فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەهۆی کەمیی بارانبارین و وشکەساڵییەوە، دەشتەکانی پارێزگای کرماشان رووبەڕووی قەیرانی جیددی و رۆچوون بوونەتەوە، بەو هۆیەوە دوو دەشتی دیکەی ئەو پارێزگایە خرانە لیستی دەشتی قەدەخەکراوەکان، کە نابێت کەڵک لە ئاوی ژێرزەوییان وەربگیرێت.

مەحموودڕەزا شەهلایی، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کرماشان دەڵێت "دەشتی سنجاوی و دەشتی حەسەناوا بارودۆخیان لە ئاستی قەیراندایە و خەریکن رۆدەچن".

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کرماشان رایگەیاند "دوو دەشتمان دەشتی قەدەخەی قەیرانین، ئەمە واتە لەو شوێنانەدا نیشانەکانی رۆچوونی زەوی بیندراوە، ئەمە واتە ئەگەر ئەم بابەتە لە ناوچەیەکدا بەردەوام بێت، دەبێتەهۆی ئەوەی چاڵی زۆر گەورە لە زەویدا دروست ببێت، ئەمەش وادەکات کەڵک لە ئاوی ژێرزەویی ئەو ناوچەیە وەرنەگیرێت".

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کرماشان، رێژەی ئاوی ژێرزەوی 30% کەمیکردووە؛ ئەمەش کاریگەریی زۆری کردووەتە سەر بیرەکان و ئاستی ئاوەکانیان دابەزیوە. لە پارێزگای کرماشاندا 10 هەزار بیری ئاوی مۆڵەتپێدراو و نزیکەی 5000 بیری نایاسایی هەن.

ئاوی ژێر زەوی بە کۆڵەکەی پاراستنی خاک دادەنرێت، بۆیە بە کەمبوونەوەی دەبێتە هۆی رۆچوونی زەوی؛ هەروەها هۆکارێکە بۆ هێشتنەوەی زەوی بە شێداری کە وادەکات گژوگیا و دارستانەکان وشک نەبن.

ئەگەر ئاوی ژێرزەوی نەمێنێت، زەوی شێدار نابێت و بەم جۆرە بەبیابانبوون دەستپێدەکات، بۆیە ئەو ناوچەیە بەکەڵکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری نایەت و پێویستیی ئاوی گوندەکانیش کێشەی بۆ دروستدەبێت و بەمجۆرە کۆچ دەستپێدەکات. ئەمەش زۆر کێشە و گرفتاریی دیکەی بەدوادا دێت.

بە گوتەی رەستگار یوسفی، قایمقامی جوانڕۆ، 20 گوندی شارەکە بەهۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاوەوە چۆڵ دەکرێن، هەڵبەت ئەو هۆکاری وشکبوونی ئاوی ئەو گوندانەی بۆ دروستکردنی تونێلێک گەڕاندووەتەوە.

وشکەساڵی لە بوارەکانی دیکەی پارێزگای کرماشاندا کاریگەریی داناوە، مەنسوور ئەحمەدی، بەڕێوەبەری کاروباری باخی رێکخراوی کشتوکاڵی کرماشان، دەڵێت "لە کۆی 42 هەزار هێکتار لە باخەکانی پارێزگای کرماشان، 10 هەزار هێکتاریان کێشەی ئاویان هەیە و ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەر نەبێت وشک دەبن. بەرهەمی کشتوکاڵیش بەهۆی وشکەساڵییەوە زۆر کەمی کردووە".

12/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان