فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆماتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی 20 ساڵ زیندان دەبێتەوە و پارێزەرانی دەڵێن کە ناوبراو داوای پێداچوونەوەی بۆ سزاکەی ڕەتکردوەتەوە. ئەمە یەکەمجارە لەدوای شۆڕشی کۆماری ئیسلامییەوە کاربەدەستێکی ئەو وڵاتە لەئەوروپا بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەتیرۆر لەئەوروپا سزا بدرێت.

پارێزەری ئەسەدوڵا ئەسەدی ڕۆژی چوارشەممە 5 ی مانگی پێنج لە شاری ئەنتورپی بەلجیکا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، ئەسەدی داوای پێداچوونەوەی بۆ سزاکەی ڕەتکردوەتەوە چونکە پێی وابوو " هەر لەسەرەتاوە دادگایەکی سیاسییە و چیتر ناخوازێت بەشداری پرۆسەکە بکات " .

لە 4 ی مانگی پێنجی ساڵی 2021 دادگای بەلجیکا ئەسەدی بە تاوانی پلاندانان بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی تۆمەتبار کرد و سزای 20 ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرد. بەپێی بەڵگەکان، ساڵی 2018 ناوبراو پلانی تەقینەوەی لە گردبوونەوەیەکی موجاهیدنی خەلقدا لە نزیک پاریس داڕشتووە کە چەندین کەسایەتی ئەمەریکایش وەک ڕوودی جولیانی، سەرۆکی پێشووی شاری نیویۆرک، ئامادەی گردبوونەوەکە بوون. پێشتر ئەسەدی داوای پێداچونەوەی بۆ سزاکەی کردبو، بەڵام رۆژی چوارشەممە پارێزەرەکەی لە شاری ئەنتورپی بەلجیکا ڕایگەیاند کە ئەسەدی لە داواکەی پاشگەز بووەتەوە.

باڵیۆزخانەی ئێران لە برۆکسل سەرەڕای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە ڕایگەیاند کە " ئێران مافی خۆی دەپارێزێت وهەموو میکانیزمێکی یاسایی بەکار دەهێنێت لەو پێناوەدا، لەوانە پرۆتۆکۆڵی پەیماننامەی ڤیەنا لەسەر چارەسەری ناکۆکییەکان."

لە سزاکەی دادگای بەلجیکا پارێزبەندی دیپلۆماسیی ئەسەدی ڕەتکراوەتەوە و دادگاکە ڕایگەیاندوە کە ئەو پارێزبەندییە چالاکی تێرۆریستی لەخۆ ناگرێت.

داواکاری گشتی ئەوەشی گوتووە کە حکومەتی بەلجیکا گەرەنتی ئەوەی داوە کە هیچ ئاڵوگۆڕێکی زیندانی بۆ ئەسەدی ئەنجام نادرێت، چونکە دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە سەربەخۆیە لە بڕیاری سیاسی.

ئەسەدی لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا و دواتر ڕادەستی بەلجیکا کرا بە هۆی ئەوەی دوو هاودەستە ئێرانییەکەی هاوڵاتی و دانیشتووی ئەو وڵاتەن.

دادگای بەلجیکا ڕایگەیاندووە کە ئەسەدی تۆڕێکی هەواڵگریی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەبردوە و لە تارانەوە فەرمانی وەرگرتوە. بە گوێرەی ئەو دادگایە، ئەسەدی وەک دیپلۆماتکارێک زۆر بە ئاسانی تەقەمەنی لە تارانەوە بردووە بۆ ڤیەنا و دواتر لەوێ ڕادەستی هاودەستەکانی خۆی کردووە.

دۆسیەکە تۆمەتباری دیکەشی هەیە، ئەمیر سەعدوونی و نەسیمە نەعامی ژن و مێردێکی بەلجیکا -ئێرانین کە هاوکاری ئەسەدی یان کردوە. میهرداد عارفانی تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکەیە کە هەر سێ بە 15 بۆ 18 ساڵ حوکمدراون.

6/5/2021

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان