فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 بەرپرسێکی  باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی سەرەڕای بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران، گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ناوەکیی ڕێی تێدەچێت ئەگەر هاتوو ئێران بڕیارێکی سیاسیی بدات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە.

بەرپرسەکە لەڕێی تەلەفونەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئایا دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا سەرجەم لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە؟ وەڵامەکە ئەوەیە بەڵێ دەکرێت."

وتیشی " ئایا ئەوە ڕێی تێدەچێت؟ تەنها لە کاتی خۆیدا وەڵامەکەمان دەست دەکەوێت وەکو وتم لە کۆتاییدا پەیوەستە بە بڕیارێکی سیاسیی ئێرانەوە کە دەبێت ئەو بڕیارە بدات."

بەرپرسانی ئەمەریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێراندا دەگەڕێنەوە بۆ ڤییەنا، مەبەست لە دانوستانەکانیش دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ دووبارە پابەندبوونەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 دا کشایەوە لێی.

بەرپرسەکە وتیشی دەکرێت پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران کە وابڕیارە لە 18 ی مانگی شەشدا بەڕێوەبچێت ڕێکەوتنە ناوکیەکە دووبارە زیندووبکرێتەوە، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە ئێرانەوە کە دەبێت بڕیارێکی سیاسیی لەوشێوەیە بدات.

وتیشی " پێمان وایە بابەتەکە دەکرێت جێبەجێ بکرێت، ئەمە داهێنانی ڕێکەوتنێکی نوێ نیە، ئایا دەکرێت ڕێکەوتنەکە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران زیندووبکرێتەوە؟ بەدڵنیاییەوە دەکرێت."

ئەوەشی خستەڕوو بابەتەکە پێویستی بەوەیە ئێران چیتر داوای زیاتر لەوەی لە ڕێکەوتنەکەدا کراوە لە ئەمەریکا نەکات، لەکاتێکدا ئێران هەوڵ دەدات لەوە کەمتر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

7/4/2021

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان