مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیوویه‌تی: سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نییە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات.
27/6/2021