی سەدە لە سەری ساڵی 2000 ئاماژەی دا بە سیاسەتی سەدەی ولایەتەیەكگرتووەكانی
سەعیدە سائێب
دەربارەی "تراژێدیای خاک" و "کاتەلیست"
بەو ڕادەی کۆمەڵگا پشت بە پارە دەبەستێ، لە بەرژەوەندیی ئێمە کەم دەبێتەوە (1).
(مانیفێستی مانگرتنی پاریس، دێسەمبەری 1955)
پێوەندیی نێوان هونەر و کۆمەڵگا پێوەندییەکی قووڵ و حاشاهەڵنەگرە چونکوو هونەر بۆ خۆی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە و هەڵقوڵاوی کۆمەڵگا و تایبەتمەندییەکانیەتی. خوێندنەوەی خولە مێژووییەکان ڕوونکەرەوەی ئەم بابەتەیە کە هەر سەردەم و خولێک هۆنەری تایبەت بە خۆی هەبووە و هەر سەردەمێکیش هونەری تایبەت بە خۆی خولقاندووە. جگە ئەمانە، لە هەر وڵاتێک ئایین، سیاسەت و ئابووری و هتد بە شێوەی جیاواز و لە ڕێگەگەلی جۆراوجۆرەوە کاریگەریان لەسەر هونەر و هونەرمەندان و بەرهەمە هونەرییەکان داناوە. بۆ نموونە، لە یوونانی کەونینەدا، هونەر، بە تایبەت تراژێدیا، دەکەوێتە خزمەت سیاسەتەوە. لە ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا هونەر دەکەوێتە خزمەت ئایینەوە، پاش لە سەردەمی ڕێنسانسدا بە هاتنە ئارای شێوازی ڕۆمانتیزم پێوەندییەکانی نێوان هونەرمەند و کۆمەڵگا تووشی گۆڕان دەبێت و لێک دادەبڕێن و هۆکاری ئەمەش ئەوەیە هونەرمەند چیدی نایەوێت خزمەتکاری چین یان دەسەڵاتێکی تایبەت بێت بۆ ئەم مەبەستەش دژی دەوەستێتەوە و "نا" دەڵێت بە دۆخی هەبوو و هونەرێکی سەربەخۆ و پێشڕەو بەرهەم دەهێنێت. بەڵام، کۆمەڵگای بوورژوازی دژایەتیانی دەکرد و لە ڕێگەگەلی جۆراوجۆرەوە پەراوێزی دەخستن و هیچ کام لەم لەمپەرانەیش نەبوونە ڕێگر لە بەرانبەر هونەرمەندی دەربەست و پێشڕەودا و لە هەر دەورەیەکی مێژوویدا هونەرمەندان
ئازاد محەممەدزادە
ئێمە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو ناهەماهەنگیەوە نە دەتوانین بەشەری چەکداری رێژیمی ئاخوندی بروخێنین و بیبەزێنین، و نە ئەوەیە کە رێژیم وا بە ئاسانی و بە نیەت پاکیەوە بێتە سەر مێزی وتووێژ و موزاکیرە سەبارەت بە چارە سەری پرسی کورد.
خواستی کۆمەڵگای جیهانی و ئامریکا و ئەورووپاش سەبارەت بە گەمارۆکان رووخانی ریژیمی کۆماری ئیسلامی نیە، بەڵکوو راکێشانی رێژیمە بۆ سەر مێزی دانوستاندن لە گەڵ واشنتۆن. واتە گۆڕینی شێوازی رەفتار و عەمەلکردی تارانە روو بە رۆژئاوا و زڵێهزان.
لە کێشەی نێوان ئێران و ئامریکا دا ، کورد بەرچاو نیە، کورد فاکتەر نیە، زلهێزانی جیهانی کورد وەک کارتێک بەکار دەهێنن روو بە داگیرکەران بۆ سات و سەودا و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.
لە راستی دا واشنتۆن ناتوانی و نایهەوێ کە دەست لە کاروباری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە پرسی گەلان و بە تایبەتی کورد وەربدات، ئەگەریش بیکات ئەوە کورد لە نێوان بەرداشی ئێران و ئامریکا دا ورد دەبێت، چۆن لە ئەساسدا ئامریکا تا ئێرەش بچووکترین پشتگیری و پشتیوانی سیاسی و مادی و مەعنەوی لە دۆزی نەتەوەیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکردووە.
چی بکرێت:
بەڵام ئێمەی دەتوانین بە یەکگرتووی و یەکریزی و رێکخستنی ناوماڵی کورد و گوتاری هاوبەش و سەرئێشە دروست کردن بۆ حاکمیەت و خەباتی جەماوەری لە ناوخۆ و دەرەوە دا لەو دەرفەتانەی کە دێنە پێشمان کەڵک وەربگرین و هەنگاوبەهەنکاو پچینە پێش، تێبکۆشین بۆ پرسە سیاسی و نەتەوەییەکانی خۆمان و دەستەبەرکردنی مافەکانمان تەنانەت لە کەمترین مەجالیش دا.
ئامریکا و ئەوروپا هیچ کات دەرفەت ناخولقێنن تا لە بەرژەوەندی خۆیان دا نەبێت، بۆیە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت خۆی بتوانی بەستێن سازی بکات و دەرفەت
هوشیار مەحموودی
چەند ساڵ لەوە پێش لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە لەسەر پرسی ئایین بوو باسم لەوە کرد کە دەبێ ئایین وەک دیاردەیەکی مادی مێژوویی چاوی لێ بکرێ چونکوو لەم روانگەوە تێدەگەین کە چلۆن بەشێک لە روحانییە شیعەکان دژی سیستی دەسەڵاتی شیعە دەوەستنەوە.
هەر لەوێدا ئاماژەم کرد بە ئایەتۆڵلا برووجردی کە خۆی شیعەیە لە گرتووخانەیە لە بەر هەڵوێستی بەرانبەر باڵێکی دیکەی شیعە.ناوبراو ئێستاش لە بەندیخانەیە.
پشتئەستوور بەو میتۆدۆلۆژییە لە دوو روانگەوە دەبێ ئایین ببیندرێ: ئایینی حکوومەتی و حکوومەتی ئایینی. لەلایەکەوە ئایینی حکوومەتی هێشتا پشتئەستوور بە هەموو ئامڕازە ماددییەکانی خۆی پارە و پلە و ئیمتیازی سیستماتیک دەخاتە خزمەتی ئایینی حکومەتییەوە بۆ رێکخستنی (حکومی یان مەدەنی) رایەڵەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی/فەرهەنگی، سیاسی/دیپلۆماتیک. لەلایەکیتریشەوە حکوومەتی ئایینی پشتئەستوور بە زەبروزەنگ ئایینی ناحکوومی کە مەیلی سێکۆلاریزمی هەیە، پەڕاوێز دەخات و سەرکوتی دەکات.
ئاکامی ئەم ململانێیە ئەوەیە کە لەلایەکەوە ئایینی حکوومەتی و حکوومەتی ئایینی لەڕووی ئایینییەوە توانای تێرکردنی سکۆلاریزم و ئایینی مەدەنی نیە و پەرە بە نادادپەرەوەری دەدات و لەلایەکیتریشەوە ئەو ملهۆڕییە سیاسی و نادادپەروەرییە دەبێتە پێناسەی ئایینی حکوومەتی کە ئایینی مەدەنی لێ دەپرینگێتەوە و کەلێنی تێدا دروست دەکات و لە ئاکامدا حکومەتی ئایینی وەک سیستەمی کەمینە وێنا دەکرێت. ئەو دوو رەوتە دواجار نەک هەر کەلێنی ئایینی مەدەنی و ئایینی حکوومی زیاتر و زیاتر دەکات بەڵکوو هەڵوەرین لەناو خودی حکوومەتی ئایینیشدا زیاد دەکات و بەرەوە ئایینی ناحکوومی
ژیوار رەسووڵی
ئیتر ئەوە ڕوون و ئاشكرایە كە گەشەی سیاسی بەبێ كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆژیا و لەسەرووی ھەموویان ئینترنێت كارێكی ئەستەمە، تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و رایەلەكانی پەیوەندیكردن ھەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر كایە كۆمەلایەتی و سیاسی و كڵتورییەكان داناوە، ئایا بەرفراوانبوونی رایەلەكانی ئینترنێت كاریگەری لەسەر گەشەی سیاسی و تەنانەت گوتاری سیاسی دادەنێت؟ كاریگەرییەكە چەندە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە، بەڵام لەكۆتاییدا دەمانھەوێ بزانین ئەو میوانە رەزاسووكە ھەمیشەییەی ماڵی ھەموو تاكێكی كورد چ كاریگەرییەكی لەسەر نوخبەو گوتاری سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان داناوە؟
تواناكانی ئینترنێت و رایەلەكانی پەیوەندیكردن بەرادەیەك زۆرو بەرچاوە كە ھیچ كەس گومانی لەوەدانیە كە ئەو دیاردەیە گۆرانكاری بەرچاوی كۆمەلایەتی و سیاسی دروستكردووە، بەڵام جۆری روانینی توێژەران جیاوازە. گروپێك كە دەچنە چوارچێوەی (Determinist)-ەكان تەكنەلۆژیاو بەدیاریكراوی ئینترنێت بە تاكە ھۆكاری گۆرانكارییە كۆمەلایەتییەكان دەزانن. مارشال مەك لوھان (Marshal Mc Luhan) تیۆریسیەنی كەنەدی بەو رادەیە لەسەر گرنگی رایەلەكانی پەیوەندی و راگەیاندن پێداگرە كە پێیوایە :"راگەیاندن ھەمان یان خودی پەیامە." مەك لۆھان یەكەم كەسە كە پێیوایە رایەلەكانی پەیوەندیكردن ھۆكاری یەكەم و سەرەكی گۆرانكارییە كڵتورییەكانە، بەرای ئەو تەكنەلۆژیای نوێی پەیوەندیكردن ژیانی خێزانی، شوێنی كار، قوتابخانە، تەندروستی مرۆڤ، پەیوەندی ھاورێیەتی، ئایین و تەنانەت سیاسەتیشی تووشی گۆرانكاری كردووە.
بەڵام گروپێكی دیكەش ھەن كە تەكنەلۆژیا تەنیا بە ھۆكارێكی ئەو گۆرانكاریانە ناودەبەن، تیۆری كەرەستە تەوەری یان (Instrumentalism) پێیانوانیە كە ھەموو ئەرك و رۆڵی گۆرانكارییەكان
عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ
فاشیزمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی لە ئێراندا بەردەوام پیلانی دژە ئینسانی جێبەجێ کردووە لە دژی نەیاران و ئۆپۆزیسیۆن و موخالیفانی خۆی، ئەویش ئەگەر لە ناوخۆی ئێران بن سەرکوتیان دەکات و زیندانیان دەکات و ئەشکەنجە و ئازاری زۆریان دەدات و لە سێدارەیان دەدات. ئەگەر موخالیفانی خۆی وڵاتیان جێ هێشت و چوونە وڵاتی تر ئەوا دیسان وازیان لێناهێنێت و بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی هەوڵی لەناوبردنیان دەدات.
حسەین باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان و لە رێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١١ رایگەیاند: ئاسایشی وڵاتەکەیان هێڵی سوورە و دەبێت هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا رێوشوێنی پێویست لە دژی حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان بگرنەبەر و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن و ئەرکی دراوسێیەتی جێبەجێ بکەن.
باقری وتوویەتی: نابێت لە سنورەکانی ئێمە و لە نێو خاکی وڵاتانی دراوسێدا رێگە بدرێت چەکدارە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگایان هەبێت. هەرلەم مانگەدا واتە لە سەرەتای مانگی ١١ی ٢٠١٨ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق هەڕەشەی لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کردووە کە نابێت لە باشووری کوردستان بمێنن و هەڕەشەی تۆپباران و سارۆخ بارانی کردووە . لە کاتێکدا دەرگیرە بە چەندەها کێشە و قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکییەوە، دەست هەڵناگرێت لە هەڕەشە و گەشەدان بە توندڕەوی و تیرۆریزم و سێدارە و کوشتن، بەم هەڕەشانەی زیاتر گۆڕ بۆخۆی هەڵدەکەنێت
هێمن سەیدی
ئهو گهمارۆیانهی له سهردهمی ئۆبامادا له سهر ئێران ههڵگیرابوو ورده ورده دوباره هاتنهوه جێی خۆیان. له شهش مانگ پێشترهوه بهشێک له گهمارۆکان به فهرمانی ترامپ کهوتبوونهوه قۆناغی جێبهجێ کردن و له پێنجی نۆڤێمبهريش را باقی گهمارۆکان وێڕای گهمارۆی ئهو کهس و لایهنانهی پێشتر یارمهتی دهورلێدانیان به ئێران دابوو خرانهوه سهر ئێران.
ههر به بهشی یهکهم واته گهمارۆکانی شهش مانگی رابردوو بهشێکی ئابووری ئێران داڕما و ریاڵ گهیشته بێ قیمهتترین نرخی خۆی. پێشبینی دهکرێ داڕمانی تهواوی ئابووری ئێران تازه لهمهو لاوه دهست پێ بکا.
ساڵێک پێش ئێستا ئێران بۆخۆی ئهو وڵاتهبوو که ههم راستهوخۆ گهمارۆی کوردستانی دابوو ههم فشاری بۆ بهغدا هێنابوو تاکوو ههر چی دهیتوانی به دژی حکومهتی ههرێم بیکا. تهنیا تاوانی کوردستان بهڕێوهبردنی رێفراندۆمێک له سهر خاکی خۆی بوو که ئێران به دڵی نهبوو.
دوای دهستپێکردنهوهی گهمارۆکانی تازهی ئهمریکا به دژی ئێران
ئاسان محهمهد
ساڵى 1979 ههر له سهرهتاى دامهزراندنى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا, یهكهم سهرۆك كۆمارى ئهو وڵاته كه (ئهبو حهسهن بهنى سهدر) بوو, ڕای گهیاند كه عێراق موڵكى ئێرانه و بهدهر لهوهش خودان وڵاتانى دهوروپشت و كهنداو و باكورى ئهفهریقاین و پێویسته له بن ههژموونى ئێراندا بن, بۆیه لهو كاتهوه ههموو سات ئێران له ئامادهیى و ململانێدا بووه و بۆ ئهو مهبهسته ههموو میكانیزمێكى گونجاوى بۆ ئهو پرۆسهیه ڕهخساندووه. لهوێوه تێدهگهین كۆماری ئیسلامیی پێی وایه مافى ڕهواى خۆیهتى دهستوهردان له ههر وڵاتێك بكات كه بیهوێت.
چونكه ههر له سهرهتاى بنیاتنانى (ویلایهتى فهقیه)وه تا ئێستهیش دهستوهردانى له تهواوى ئهو وڵاتانه كردووه كه ویستوویهتى.
سهرهڕاى ئهو بارودۆخ و تهنگژه و گهمارۆ سامناكهى دهخرێته سهری و پێیدا تێپهڕ دهبێت و بههۆیهوه نزیكهى 20 ملیۆن كهس لهژێر هێڵى ههژاریدان و خهڵكێكى بێشومار نهدار و برسین, له بهرانبهردا بهتهنیا (عهلى خامنهیى) ڕێبهرى ئهو وڵاته بهگوێرهی سهرچاوهكانی ههواڵ، خاوهنى 45 ملیار دۆلاره له ژێر ناوى سندووقى زهكات, بۆیه قاتوقڕى و ههژارى ڕۆژ به ڕۆژ له وڵاتهكهی تهشهنه دهكات و ئاستى تمهن بهرانبهر دۆلار دادهبهزێت و رێبهریش ههر سهرمایهكهی زیاد دهكات.
لهلایهكی ترهوه ههتا دێ پێوهندیی تاران لهگهڵ وڵاتان
ئە حمەد مورادی
شەر بۆ بەردەوام بوونی شەر ناکەین
بزووتنەوەی کورد لەسەر ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس ( حق تعیین سرنوشت) تێکۆشانی کردووە و بەردەوام دەبێت.
دەسپێشخەری بۆ دیالۆگ و دانیشتن لە گەڵ داگیرکەر و لایەنی زۆردار نیشان لە دووڕاندی بیری شۆڕشگێڕی و لاوازی لایەنی چەوساوە نییە، نیشاندانی هەست کردن بە بەرسیارەتیە کە بە شێوەی ژیرانە کاربکەین بۆ قەناعەت کردن بە لایەنی بەرامبەری غەددار تەنانەت ئەگەر لاوازیش بین !
جا داگیرکەر بە قەناعەت نەگەیشت، ئیتر تو وەک کورد بەرپرسیار نابیت و دەستپێش خەر نابیت لە سەرھەڵدانی ھەر خۆێن ڕشتن و بەردەوامی شەڕدا، کە بێشک دیسان ئەو شەرە بێ دیالۆگ ناگات بە ئەنجام !
بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە ژیر دەوڵەتی داکیرکەری ئێران دا
پێویستە ئیمە دوو باڵی « شەڕ و ئاشتی »نیشانی داگیر
ناسر باباخانی
ههرچهند دیاریكردنی مافی چارهی خۆنووسین وهك چهمكێكی سهدهی بیستهمی له پاش شهڕی یهكهمی جیهانی و ههرهسی ئیمپراتۆرییهكانی عوسمانی و ئۆتریش - مهجارستان سهریههڵدا، بهڵام لێنین ١٣ی جولای ساڵی ١٩١٣ لهم بارهوه ئاوا دهڵێ: دیاریكردنی مافی چارهی خۆنووسین هیچ ڕاڤه و لێكدانهوهیهكی تر ههڵناگرێ، جگه له دیاریكردنی ئازادانهی چارهنووسی سیاسی. به واتایهكی تر مافی جودابوونهوه بۆ ساز كردنی دهوڵهتێكی سهربهخۆ!
بهڵام...
شارەزایانی مافی نێونەتەوەیی سەبارەت بە پرسی جودابوونەوەی بەشێك لە وڵاتێك بەگشتی دوو ئاراستەی جیاوازیان هەیە، یەكێكیان لەسەر یەكپارچەیی خاكی "دەوڵەتان" پێداگرە و ئەویتر پاڵپشتی لە مافی بڕیاردانی چارەنووسی "نەتەوەكان" دەكا.
لە سیستمی مافی نێونەتەوەییدا لەمەڕ "جودابوونەوە"ی یەكلایەنە یان "پێشگیری لە جودابوونەوە"ی یەكلایەنە هیچ چەشنە یاسایەك بە ئەرێنی و نەرێنی بوونی نییە، بەڵام ڕەوتی ڕیفراندۆمەكان بۆ پرسی سەربەخۆیی بە تایبەتی لە دوو دەیەی ڕابردوودا نیشان دەدەن كە ڕێكاری دووەم، واتە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلان بە شێوەیەكی سیستماتیك لە پەیوەندییەكی تۆكمەدایە لەگەڵ مافی مرۆڤ، هەر بۆیە جودابوونەوەی یەكلایەنە خەریكە ڕەواییەكی نێونەتەوەیی وەردەگرێ، دوو نموونەی دیاری ئەم چەشنە هەڵوێستە نێونەتەوەییە، دانپێدانان بە سەربەخۆیی كۆسۆڤۆ بوو
جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە گیشت خەڵکێ کورد پەروەرێ ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود و پیروز بایی لە گیشت یارسانەیل جیهان ئۊشیم
جمێشت کوماریخوازەیلێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ شەوقێ جەژنێ خاونکارە لە ڕوژهڵاتێ گیانێ کە لە درو و دۊزەمە و ڕیا پاڵویاس ئاسارەی کە لە ئاسمانی نەریت و فەرهەنگ کوردەواری پاشماوەی پاریزانی دابەو هونەرەو پاکی و دروستی" نە دەست درێژی نه بێ تەفاوتی, ئاینزای کە هەمیشە وە کورد هەستایەتی و گرینگی دان وە کار و نیشتمان و تێکوشان و خاسی لە ڕەوشت و قسەی خاس و مەرام مروڤانە دەیت فەرهەنگی کە بەشێ گەورای لە مێژوو کورد و ناو و نیشان کورد ها بانێ وە گیشتێ خەڵکی کورد و زوورم زوورم ئاینزا پەروەرانی دیروکێ کوردان بەڕیزانێ یارسان پیرووز بایی کەیم
شووڕای هاوئاهەنگی جمێشت کۆماریخوازەیلێ رۆژهەڵاتێ کوردستان
٧ی خەزەلوەر ٢٧١٨ی کوردی /١٣٩٧
٢٩ئۆکتۆبەری ٢٠١٨
توێژینەوە: د. کامەران ئەمین ئاوە
یەکێک لەو پرسیارانەی کە لە لایەن بەشێک لە چالاکانی کوردی ڕۆژهەڵات جاروبار دێتە ئاراوە، ئەوەیە کە، بڵێی دروشمی ڕووخاندنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کێشە و مەسەلەی کورد بێ؟ ئایا بە گشتی، هەڵدانی ئەم دروشمە درووستە و دەست و باڵی کورد لە بواری دیپڵۆماسی و وتووێژ لە گەڵ تاراندا نابەستێتەوە؟ بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە، پێویستە وڵامی چەند پرسیاری دیکە بدرێتەوە؟
١. بڵێی ئەوەی کە تاران تا ئێستا ئاوڕی لە کێشەی کورد نەداوەتەوە، زۆرتر خەتای سیاسەتی نوێنەرانی کوردی ڕۆژهەڵات بووبێ، هەتا حکومەتی ناوەندی؟
٢. بڵێی حکومەتی تاران لە نزیک بە ٤ دەیە دەستەڵاتداریی خۆیدا، بە چەشنێکی ڕاستەقینە ئاوڕی لە کێشەی نەتەوەیی لە ئێران و یەک لەوان مەسەلەی کوردی دابێتەوە و ئێمەی کورد لە سەر ڕووخانی تاران وەها سوور بووبین کە پێشنیاری حکوومەتی ناوەندیمان بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە ئێراندا قەبووڵ نەکردبێ؟
٣. بڵێی حکوومەتی تاران بتوانێ و یاخود ئامادەی قەبووڵکردنی ئەم ڕاستییە بێ، کە لە ئێراندا بێجگە لە "ئوممەتی ئیسلامی" پێکهاتە یاخود چەمکێک بە نێوی "گەل" و "نەتەوە" و "کێشەی نەتەوەیی" هەیە؟
٤. بڵێی فارس گوتەنی ئەوە لە "عدم حسن نیت"ی ئێمەی کوردە، کە تاران نایەوێ درگای وتووێژێکی ڕاستەقینە لە گەڵ ئێمە بکاتەوە و کاتێک حکوومەتی ئێران تەنیا بە مەبەستی کوشتنی
نەعیم نەجەفی
ناوچەکانی خوارووی کوردستان واتە کرماشان و ئیلام و خانەقین و مەنەلی و… وەک مەملەکەتێکی دەوڵەمەندە کە بەداخەوە لە میدیا و خێتابی سیاسی کورددا فەرامۆشکراوە. مەملەکەتێک کە خاوەن سەرچاوەیەکی زۆری نەوت و گاز و جورەها کانزا و خاکی “پڕ پیت و بەرکەت” و سەرچاوەی ئاویە. مەملەکەتێک کە بە درێژایی مێژوو یەکێک لە گرنگترین رێگاکانی هاتوچۆی بازرگانی و سەربازی بووە و “ئڕنست هرتسفلد” دیرۆک ناسی ئەڵمانی کۆنترۆڵکردنی کرماشان و خانەقین وەکوو رێگای نێوان بەغدا-تاران بە کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستێ لەقەڵەم داوە. هەر ئێستاش ئێران بۆ پەرەپێدانی هیلالی شیعی گرنگیەکی یەکجار زۆر بەو مەسیرە دەدات. لە بەر ئەم هۆکارەش عێڕاق لە دیوی باشوور و ئێران لە دیوی رۆژهەڵات، بەردەوام هەولی نەهێشتنی گوفتمانێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لەو سنوورە دەدەن. جۆگرافیایەک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە کە ڕێژەیەکی جەماوەری 7-8، ملیون کەسی بە پێکاهەتەیەک لە چەندین ئایین و مەزهەب لەخۆی دەگرێت و بە شێوەزاری کوردی خواروو(کەڵهوڕی یا فەیلی) دەدوێن. جۆگرافیایەکی گرنگ و کاریگەر لە هاوکێشەکانی ناوچەکە کە دەتوانێ گەورەترین کارت بێت بەدەستی کوردەوە. لە ئێستادا کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری هەنگاو دەنێت و تایبەتی ئەوەی کە گەماڕۆوەکان لە سەر ئێران زیادی کردووەو پێشبینی گۆڕانکاری ناوخۆیی لەو وڵاتە دەکرێت. کوردانی کەڵهوڕ زمان بە حوکمی جۆگرافیا دەتوانن لە پرسی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها ئاستەنگ درووست کردن لە بەردەم سیاسەتە پانخوازیەکانی کۆماری ئێسلامی لە ناوچەکەدا رۆڵێکی یەکجار گرنگ بگێڕن و هاوکات دەتوانن لە دیوی باشوور بۆ زیاتر بوونی هەیمەنەی سیاسی کورد لە عێڕاق کاریگەر بن. لەکاتێکدا کورد خاوەنی دەرفەتێکی لەم چەشنەیە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە وەکوو پێویست کەلکی لێوەرگرێت، لە بەرامبەریش دەبینین تورکیا بە رێژەیەکی کەمی تورکمان لە عێڕاق و تایبەتی کەرکوک، چۆن لە ناو هاوکێشەکانی ئەم وڵاتە یاریی خۆی دەکات!
لەم ساڵانی دواییەدا، زۆر جار بینیومانە و بیستومانە