فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی کرملن ڕایدەگەیەنێت
سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی 6ی داهاتوودا کۆدەبنەوە و دەشڵێت ژمارەیەک وادەی دیاریکراو تاووتوێدەکرێن.
ئەم لێدوانەی ئەمڕۆ یەکشەممەی یوری ئۆتشاکۆڤ، دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک بایدنە پاش پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ناوەڕاستی ئەم مانگی چوارە لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا. لە ڕاگەیەندراوەکەیدا سەرۆک بایدن ئاماژەی بەوە کردبوو لە هاویندا و لە وڵاتێکی تردا کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دەکەن بە ئامانجی هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە لەم کاتەدا لە نزمترین ئاستیدایە.
مۆسکۆ بە گرنگی و بە بایەخیشەوە دەڕوانێتە ئەم پێشنیازی کۆبوونەوەیە کە هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی سزا بەسەر یەکتردا.
ئۆتشاکۆڤ لە دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا 1دا دەڵێت "ڕۆژەکان بۆ کۆبوونەوەکە دیارکراون بەڵام ناڵێم لە چ ڕۆژێکدایە و تەنها ئەوەندە نەبێت کە لە مانگی 6دایە."
وەها بڕیارە سەرۆک بایدن لە مانگی 6دا یەکەم سەردانی خۆی بۆ دەرەوەی ئەمەریکا دەستپێبکات و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەیشی بۆ بەریتانیا دەبێت و دواتر سەردانی بەلژیکا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە لوتکەییەکانی وڵاتانی کۆمەڵەی 7 و هەروەهاش کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ و دیداری ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی، بەم زووانە زانیاری زیاتر لەسەر ئەو سەردانانەی سەرۆک بایدن بڵاودەکرێنەوە. دوابەدوای ئەم ڕاگەیەندراوە، بیرکردنەوەکان لە واشنتۆن وەهابوون کە سەرۆک بایدن دەشێت لەگەڵ ڤلادمیر پوتن کۆببێتەوە.
نەمسا و فینلاند ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی نێوان بایدن و پوتن.
جیاوازی ڕوانینەکان لەسەر دۆسێکانی تایبەت بە ئۆکرانیا و چارەنوسی ئەلێکسی ناڤاڵنی و گوناهبارکردن بە سیخوڕایەتیکردن و دەستێوەردان لە هەڵبژاردن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی لە ئەستۆی مۆسکۆ نراون، پشێوییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆی گەیاندۆتە ترۆپک.
ڕۆژی 20ی ئەم مانگی چوارە، واشنتۆن سزای نوێی سەپاندۆتە سەر ڕوسیا و هەروەها 10 دیپلۆماتی ڕوسیایی دەرکردووە و کۆت و بەندی سەپاندۆتە سەر کڕینی قەرزەکانی ڕوسیاش.
لە بەرامبەریشدا ڕوسیا 10 دیپلۆماتی ئەمەریکایی دەرکردووە و ڕێگەیشی گرتووە لەوەی ژمارەیەک کاربەدەست لە حکومەتەکەی بایدن بچنە ناو خاکی ڕوسیاوە.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان