فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان "دانپێدانانی تیرۆریستێکی داعشی بڵاو كردەوە کە بەپێی دانپێدانانەكە تیرۆریستانی داعش ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر لە هەولێر بۆ دەربازکردنی زیندانییەکانی داعش."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەو چەكدارەی داعش بەناوی "سەبهان عەبدولسەلام" لە دانپێدانانەكەیدا، ئەوەی وتوە كە "تیرۆریستانی داعش پلانی هێرشكردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری هەولێریان دانابو بە ئامانجی دەربازكردنی گیراوانی داعش لە زیندان و نانەوەی پشێوی لە پایتەختی هەرێمی كوردستان."

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەهەوڵ و چاوكراوەیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری هەولێر، ئەو چەكدارەی داعش "بەر لە ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكە لەناو شاری هەولێر دەستگیركرا."

ئەو چەكدارەی داعش لە دانپێدانانەكانیدا وتویەتی"پەیوەندی بە سەركردەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییەوە هەبوەو خودی خەلیقەی داعش رایسپاردوە بۆ ئەنجامدانی ئەو كردەوەیە لە هەولێر."

بەپێی دانپێدانانەكانی خۆی كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەو چەكدارەی داعش لەدایكبوی ساڵی 1970ی شاری موسڵەو ساڵی 2014 پەیوەندی بە ریزەكانی داعشەوە كردوە.

5/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان