فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ لەم ساڵدا لە ئەفغانستان، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە ئەرکە سیاسییەکەی بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک لە وەڵامێکدا سەبارەت بە داهاتووی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دوای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێت ی ناتۆ، وتی " ئەوە ئاشکرایە ئەم کشانەوەیە کاریگەری لەسەر سەرانسەری وڵاتەکە دەبێت." وتیشی " بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ڕەوشەکە بەڵام کارەکانمان لە ئەفغانستان بەردەوام دەبێت."

ئاماژەشی بەوەدا نەتەوە یەکگرتووەکان " ماوەیەکی زۆرە بەشداری لە بوارەکانی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات لە ئەفغانستان، بەردەوام دەبین لەوێ بۆ یارمەتیدانی گەلی ئەفغانی." ئەوەشی خستەڕوو " نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی لەگەڵ ڕەوشەکەدا دەگونجێنێت."

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان " ئۆناما " ئەرکێکی سیاسیی بچووکی هەیە بەبێ هێزەکانی ئاشتی پارێز.

نزیکەی 1200 کارمەند لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی " ئۆناما " دا کاردەکەن، زۆربەیان ئەفغانین، هاوکات لەگەڵ نوێنەرە جیاوازەکانی دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکەدا، تێکڕای ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە نزیکەی هەزاران کەس، زیاتر لە سەدا 75 ی ئەندامەکانی ئەفغانین.

دیبلۆماتکارێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی " نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکێکی سیاسیی تایبەتە، تەنها ئەرکێکی مەدەنی بچووک نیە، هەروەها ئەرکێکی سەربازیش نیە."

ئاماژەی بەوەدا نێردەکە " لە بوارەکانی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و فەرمانڕەواییدا یارمەتی ئەفغانستان دەدات، وابڕیار نیە ئاسایش دابین بکات." وتیشی " دەبێت بۆ هەمووان ڕوون بێت ئەم کشانەوە جیهانییە لە ئەفغانستان ئەوە ناگەیەنێت نەتەوە یەکگرتووەکان شوێنی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەوانی دیکە دەگرێتەوە، ئەوە واقیعی نیە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

16/4/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان