فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ئاسان محه‌مه‌د

ساڵى 1979 هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا, یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ (ئه‌بو حه‌سه‌ن به‌نى سه‌در) بوو, ڕای گه‌یاند كه‌ عێراق موڵكى ئێرانه‌ و به‌ده‌ر له‌وه‌ش خودان وڵاتانى ده‌وروپشت و كه‌نداو و باكورى ئه‌فه‌ریقاین و پێویسته‌ له‌ بن هه‌ژموونى ئێراندا بن, بۆیه‌ له‌و كاته‌وه‌ هه‌موو سات ئێران له‌ ئاماده‌یى و ململانێدا بووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌موو میكانیزمێكى گونجاوى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ڕه‌خساندووه‌. له‌وێوه‌ تێده‌گه‌ین كۆماری ئیسلامیی پێی وایه‌ مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ر وڵاتێك بكات كه‌ بیه‌وێت.

چونكه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى بنیاتنانى (ویلایه‌تى فه‌قیه‌)وه‌ تا ئێسته‌یش ده‌ستوه‌ردانى له‌ ته‌واوى ئه‌و وڵاتانه‌ كردووه‌ كه‌ ویستوویه‌تى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارودۆخ و ته‌نگژه‌ و گه‌مارۆ سامناكه‌ى ده‌خرێته‌ سه‌ری و پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى 20 ملیۆن كه‌س له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان و خه‌ڵكێكى بێشومار نه‌دار و برسین, له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ته‌نیا (عه‌لى خامنه‌یى) ڕێبه‌رى ئه‌و وڵاته‌ به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خاوه‌نى 45 ملیار دۆلاره‌ له‌ ژێر ناوى سندووقى زه‌كات, بۆیه‌ قاتوقڕى و هه‌ژارى ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ وڵاته‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و ئاستى تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت و رێبه‌ریش هه‌ر سه‌رمایه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌تا دێ پێوه‌ندیی تاران له‌گه‌ڵ وڵاتان خراپتر ده‌بێت و دیارده‌كانى ئالووده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ر و خۆكوژى و جێهێشتنى وڵات و چه‌ندان حاڵه‌تى تر ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌, به‌ڵام هێشتا سه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ نین ددان به‌ هه‌ڵه‌ى خۆیاندا بنێن و چاكسازى بكه‌ن.
ده‌زانین ئامرازى سه‌ره‌كى ده‌ستوه‌ردانى ئێران له‌ وڵاتان، بیرى (شیعه‌گه‌راییه‌ كه‌ وه‌ك ته‌واوى ئایدۆلۆجیاكانى تر بانگى سه‌رخستن و یه‌كگرتنی پێڕه‌وانى ده‌كات له‌ ته‌واوى دنیادا, بۆ زیندووكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى ئه‌و بیره‌ مه‌زه‌وییه‌ هه‌موو ڕێیه‌كان ده‌گرێته‌ به‌ر, هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئینقلابه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانى خۆیاندا بانگى سه‌رخستنى گه‌لانى كه‌مینه‌ و ژێرده‌سته‌ و سته‌مدیده‌یان ده‌كرد به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌ زۆردار و سته‌مكاره‌كاندا.

هه‌ڵبه‌ت ئێران له‌ هه‌نارده‌كردنی شۆڕشدا ورده‌ و بۆ هه‌ر شوێنێك میكانیزمی ده‌ستوه‌ردانى تایبه‌ت به‌و وڵاته‌ی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر یه‌مه‌ن به‌ نموونه‌ وه‌ربگرین، له‌ دواى ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ (به‌دره‌دین حووسى) و زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌گه‌ دێرینه‌ى شیعه‌ تێیاندا، هێدى هێدى یارمه‌تیی و هاوكاری كرد تا ئاستى پێویست، به‌و پاڵپشتییانه‌ حووسییه‌كان گه‌یشتن به‌ قۆناغى (عه‌بدولمه‌لیك كوڕى به‌دره‌دین حووسى) و دواتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هانی دان بۆ شه‌ڕ و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ ڕووخانى حكوومه‌تى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح كۆتایى پێ هات. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نیا له‌م ساڵانه‌ى دواییدا خه‌رجى یه‌مه‌ن نزیك 40 ملیار دۆلار بووه‌ له‌سه‌ر ئێران.

له‌ سووریا كه‌ ڕاسته‌وخۆ ئێران به‌هێز و سوپاى خۆى ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و به‌داخه‌وه‌ ناڕاسته‌وخۆ هێزه‌ كوردییه‌كانى ڕۆژئاوایش پاڵپشتیانن كه‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك داگیر ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكى شیعه‌ى بۆ هاورده‌ ده‌كه‌ن و نیشته‌جێیان ده‌كه‌ن و رۆڵى خراپى بینیوه‌ له‌ كاولكارى و خاپووركردنی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ناوی پاراستنی مه‌زارگه‌كانی شیعه‌وه‌. زانیاری هه‌یه‌ كه‌ تێچووى جه‌نگى سووریا 39 ملیار دۆلار بووه‌ له‌سه‌ر ئێران, بۆیه‌ له‌ دروشمى خۆپێشاندانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى ناوخۆی كۆماری ئیسلامیدا، داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ ده‌كرا كه‌ بۆ وڵاتانى تر خه‌رجی ده‌كات و میله‌ته‌كه‌ی خۆی ناڵه‌ی دێ له‌ برسا.

سووریا ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ ده‌ستخستنه‌ بینه‌قاقاى عێراق و لبنان, بۆیه‌ له‌ لبنان حزبوڵاى گه‌یاندووه‌ته‌ لووتكه‌ و توانیویه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ (میشێل عه‌ون)ـه‌ و مه‌سیحییه‌، نزیكی بكاته‌وه‌ له‌ خۆی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان (نه‌بیل به‌ڕیی) كه‌ شیعه‌یه‌، كارته‌كان به‌ دڵی ئێران ئاڵوگۆڕ ده‌كات و تا ئێسته‌یش كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه‌، ڕێگرى له‌ سه‌عد حه‌ریرى كردووه‌ حكوومه‌ت پێك بێنێت و بگات به‌ ده‌سه‌ڵات, ئه‌مه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران ده‌ستێكى نه‌گریس و ئاشووب و كاولكاره‌ بۆ هه‌ر وڵاتێك كه‌ رووی تێده‌كات.

ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق بكه‌ین به‌ درێژایى قۆناغه‌كانى مێژوو ده‌ستوه‌ردانى تێدا ئه‌نجام داوه‌, به‌تایبه‌ت دواى ساڵى 1979، بڕوانه‌ هه‌ڵبژاردنى 12ی ئایاری رابردوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌نگ و سه‌داى شیعه‌ ڕوو له‌ هه‌ڵكشان و زیادبوونه‌, به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگى سوننه‌ ڕوو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ و لاوازبوونه‌, كوردیشی وا په‌رت كردووه‌، هه‌رگیز نه‌توانێ پاڵه‌په‌ستۆ بێت له‌سه‌ر به‌غدا.

بۆیه‌ ئێران دوای ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ى ناوخۆى و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا, نه‌یتوانى كه‌سانى دڵخوازى خۆى له‌ناو لیسته‌ شیعه‌كاندا به‌ربژێر بكات بۆ ده‌سه‌ڵات, به‌ڵكو پاڵپشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه‌ ناڕاسته‌وخۆ له‌ژێر هه‌ژموونیدان, له‌مه‌شدا براوه‌ بوو و توانى پاڵپشتى كه‌سانى ناڕوون و بێ كورسى بكات. به‌ جۆرێك (قه‌یس خه‌زعه‌لى) سه‌ركرده‌ى شیعه‌ ده‌ڵێت, دڵخۆشین كه‌ هه‌رسێ پۆسته‌ گرنگه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى شیعه‌ یه‌كلا بوونه‌وه‌.

ئێران له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق به‌چڕى به‌رده‌وام بووه‌ له‌ سه‌پاندنى ڕۆڵى خۆى له‌م وڵاته‌دا، هه‌ڵبه‌ت به‌ یارمه‌تى هاویارانى له‌ كورد و عه‌ره‌ب, له‌ كوردستانیش روونه‌ كه‌ هه‌ژموونى له‌ زۆنى سلێمانی كاریگه‌ره‌ و ئه‌م پێوه‌ندییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساتى دامه‌زراندنى ئه‌و ڕژێمه‌ و ناردنى (فوئاد مه‌عسووم) بۆ لاى خومه‌ینى و ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ هه‌ر ئه‌رك و هاوكارییه‌ك كه‌ له‌ یه‌كێتی بیخوازن و تا هه‌نووكه‌یش ئه‌م گوێ له‌ مستییه‌ به‌رده‌وامه‌.

یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ گرنگه‌كانى ڕاوه‌ستانى ئێران له‌ عێراقدا، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبین كه‌ دواجار به‌ یاسا له‌ په‌رله‌مان خرانه‌ ڕیزى سوپاى عێراقه‌وه‌, كه‌چی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ خاكفرۆشه‌كان ده‌نگیان به‌و یاسایه‌ دا كه‌ دواتر بوو به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى بۆ سه‌ر خاكى كوردستان, تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕێیان پێ درا نیوه‌ى خاكى كوردستان داگیر بكه‌ن و چاوپۆشییان لێ بكرێت له‌ به‌تاڵانبردنى سه‌روه‌ت و سامان و ئابووریى ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ئێسته‌یشه‌وه‌, به‌داخه‌وه‌ حزبی كوردی هاوكار و خائینانه‌ ده‌ستكێشی كردن.

ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌و ته‌وژمه‌ تونده‌ ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگییه‌ى ئێران به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندوویه‌تى، بۆیه‌ جێى سه‌رسامى نییه‌ له‌ میدیاوه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌بینین بێ شه‌رمانه‌ باشوورى كوردستان به‌ باكورى عێراق ناو ده‌بات, ئه‌م نۆكه‌رییه‌ تازه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ شه‌رمانه‌یه‌ كه‌ عه‌ره‌به‌كان خۆیشیان نه‌گه‌یشتوون به‌و ئاسته‌ له‌ نۆكه‌ری ئێران و ئه‌وانه‌ له‌ 2005ـه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركۆماره‌ كورده‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاشقی پۆست بووه‌، خه‌ریكه‌ بیری ده‌چێته‌وه‌ له‌ كوێوه‌ ده‌ستی پێ كرد.

لێره‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بۆچی جێى سه‌رسامى نییه‌ شیعه‌ و عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كان كاندیدی پارتى بۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان, به‌ كه‌سێكی دژ به‌ یه‌كپارچه‌یى خاكی عێراق ناو ده‌به‌ن، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ گه‌رمی پشتگیری كاندیدى یه‌كێتى بوون بۆ سه‌رۆك كۆمار. ئه‌مه‌ جیاوازى نێوان پارتى و لایه‌نه‌كانى تره‌ له‌ عێراق و دنیاى ده‌ره‌وه‌دا, بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین تا دوا سنوور ئێران به‌ یاوه‌رى یارانى له‌ ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، هێزێكی زاڵه‌, ئه‌مه‌ ئه‌و عێراقه‌ بوو كه‌ لایه‌نه‌ خڵه‌فاوه‌كان دژى جیابوونه‌وه‌ى كوردستان بوون لێى.

22/11/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان