شەش ڕیکخراوی مەدەنیی مەریوان بەنیسبەت توندوتیژییەکانی ئەم دواییانە لە مەریوان لەلایەن کەسانێکی توندڕەوەوە، بەیانییەیەکیان بڵاو کردوەوە و بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە داوایان لە هەموو چین و توێژەکان، چالاکانی کۆمەڵایەتی و مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی و کەسانی خاوەن پێگە و مەرجەع کردووە کە بێدەنگ نەبن و ئەرکی ئەخلاقی و مێژوویی خۆیان لە ڕاستای یەکڕیزی و تەبایی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی شاری مەریوان جێبەجێ بکەن.
دەقی بەیانییەکە بەم چەشنەیە:
بە ناوی خوا
ڕوونکردنەوەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لەسەر توندوتیژییەکانی ئەم دواییهی شارەکەمان.
خەڵکی بەڕێز و بە ئەمەگی مەریوان، هەروەها کە ئاگادارن، لە ڕۆژانی
"هەندێک کەس و لایەن هەوڵیانداوە ئەو پرسە وەکو ئامرازێک بۆ نانەوەی ئاژاوە بەکاربهێنن"
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی، کە قاسم سولەیمانی بەدەستێوەردان لە کاروباری دیپلۆماسی تۆمەتبار کردبوو، داوای لێبووردنی لە خانەوادە و لایەنگرانی سولەیمانی کرد.
لە نامەیەکدا زەریف رایگەیاندووە، لە بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە هیچ نیازێکی نەبووە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن هەوڵیانداوە ئەو پرسە وەکو ئامرازێک بۆ نانەوەی ئاژاوە بەکاربهێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە "قاسم
ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆماتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی 20 ساڵ زیندان دەبێتەوە و پارێزەرانی دەڵێن کە ناوبراو داوای پێداچوونەوەی بۆ سزاکەی ڕەتکردوەتەوە. ئەمە یەکەمجارە لەدوای شۆڕشی کۆماری ئیسلامییەوە کاربەدەستێکی ئەو وڵاتە لەئەوروپا بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەتیرۆر لەئەوروپا سزا بدرێت.
پارێزەری ئەسەدوڵا ئەسەدی ڕۆژی چوارشەممە 5 ی مانگی پێنج لە شاری ئەنتورپی بەلجیکا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، ئەسەدی داوای پێداچوونەوەی بۆ سزاکەی ڕەتکردوەتەوە چونکە پێی وابوو " هەر لەسەرەتاوە دادگایەکی سیاسییە و چیتر ناخوازێت بەشداری پرۆسەکە بکات " .
لە 4 ی مانگی پێنجی ساڵی 2021 دادگای بەلجیکا ئەسەدی بە تاوانی پلاندانان بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی تۆمەتبار کرد و سزای 20 ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرد. بەپێی
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی وتی وڵاتانی کەنداو و ئێران پێویستیان بەوەیە لەسەر شێوازێکی گفتوگۆکردن ڕێکبکەون تاوەکو نیگەرانییەکان نەمێنن و گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکرێنەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ لە هەمان کاتیشدا پێشوازی لە هەنگاوەکانی تورکیای هاوپەیمانی قەتەڕ کرد بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ سعودیە و میسڕدا و داوای لە دوو وڵاتە عەرەبییەکە کرد بەردەوام بن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیادا.
شێخ محەمەد بە ڕۆیتەرزی وت " ناوچەکە پێویستی بەوەیە هەست بە هەندێک لە سەقامگیری بکات و پێویستی بەوەیە
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی سەرەڕای بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران، گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ناوەکیی ڕێی تێدەچێت ئەگەر هاتوو ئێران بڕیارێکی سیاسیی بدات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە.
بەرپرسەکە لەڕێی تەلەفونەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئایا دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا سەرجەم لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە؟ وەڵامەکە ئەوەیە بەڵێ دەکرێت."
وتیشی " ئایا ئەوە ڕێی
کتێبی"شانامەی کوردی ــ بەرگی یەکەم" لە نووسینی "حەیدەر لوتفی نیا"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، خەڵکی سەقز، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو کتێبە کە بە زمانی کوردی نووسراوە، لە سێ بەرگدا کۆبووەتەوە و بەرگی یەکەمی کە ٤٧٢ لاپەڕەیە، لەلایەن چاپەمەنیی "بیریار" لە شاری سەقز، چاپ کراوە.
ئەو کتێبە هێندێک چیرۆکی حەماسیی کوردی لە خۆدەگرێت کە ئەو نووسەرە کوردە، ماوەی ٢٠ ساڵ پێوە خەرێک بووە لە کۆکردنەوە بگرە هەتا وتووێژ لەگەڵ
ئێران و زلهێزانی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە وتووێژ کردووە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە کاتێکدا ڕەنگە ئەم هەوڵانە ئاڵۆزبن بەهۆی بڕیارەکەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممەی تاران بۆ پیتاندی یۆرانیۆم تا ئاستی %60 لە وەڵامی تەقینەوەیەکی ڕۆژی یەکشەممە لە بنکەی ناوکی سەرەکی ناتانز، باڵی کێشاوە بەسەر تووێژەکانی ڤیەنادا.
ئەو بڕیارەی ئێران بە بڕیارێکی " وروژێنەر" ناودێر کراوە، ئەمەریکا و لایەنەکانی ئەورپای کە بەشدارن لە ڕێککەوتنەکە هۆشدارییان داوە ئەو هەنگاوەی ئێران بە پێچەوانەی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی سێ ساڵ لەمەوبەر واشنتن لێی کشایەوە.
ڕەتکردنەوەی تاران بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ لەم ساڵدا لە ئەفغانستان، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە ئەرکە سیاسییەکەی بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان.
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک لە وەڵامێکدا سەبارەت بە داهاتووی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دوای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێت
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان ئەندامانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران لە ڤیەنا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش بە جیا لەگەڵ ئێران دەستیکردوە بە گفتوگۆ سەبارەت بە ناڕوونییەکانی چالاکییە ناوکییەکانی ڕابردووی ئەو وڵاتە.
ڕۆژی سێشەممە 20ی مانگی چوار لە ڤیەنا سەرۆکی شاندەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و چین و ئێران و ئێنریکێ مۆرا جێگری بەرپرسی کاروباری سیاسی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نافەرمی جیایان سازدا.
دوای ئەوە کۆمیسیۆنی هاوبەش بە سەرۆکایەتی ئێنریکێ مۆرا کۆبوونەوەیەکی دیکەی دەستپێکرد.
ئێنریکێ مۆرا لە تویتەکەیدا نووسیوێتی "کۆبوونەوەی هاوبەش ئەمڕۆ. لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پێشکەوتن بە دەست هاتوە، بەڵام هێشتا پێویستە زۆر شت بکرێت . دەستەی سێیەمی پسپۆڕان پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە بە هەنگاوەکاندا. من هێشتا لەو باوەڕەدام کە دیپلۆماسی تاکە ڕێگای پێشکەوتنە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێراندا بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم."
میخائیل ئوڵیانۆڤ نوێنەری ڕووسیا لە گفتوگۆیەکدا ڕۆژێک پێش دانیشتنەکە