فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند لە سێ مانگی رابردوودا هەزار و 160 هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگاکە سووتاون. هاوکات ئەنجوومەنی سەوزی چیا رایگەیاندووە، بنکەیەکی سەربازیی لەسەر سنوور رێگەی نەداوە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی بکوژێننەوە و ئاگر خەریکە دارستانەکان دەسووتێنێت.

سەعدی نەقشبەندی، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە، دەڵێت: "ئەمساڵ لە 102 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەم پارێزگایە بەربووە، کە 46 ئاگریان تەنیا لە ناوچەی مەریوان بووە".

بەگوتەی سەعدی نەقشبەندی: "بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە 728 هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان سووتاون".

بەڵام چالاکڤانانی ژینگەپارێز دەڵێن تەنیا لە ئاگرەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندەکانی "دۆڵەبێ"، "دەرەوەران" و "کۆڵیت" زیاتر لە هەزار هێکتار دارستان سووتاون.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگر بەرۆکی دارستانە ناوازەکانی ناوچەی مەریوانی گرت، کە ئەنجوومەنی سەوزی چیا رایگەیاند، دوای 60 کاژێر زیاتر لە 98%ی ئاگرەکانیان کوژاندووەتەوە.

ئەنجوومەنی سەوزی چیا، لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی رایگەیاند: "تەنیا بەشێکی بچووکی ئاگرەکان لە دارستانەکانی گوندی دۆڵەبێ لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی مابوو بکوژێنرێتەوە، بەڵام بەرپرس و ئەندامانی بنکە سەربازییەکە رێگەیان نەدا بیکوژێنینەوە".

بەپێی راگەیێنراوی ئەنجوەمەنی سەوزی چیا، پەیوەندییان بە هەواڵگریی پۆلیسی مەریوان، ئیتلاعاتی مەریوان و دامودەزگا حکومییەکانی دیکە کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە و ئەوانیش "بۆ رێگری لە ئاڵۆزی و رووداوی نەخوازراو" ئەو شوێنەیان بەجێهێشتووە.

ئەنجوومەنی سەوزی چیا کاژێر 19ی ئێوارەی یەکشەممە بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە، ئاگرەکە خەریکە یەکێک لە ناوازەترین و باشترین دارستانەکان لەنێودەبات.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بنکەی سەربازیی دۆڵەبێ بە ئارپیجی دارستانەکانی ناوچەی دۆڵەبێیان سووتاندووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: "هێزە سەربازییەکان بەبیانووی قاچاخ و هۆکاری ئەمنی ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن، بەڵام ئەمە تەنیا بیانووە، چونکە ئێستا زۆر پێداویستیی دیکە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش هەیە، لەوانە دووربینی تایبەتی شەو، دووربینی جۆراوجۆری دیکە یان درۆنەکان".

دارستانەکان بەهۆکاری دیکەش دەسووتێن، لەوان کەمتەرخەمی گەشتیار و خەڵکی خۆجێی، سووتاندنیان بە مەبەستی کشتوکاڵ و دروستکردنی خانووبەرە، سووتاندنیان بەهۆی ناکۆکی نێوان دانیشتووانی گوندەکان یان بەهۆکارە سروشتییەکانی وەک گەرما.

رووبەری پارێزگای سنە 2 ملیۆن و 937 هەزار هێکتارە، کە 374 هەزار هێکتار بە دارستان داپۆشراوە. ئەم دارستانانە کە تەمەنیان زیاتر لە 50 هەزار ساڵ دەىێت زیاتر دەکەونە ناوچە سنوورییەکانی وەک مەریوان، بانە و هەورامان.

سەرچاوە: رووداوە

5/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان