فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دوو شەو لەمەوبەر لە گەڕەکی "دارسەیران"ی شاری مەریوان، چەند ئەندامێکی ڕەوتی سەلەفی بە شمشێر و چەک هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی و هەڕەشەی کوشتنیان لە خەڵک کردووە.

ئاوێنە: بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو هێرشەی سەلەفییەکاندا بۆ سەر خەڵک دوو کەس بریندار کراون و لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاودێریدان.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو سەلەفییانە ویستوویانە لەسەر شەقام کەسێک سەر ببڕن، بەڵام خەڵکی گەڕەکە و بەتایبەت ژنان بە بەدار و بەرد بەرەنگاریان بوونەتەوە.

دوای ئەو هێرشە هێزەکانی سوپای پاسداران لەو شوێنە جێگیر بوون و هاتوچۆیان لە گەڕەکی "داسەیران" قەدەغه کردووە.

سەلەفییەکان هەڕەشەیان لە خەڵکی مەدەنی کردووە کە دیسان دەگەڕێنەوە و بە هێزێکی زیاتر هێرش دەکەنە سەر خەڵکی ئەو گەڕەکە.

ماوەی چەند ساڵێکە ڕەوتی سەلەفی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی شارەکانی بۆکان، سنە، سەقز، جوانڕۆ و مەریوان، چالاکییەکانیان پەرەی سەندووە و چەندین جار لەسەر شەقامەکان و بەتایبەتی جوانڕۆ و سەقز هیرشیان کردووەتە سەر خەڵک و ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانی.
۴/۴/۲۰۲۱

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان