فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شەوی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، دوو کەس لە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان گیانیان لەدەست داوە.

فەرماندەی ئیتیزامیی کرماشان لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی حکوومەتی ئێران لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "لەو تەقینەوەیە کە لە دەورووبەری شارەکی جەلالییەی کرماشان ڕووی داوە، دوو کەس کە لە بەکارهێنەرانی ماددەی سڕکەر و بێ سەرپەنا بوونەوە، گیانیان لەدەست داوە".

ئەو فەرماندەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو دوو کەسە لە کاتی کۆکردنەوەی پاشماوەی ئاسنەواڵە بوونە کە بەسەر ئەو خومپارەیە کەوتوونە و بوونەتە هۆی تەقینەوەی خومپارەکە".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: "لەو ڕووداوەدا یەکێک لەو دوو کەسە کە تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و کەسەکەی دیکەش کە تەمەنی ٥٤ ساڵ بووە پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە".

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ـەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٩، سەرجەم ٣٥٨ هاووڵاتیی مەدەنی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانیی مین و کەرەستەکانی شەڕ کە لە کۆی گشتیی ئەم ئامارە، ٩٤ هاووڵاتی کوژراو و ٢٦٤ هاووڵاتیی دیکە بریندار بوونە.

ئەم ئامارە بە پشتبەستن بە حاڵەتەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بڵاو دەبێتەوە و لەوانەیە کە ئاماری ڕاستەقینە زۆر زیاتر لەم ڕێژەیە بێت.

سەرچاوە: کوردپا

5/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان