فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە نەبوونی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران دەتوانێت وا لە ئەمەریکا بکات واز لە هەوڵەکانی دووبارە پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنی ناوەکی بهێنێت .

بلینکن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە پاریس ڕایگەیاند " ئەمە نیگەرانییەکی ڕژدە." گوتیشی " ئەم نیگەرانییە لەگەڵ ئێراندا تاوتوێکراوە و پێویستە چارەسەر بکرێت".

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی گوتویەتی ڕێککەوتنی سێ مانگی کاتی کە لە 21 دوو ئەنجام درا بۆ چاودێری کردن ڕۆژی پێنجشەممە بەسەرچوو، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکیش نوێ کرابووەوە. ئاژانسەکە دەڵێت لەگەڵ تاراندا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ماوەکەی بۆ جاری دووهەم درێژ بکرێتەوە.

بلینکن لە ماوەی سەردانەکەی بۆ پارسی لە میانەی گشتەکەیدا بۆ چەندین وڵاتی ئەوروپا، دانیبوەدانا کە ڕەنگە ئەمەریکا لە کۆتاییدا بڕیار بدات جارێکی تر نەچێتەوە نێو ئەو ڕێککەوتنە ئەگەر دانوستاندکاران لە ڤیەنا نەتوانن پێشوەچوون ئەنجام بدەن.

ماوەی شەش هەفتەیە لایەنەکانەکانی ڕێککەوتنەکە لە گفتوگۆدان و شەشهەم خولی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کۆتاییپێهات لە کاتێکدا هێشتا گرفتە سەرەکییەکان چارەسەرنەکراون.
وەزیری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان هۆشدارییەکەی بلینکنی دووپاتکردەوە و گوتی دەکەوێتە سەر ئێران وتووێژەکان بەرەوپێش ببات.

لودغیان لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ بلینکن گوتی " ئێمە چاوەڕێی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەین بڕیاری قورسی کۆتایی بدەن تا ڕێگە خۆشکەن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015."

27/6/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان