فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسێکی باڵای ئێران و دوو سەرچاوەی ناوچەکە وتیان بەرپرسانی سعودیە و ئێران بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەم مانگەدا دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن.
بەرپرسە ئێرانییەکە و یەکێک لە سەرچاوەکان وتیان کۆبوونەوەکە لە نۆی مانگی چواردا لە عێراق ئەنجامدراوە و هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە. یەکەمین جار ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز هەواڵی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.
سەرچاوەیەکی ناوچەکە وتی کۆبوونەوەکە سەنگی خستۆتە سەر یەمەن کە لەوێ هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی بزوتنەوەی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەجەنگن.
بەرپرسە ئێرانیەکە وتی " کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستێکی نزم بووە و مەبەست لێی ئەوە بووە بزانرێت کە ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا." ئاماژەشی بەوەدا کۆبوونەوەکە لەسەر داوای عێراق ئەنجامدراوە.
سەرچاوەیەکی دیکەی ناوچەکە وتی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لوبنانیش کراوە کە لە ئێستادا بۆشاییەکی سیاسیی هەیە لەو وڵاتەدا و ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بۆتەوە. وڵاتانی کەنداویش نیگەرانن لە ڕۆڵی حیزبوڵا لە لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
دیبلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە ناوچەکەدا وتی ئەمەریکا و بەڕیتانیا ئاگاداری دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بوون بەڵام " هیچ ئەنجامێکیان پێ ڕانەگەیەندراوە."
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2016 ەوە سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بڕیوە.
۲۱/۴/۲۰۲۱

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان