فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عومەر فەقێپوور زیندانی سیاسی کورد، دوای زیاتر لە 20 ساڵ تێپەڕاندنی زیندان،پاش دەرکردنی رێسایەکی لێبوردن، ڕۆژی دووشەممە 12ی مانگی چوار، لە زیندانی ورمێ ئازادکرا. فەقێپوور لە مانگی دەی ساڵی 2000 دا دەستگیرکرا و سەرەتا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت و پاشان سزاکەی کەم دەکرێتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
بە پێی هەواڵەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کورد، لەوانە ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو کە خەڵکی شاری بۆکانە لە ساڵی 2000دا لەگەڵ خالید فەرەیدوونی هاوڵاتییەکی دیکەی شاری پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و له‌ دادگای شۆڕشی مه‌هاباددا به‌ تۆمه‌تی موحاربه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێداره‌یان بۆ بڕابوویه‌وه‌ و دواتر سزاکە ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وی ورمێدا پله‌یه‌ك كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
هەروەها تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە تاکوو ئێستا خالید فه‌ره‌یدوونی هاودۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ زینداندا ڕاگیراوه‌ و ئازاد نەکراوە.
لەم ڕۆژانەدا پاش دەرکردنی رێسای لێبوردن ژمارەیەک زیندانی سیاسی و ئەمنی ئازاد کراون.
پێشتر لەنامەیەکدا سەرۆکی دادوەری ئێران، پێشنیاری لێبوردنی سزای 1849 زیندانی بە ڕێبەری باڵای ئێران کردبوو کە پێشنیارەکە لەجێبەجێکردنی بڕگەی 11 ی مادەی 110 ی دەستوردا لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە پەسەندکرا.
دەوترێت کە بڕیارەکە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە زیندانیانی سیاسی و ئەمنی دەگرێتەوە کە لە زیندانەکانی ئێراندان.
16/4/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان