فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتدارەتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباسدا کردووە و ڕێکەوتوون لەسەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بونیادنانی متمانە لە نێوانیاندا.

ئەمەش یەکەمین پەیوەندیی تەلەفونی ئاست بەرزی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان بوو کە حکومەتە نوێیەکەی ئیسڕائیل ڕایبگەیەنێت.

گانتز وتی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییشی لە عەباس کردووە.

ئۆفیسی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و هەردوولا ئاماژەیان بە پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان کردووە بۆ بونیادنانی متمانە لە نێوان ئیسڕائیل و دەسەڵاتی فەڵەستینیەکاندا، کە ئەوەش بە سوود دەگەڕێتەوە بۆ دارایی و ئاسایشی سەرانسەری ناوچەکە."

لەلای خۆیەوە ئۆفیسی سەرۆکی دەسەڵاتدارەتی فەڵەستینیەکان پەیوەندییە تەلەفونیەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکان نەدا.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی نوێی ئیسڕائیل وتی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ مەحمود عەباسدا قسەی کردووە و دواتر عەباس پیرۆزبایی لێکردووە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

21/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان