فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خێزانێکی دانیشتوی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا رێگای کۆچ دەگرنەبەر، بەڵام کاتێک دەیانەوێت بەپێ سنوری وشکانی تورکیا بەرەو یۆنان ببڕن، ژنەکە کەدایکی دو منداڵە لەرێگەدا دەمرێت دوای ئەوەی بەهۆی ماندویەتییەوە جەڵتەی دڵ لێیدەدات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ژنێکی کۆچبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی مێهری نەبی زاده‌ی تەمەن 27 ساڵ لە کاتی چون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دوری ڕێگا و ماندویەتی مردوە، مێهری لەگەڵ هاوسەر و دو کچە چوار و حەوت ساڵانەکەی لە سنوری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتون و بە هۆی دوری ڕێگاکە توشی روداوەکە بوە.

سەردار ئیبراهیم نەژاد هاوسەری مێهری نەبی زادهییە و چیرۆکی روداوەکە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، "لە ڕێگای وشکایی نێوان و تورکیا هاوژینەکەم بە هۆی ماندوویەتی لەڕادەبەدەر توانای ڕێکردنی نەبو و ئەو کەسانەش کە لەو سەفەرەدا لەگەڵمان بون بە جێیان هێشتین و دواجار هاوژینەکەم توشی جەڵتەی دڵ بو و لە پێش چاوی خۆم و دو منداڵەکەم گیانی لە دەست دا."

ئەوەشی خستوەتەڕو، "من زیاتر لە دو کاتژمێر تەرمی هاوژینەکەم لەکۆڵ گرت و لەگەڵ دو کچەکەم بە دەم گریانەوە دارستانەکانی یۆنانمان بڕی هەتا کەسێکمان بینی و پەیوەندی بە پۆلیسی ئەو وڵاتە کرد."

باسی لەوەشکردوە، "دوای ئەوەی پۆلیسی یۆنان هاتن، تەرمی هاوژینەکەمیان بردوە بۆ یەکێک لە ساردخانەکانی ئەو ناوچەیە و خۆم و دو منداڵەکەمیان بۆ دو شەو دەستبەسەر کردوە و ئێستا لە کەمپی فلایکۆ ڕاگیراوین و دەڵێن هەتا کۆتایی 14 ڕۆژ ماوەی کەرەنتینە ئیزنت نادەین کە تەرمی هاوژینەکەت ببینیت".

ناوبراو داوا لە هەمو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کە لەسەر کاروباری پەناخوازان کار دەکەن دەکات کە بۆ گواستنەوەی تەرمی هاوژینەکەی بۆ شاری سەردەشت و هەروەها گواستنەوەی منداڵەکانی بۆ وڵاتی سێهەم هاوکارییان بکەن و ڕێگری بکەن لە دیپۆرت کرانەوەیان بۆ وڵاتی تورکیا.

23/6/2021


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان