بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی کە ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئێران ئامادە نیـیە دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 دەستپێبکاتەوە، هەتا ئەو کاتەی حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار دەبێت.
سەرچاوەکە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاند، ئێران ئەم بابەتەی گەیاندووەتە بە بەرپرسانی ئەوروپا کە وەک کاربەدەست لە دانوستانە
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتدارەتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباسدا کردووە و ڕێکەوتوون لەسەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بونیادنانی متمانە لە نێوانیاندا.
ئەمەش یەکەمین پەیوەندیی تەلەفونی ئاست بەرزی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان بوو کە حکومەتە نوێیەکەی ئیسڕائیل ڕایبگەیەنێت.
گانتز وتی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییشی لە عەباس کردووە.
ئۆفیسی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و هەردوولا ئاماژەیان بە پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان کردووە بۆ بونیادنانی متمانە لە نێوان ئیسڕائیل و دەسەڵاتی
بەهۆی کەمیی بارانبارین و وشکەساڵییەوە، دەشتەکانی پارێزگای کرماشان رووبەڕووی قەیرانی جیددی و رۆچوون بوونەتەوە، بەو هۆیەوە دوو دەشتی دیکەی ئەو پارێزگایە خرانە لیستی دەشتی قەدەخەکراوەکان، کە نابێت کەڵک لە ئاوی ژێرزەوییان وەربگیرێت.
مەحموودڕەزا شەهلایی، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کرماشان دەڵێت "دەشتی سنجاوی و دەشتی حەسەناوا بارودۆخیان لە ئاستی قەیراندایە و خەریکن رۆدەچن".
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کرماشان رایگەیاند "دوو دەشتمان دەشتی قەدەخەی قەیرانین، ئەمە واتە لەو شوێنانەدا نیشانەکانی رۆچوونی زەوی بیندراوە، ئەمە واتە ئەگەر ئەم بابەتە لە ناوچەیەکدا بەردەوام بێت، دەبێتەهۆی ئەوەی چاڵی زۆر گەورە لە زەویدا دروست ببێت، ئەمەش
شاندێکی تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی مۆسکۆیان کرد بۆ ئەوەی دڵیانیان بکەنەوە دەستکەوتە خێراکانیان لە ئەفغانستان هەڕەشە ناکاتە سەر ڕووسیا یان هاوپەیمانانی لە ئاسیای ناوەڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، زەمیر کابولۆڤ، نوێنەری کرملن بۆ ئەفغانستان، لەگەڵ شاندی تاڵیبان کۆبووەوە، بۆ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە هەڵکشان و ئاڵۆزییەکانی باکوری ئەفغانستان.
بەرپرسانی رووسیایی نیگەرانییان دەربڕیوە بەرامبەر بەوەی کە پێشڕەویەکانی تالیبان دەشێت ناسەقامگیری لە نێو وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسایی پێشووی یەکێتی سوڤیەت کە دەکەونە باکوری ئەفغانستانەوە بخولقێنێت هەروەها تالیبان ئامادەیی خۆی دەربڕی ئەگەر پێویست بکات ئەوا یارمەتی ئاسایشیان بۆ دابیندەکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاگاهیدا و گوتی ئێمە هەموو رێگەیەک دەگرینە بەر لەوانە بەکارهێنانی بنکەی لەشکری رووسیایی لەسەر سنووری
شەوی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، دوو کەس لە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان گیانیان لەدەست داوە.
فەرماندەی ئیتیزامیی کرماشان لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی حکوومەتی ئێران لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "لەو تەقینەوەیە کە لە دەورووبەری شارەکی جەلالییەی کرماشان ڕووی داوە، دوو کەس کە لە بەکارهێنەرانی ماددەی سڕکەر و بێ سەرپەنا بوونەوە، گیانیان لەدەست داوە".
ئەو فەرماندەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو دوو کەسە لە کاتی کۆکردنەوەی پاشماوەی ئاسنەواڵە بوونە کە بەسەر ئەو خومپارەیە کەوتوونە و بوونەتە هۆی تەقینەوەی خومپارەکە".
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: "لەو ڕووداوەدا یەکێک لەو دوو کەسە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان "دانپێدانانی تیرۆریستێکی داعشی بڵاو كردەوە کە بەپێی دانپێدانانەكە تیرۆریستانی داعش ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر لە هەولێر بۆ دەربازکردنی زیندانییەکانی داعش."
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەو چەكدارەی داعش بەناوی "سەبهان عەبدولسەلام" لە دانپێدانانەكەیدا، ئەوەی وتوە كە "تیرۆریستانی داعش پلانی هێرشكردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری هەولێریان دانابو بە ئامانجی دەربازكردنی گیراوانی
بههۆی تێكچوونی كهشوههوای جیهان و بهرزبوونهوهی پلهكانی گهرما، مهترسی گهوره لهسهر زۆرێك له وڵاتان دروستبووه و پێشبینی دهكرێت دوای چهند ساڵێكی دیكه ئهگهر وڵاتانی جیهان ههنگاوی
سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند لە سێ مانگی رابردوودا هەزار و 160 هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگاکە سووتاون. هاوکات ئەنجوومەنی سەوزی چیا رایگەیاندووە، بنکەیەکی سەربازیی لەسەر سنوور رێگەی نەداوە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی بکوژێننەوە و ئاگر خەریکە دارستانەکان دەسووتێنێت.
سەعدی نەقشبەندی، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە، دەڵێت: "ئەمساڵ لە 102 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەم پارێزگایە بەربووە، کە 46 ئاگریان تەنیا لە ناوچەی مەریوان بووە".
بەگوتەی سەعدی نەقشبەندی: "بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە 728 هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان سووتاون".
بەڵام چالاکڤانانی ژینگەپارێز دەڵێن تەنیا لە ئاگرەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندەکانی "دۆڵەبێ"، "دەرەوەران" و "کۆڵیت" زیاتر لە هەزار هێکتار دارستان سووتاون.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگر بەرۆکی دارستانە ناوازەکانی ناوچەی مەریوانی
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاند، هەر سەربازێکی بیانی لە وڵاتەکەمان بمێنێتەوە بە داگیرکەر مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و کاردانەوەی توندمان دەبێت.
سوهەیل شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە تۆڕی هەواڵی (BBC)ی راگەیاندووە، داوادەکەین سەرجەم هێزە بیانییەکان بە راوێژکار و راهێنەرەکانیانەوە لە وڵاتەکەمان بکشێنەوە، چونکە ئەوانیش بەشێک بوون لەداگیرکاری ئەفغانستان.
دەشڵێت: لەبەرامبەر مانەوەی هەر هێزێکی بیانی کاردانەوەی توندمان
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە هۆشداری دا ئێران ڕەنگە ڕووبەڕووی شەپۆلی پێنجهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە لە کاتێکدا جۆری دێلتای ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.
لە میانەی لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا، ڕۆحانی ڕایگەیاند " نیگەرانی ئەوە هەیە کە ڕەنگە هەمو وڵاتەکە بچێتە نێو شەپۆلی پێنجهەمەوە ئەگەر خزمەتگوزاری پێویست لە جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی تەندروستی نەگیرێنەبەر. ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکان پێمان دەڵێن تەنها %69 ی خەڵکی ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن."
ڕۆحانی باسی لە بڵاوبوونەوەی جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەدا کرد و گوتی " جۆری دێلتا لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە هاتۆتە نێو وڵاتەکەوە، دەبوایە وریابین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین
لەباکوورو باشوور بڕینەوە لەڕۆژهەڵات سووتان هەڕەشە لەدارستانەکانی زاگرۆس دەکات
بڕینەوەی داری دارستانەکانی باکورو باشوری کوردستان لەماوەی رابردوودا پرسی سەرەکیی زۆبەی میدیاو چالاکوانانی کورد بوو، بەڵام ئاگرکەوتنەوە بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆرێک مەترسیی لەناوچوونی (50%)ی ئەو دارستانانە لەئارادایە.
زۆرینەی خەڵک پێیان وایە داری دارستانەکان تەنها بۆ سوتان و کەرەستەی پێویست و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و هەوای پاک گرنگە، لەکاتێکدا دارستانەکان دەتوانن (40%)ی ئاوی سروشتی لەخۆیاندا گل بدەنەوەو هاوکات تووێژینەوە زانستییەکان دەریانخستوە کەهەر پێنج دۆنم دارستان دەتوانێت (67) تۆن گەردیلەی خۆڵ لەخۆبگرێت و مرۆڤەکان لەمەترسیی ئەو گەردیلە و خۆڵبارینانە رزگار بکات، بۆیە لەناوچوونی ئەو دارستانانە جا بەبڕینەوە بێت یان بەسوتان دەتوانێت ژیانی ئاسایی مرۆڤەکان پەکبخات.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کردووە لەهەرسێ چرکەدا دارستانەکانی گۆی زەوی بە پانتایی یاریگایەکی دووگۆڵی دەسوتێن و لەناودەچن واتە لەهەر سێ
تۆڕی میدیای ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی رابردوی ئەمریکی و دوو چاوگی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر لابردنی سزاکانی سەر رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥. هاوکات، بەهۆی رێگەنەدانی ئێران بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوە لە گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکات.
بەگوێرەی ئێن بی سی نیوز، شاندی دانوستانکاری ئێرانی و ئەمریکی لە گفتوگۆ ناراستەوخۆیەکانیاندا لە ڤیەننا، گفتوگۆیان لە بارەی ئەو هەنگاوانەوە کردووە کە ئەگەری هەیە بگیرێنە بەر بە ئامانجی لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەش بەشێکی فراوانتری چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکان بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ و جارێکی دیکە پابەندکردنەوەی ئێرانە بەو کۆت و رێگرییانەی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دانراوە.
لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر عەلی خامنەیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیای ئێن بی سی نیوزی وڵاتەکەی راگەیاند، "سروشتی وردەکاری هەنگاوەکانی پەیوەست بە سزاکان
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە نەبوونی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران دەتوانێت وا لە ئەمەریکا بکات واز لە هەوڵەکانی دووبارە پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنی ناوەکی بهێنێت .
بلینکن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە پاریس ڕایگەیاند " ئەمە نیگەرانییەکی ڕژدە." گوتیشی " ئەم نیگەرانییە لەگەڵ ئێراندا تاوتوێکراوە و پێویستە چارەسەر بکرێت".
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی گوتویەتی ڕێککەوتنی سێ مانگی کاتی کە لە 21 دوو ئەنجام درا بۆ چاودێری کردن ڕۆژی پێنجشەممە بەسەرچوو، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکیش نوێ کرابووەوە. ئاژانسەکە دەڵێت لەگەڵ تاراندا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ماوەکەی بۆ جاری دووهەم درێژ بکرێتەوە.
بلینکن لە ماوەی سەردانەکەی بۆ پارسی لە میانەی گشتەکەیدا بۆ چەندین
خێزانێکی دانیشتوی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا رێگای کۆچ دەگرنەبەر، بەڵام کاتێک دەیانەوێت بەپێ سنوری وشکانی تورکیا بەرەو یۆنان ببڕن، ژنەکە کەدایکی دو منداڵە لەرێگەدا دەمرێت دوای ئەوەی بەهۆی ماندویەتییەوە جەڵتەی دڵ لێیدەدات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ژنێکی کۆچبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی مێهری نەبی زادهی تەمەن 27 ساڵ لە کاتی چون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دوری ڕێگا و ماندویەتی مردوە، مێهری لەگەڵ هاوسەر و دو کچە چوار و حەوت ساڵانەکەی لە سنوری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتون و بە هۆی دوری ڕێگاکە توشی روداوەکە بوە.
سەردار ئیبراهیم نەژاد هاوسەری مێهری نەبی زادهییە و چیرۆکی روداوەکە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، "لە ڕێگای وشکایی نێوان و تورکیا هاوژینەکەم بە هۆی ماندوویەتی لەڕادەبەدەر توانای ڕێکردنی
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیوویهتی: سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس