فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ئاوایی سەراو کەهمانی سەربەشاری ئەلشتەر لە
پارێزگای لۆڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە هەوڵیاندا دارگوێزی ئاوایی سەراو کەهمان ببڕنەوە، خەڵک رووبەڕوویان بوونەتەوە و پۆلیسیش تەقەی لێکردوون و چەند کەسێکی بریندارکردوون. 

دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 28-04-2021 هێزەکانی پۆلیسی ئەلشتەر هێرشیان کردە سەر گوندی سەراو کەهمان بە مەبەستی بڕینەوەی دارەگوێزەکانی ئەو گوندە. 

 

دانیشتووانی سەراوکەهمان رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەوە و پۆلیسیش دەستیکرد بە تەقەکردن لە خەڵک و ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندەکەی بریندار کرد. پێکدادانەکە تا چەند کاژێر بەردەوام بووە و پۆلیس سەرەڕای تەقەکردن لە خەڵک، تەقەی لە ئۆتۆمبێل و خانووی دانیشتووانی گوندەکەش کردووە.

 

بەیانی ئەمڕۆ  پێنجشەممە یونس ئازادپوور، داواکاری گشتیی شاری ئەلشتەر رایگەیاند؛ هێرشەکەی پۆلیس بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو زەوییانە بووە کە لە لایەن خەڵکەوە بەشێوەی نایاسایی داگیرکراون، بیناسازی تێدا کراوە و داری تێدا چەقێندراوە. 

 

دەشڵێت؛ بەرەنگاری هەموو ئەو کەسانە دەبنەوە کە لە زەوی و زارەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سرووشتییەکاندا داریان چەقاندووە و بۆ ئازادکردنی زەوییەکان، رێگەپێدراون کە هەموو ئەو دارانە ببڕنەوە. دەشڵێت؛ ئەو زەوییانە بە ئاگاداری بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری ئەلشتەر داگیرکراون و بەهۆی ئەوەی خزمایەتیی لەگەڵ خەڵکی گوندەکە بووە، لە کاتی هێرشکردنەکەدا لەو شوێنە ئامادە نەبووە. 

 

میدیا فەرمییەکانی حکومەتیش باس لە دەستبەسەرکرانی 13 کەس لە ناڕازییانی دانیشتووی سەراو کەهمان دەکەن و رایانگەیاندووە؛ هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەمنیی پارێزگای لۆڕستان خەریکی تاوتوێکردنی بابەتەکە و گرتنەبەری رێکاری ئەمنی زیاترن سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی دانیشتووانی سەراو کەهمان.
۲۹/۴/۲۰۲۱

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان