ئاژانسی ناسای ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کەشتییەک رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بە ئامانجی لەناوبردن و گۆڕینی رێڕەوی هەسارۆکەیەک پێش ئەوەی بگاتە زەوی.
ئاژانسی ناسای ئەمەریکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، کەشتی "DART" لە رێگەی موشەکی سپەیس ئێکس ڤاڵکۆن (9)ەوە رەوانەی سیستمی هەسارۆکەی دوانەیی "دیدیموس" و مانگە تایبەتەکەی دەکرێت بە ئامانجی گۆڕینی کەمێک لە ئاراستەی هەسارۆکەکە.
ەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "DART" یەکەم کەشتی دەبێت لە تەکنەلۆجیای بەریەککەوتنی جوڵەییدا دەخرێتەڕوو، کە کەشتییەکی گەورە و خاوەن خێراییەکی زۆر ئاراستەی هەسارۆکەیەک
ڕۆژی دووشەممە 5ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژینگەپارێز بە ناونیشانی “سالار ساڵحی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ــ چەکداری ئەو دامەزراوەیە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو ماوەی ساڵێک بەرپرسی کۆمیتەی ژینگەپارێزی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی لقی کوردستانی لە شاری سنە بووە.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، ڕۆژی 31ی خەرمانانی ئەمساڵ هاوڵاتییەکی دیکەی ژیگەپارێزی خەڵکی شاری بانە بە ناونیشانی”سەلاح حسێن پەنا” لە شەقامێکی ئەو شارە لە لایەن هێزە
چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی نامەیەک بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەنێرن و داوادەکەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەرامبەر هەڵکوتانە سەر هەدەپە و دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی بە بەرپرس بزانێت.
هەریەک لە کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری پارتی دیموکراتەکان و ئەندام لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ جەیمس لانکفۆرد لەسەر حسابی پارتی کۆمارییەکان سەرپەرشتی نامەیەکی 10 کەسیان کرد کە بۆ سەرۆکی ئەمریکا نێردراوە و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە بایدن کاربکات بۆ کۆتایهاتنی ئەو گوشارە سیاسییەی لەنێوخۆی تورکیا لەسەر هەدەپە دروستکراوە.
لە نامە کراوەکەدا سیناتۆرەکان نووسیویانە "داوات لێدەکەین بە هەموو تواناتەوە سەرکۆنەی هەوڵە شەڕانگێزییەکانی سەرۆک ئەردۆغان بکەی لە پەلاماردانی گەورەترین پارتی سیاسیی کوردی، داوا دەکەین
زانایان ئاشكرایان كرد، نەیزەكێك بەرەو كۆمەڵەی خۆر و زەوی دێت و لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا لە زەوی نزیك دەبێتەوە، ئەوەش گەورەترین نەیزەكە تاوەكو ئێستا بینرابێت.
تۆڕی "بی بی سی" بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، نەیزەكێك بەرەو كۆمەڵەی خۆر و زەوی بەڕێوەیە كە پانییەكەی نزیكەی 150 كیلۆمەترە و 31 جار گەورەترە لەو نەیزەكانەی تائێستا لەلایەن زانایانەوە بینراوە، نەیزەكەكە بۆ یەكەمجار لەساڵی 2014 بینراوە و دوای 7 ساڵ زانایان توانیویانە بیناسنەوە، ناوی "برناردینیلی – برنشتاین"ی لێنراوە كە ناوی ئەو دوو زانایە ئاشكرایان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا نەیزەكەكە دەگاتە نزیكترین ئاستی لە زەوی.
لای خۆیەوە "گاری برنشتاین" یەكێك لەو زانایانەی نەیزەكەكەیان ئاشكرا كردووە باسی لەوەكردووە، لەوانەیە گەورەترین نەیزەك بێت تاوەكو ئێستا بینرابێت، یاخود بڵێین گەورەترین نەیزەكە تاوەكو ئێستا بەباشی لێكۆڵینەوەی لێ كرابێت، ئاشكرا كردنیشی لە كاتێكی زوودا دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك بتوانن بەردەوام
لەدوا کۆبوونەوەی رێکخراوی پێنی نێونەتەوەیی، نوسەرێکی کورد وەک سەرۆکی نوێی ئەو رێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
ئەسلیخان یەڵدرم، هاوسەرۆکی پێنی کوردی سەر بە پێنی نێونەتەوەیی رایگەیاندوە: بورهان سونمەز، نوسەری باکوری کوردستان، کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پێنی نێونەتەوەییە وەک سەرۆکی نوێی ئەو رێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
ئەو نوسەرە کوردە ساڵی 1965 لە ناوچەی هایمانای باکوری کوردستان لەدایکبووە و دەرچووی بەشی یاسایە و خاوەنی پێنج رومانە، کە بۆ سەر 42 زمان وەرگێڕدراون.
پێنی نێودەوڵەتی (PEN International) لە ساڵی 1921دا لە لەندەن دامەزراوە و لە زیاتر لە 100 وڵات نوێنەرایەتی
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك رایگەیاند، وڵاتەكەی بە پێی هەنگاوە كردارییەكانی ئەمریكا، كۆتا بڕیار لە گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی دەدات.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران كە بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیویۆرك بوو، دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی وتی: بۆ گەڕانەوەیان بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ئەو پەیام و بەڵێنە زارەكیانە بە هەند وەرناگرن كە ئەمریكا
ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، مامۆستایان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، سنە، مەریوان و سەقز، لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.
ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە پاش بانگەوازی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایانی ئێران بەڕێوە چوو، مامۆستایانی کوردستان خوازیاری جێبەجێکردنی گەڵاڵەی پلەبەندی، هەڵوشاندنەوەی تەواوی یاسا نادادپەروەرانەکان دژی چالاکانی سێنفی و ئازادکردنی مامۆستایانی زیندانی بوون.
هەروەها ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، تەواوی داواکارییەکانی فەرهەنگییانیان
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەتەواوی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەڵام پێویستە ئێرانیش پابەند بێت بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەوە.
جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان باسى لە گەڕانەوەى وڵاتەکەى بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کرد.
بایدن ئاماژەی بەوەدا، ئەمەریکا هێشتا دەیەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و رێگری لێ بکات.
ئەوەشی خستوەڕوو، وڵاتەکەی بەتەواوی دەگەڕێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەگەر تاران پابەندبێت بە بەندەکانی رێککەونتەکەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، کۆبوونەکانی لیژنەی هاوبەش لەبارەی کارپێکردنی تەواوەتی نەخشەڕێگای هاوبەشی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستی بە گفتوگۆکانی
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، دانوستاندنکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەدەپەیە و ئەو کێشەیە لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر رایگەیاند، دانوستاندنکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەدەپەیە و هەڵبەت شوێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش پەرلەمانی تورکیایە.
ئەو گوتەیەی دەمیرتاش دوای ئەوەهات، سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رۆژی 19ی ئەیلولی 2021 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر وەڵامی کەمال کڵچدارئۆغڵو
پاش سێ ساڵ و سێ ڕۆژ، لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی "ڕامین حوسێنپەناهی" زیندانیی سیاسیی کورد، "محەممەد حوسێنپەناهی" ناوسراو بە (خاڵۆ میرزا)، باوکی ئەو زیندانییە سیاسییە ئێعدام کراوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کەمپەینی ڕامین حوسێنپەناهی لە زاری ئەمجەد حوسێنپەناهی، چالاکی مافی مرۆڤ، بڵاوی کردووەتەوە کە "محەممەد حوسێنپەناهی" لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ڕامین، بەهۆی گوشار دەروونییەکان و هەوڵە بێوەچانەکانی ناوبراو بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەسپەردەکردنی جەنازەی ڕامین حوسێنپەناهی، تووشی بێهۆشیی درێژخایەن بووە و لە ژێر چاودێرئی پزیشکی دایە.
پاش چەند ڕۆژ لەو پەیوەندییەدا، ئەو کەمپیەنە ڕۆژی ڕابردوو باسی لە گیانلەدەستدانی محەممەد حوسینپەناهی، لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە کرد و لە هەمان کاتدا، ئەمجەد
لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن وێڕای پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، خواستی خۆی بۆ سەردانکردنی هەولێر نیشانداوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڵاوکردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دووپاتى كردووەتەوە كه وڵاتەکەی به بايهخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ ههرێمى كوردستان و عێراق دهڕوانێت و ئهو پهيوهندييانهى 30 ساڵ پێشتر به دامهزراندنى ناوچهى نهفڕين لهنێوان ههرێمى كوردستان و بهريتانيادا دروست بوون، دهمێننهوه و داكۆكى له بهردهواميى پابهنديى بهريتانيا به پشتگيرى و پتهوكردنى پهيوهندييهكان كرد.
ئەمڕۆ هەینی 17-09-2021 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له لهندهن لهلايهن بۆريس جۆنسۆن له نووسینگەی خۆى له تێن داونينگ ستريت پێشوازى لێكرا و لە کۆبوونەوەکەیاندا ئاڵای
نوێنەرایەتی هەدەپە، لە هەرێمی کوردستان ئیدانەی تیرۆرکردنی (یاسین بولوت) ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە و هێرشکردنە سەر پەنابەرێکی کوردی باکووری کوردستان و ئهندامی ههدهپه له باشوری كوردستان (فهرهاد بارش) دهكات.
ئەمڕۆ، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەنووسیدا، له بارهگای پارتی دیموکراتی گەلان- ههدهپه، لهشاری ههولێر، هاوسهرۆكانی ههدهپه ڕاگهیهندراوێكیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردهوه.
هەدەپە لە ڕاگەویەندراوەکەیدا، نیگەرانیی خۆی لهسەر ڕووداوەکانی دوێنێ و ئهمڕۆی شاری سلێمانی دهربڕییە و داوایایکردووە حكومهتی ههرێمی كوردستان ژیانی هاوڵاتیانی باکووری كوردستان بپارێزێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئهگهر حكومهتی ههرێمی كوردستان لە بەرامبەر هێرش و داگیركارییەکانی دهوڵهتی تورك ههڵوێست نیشان نهدات ئهوا پیلانهكانی دهوڵهتی فاشیستی تورك
سهرۆكی رێكخراوی وزهی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، محهمهد ئیسلامی، رایگهیاند، ئهو كامێرانهی چاودێری، كه بهشێك بوون له رێككهوتنی ناووكی 2015 و له وێستگهكانی ئێران دانرابوون، لامان بردن.
محهمهد ئیسلامی گوتیشی: لایهنهكانی دیكهی رێككهوتنهكه پابهند نهبوونه به جێبهجێكردنی رێككهوتنهكهوه، ئێمهش مافی خۆمانه پابهند نهبین.
له لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ههواڵی ئیرنای كۆماری ئیسلامی، ئهو بهرپرسه ئێرانییه گوتی: كامێراكانی چاودێری وهك بهشێك له پلانی گشتگیری هاوبهش، كه بهشێكه له رێككهوتنهكه له وێستگه
ڕۆژی پێنجشەممە چین ناڕەزایی دەربڕی سەبارەت بە ڕێکەوتنی نوێی ئاسایشی نێوان ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئوستڕالیا لە ئۆقیانووسی هیندی و هێمن، وتی ئەم هاوبەشیە نابێت وڵاتێکی دیکە بکاتە ئامانج، هەروەها هۆشیاریدا لەسەر زیادبوونی کێبڕکێی خۆپڕچەککردن لە ناوچەکەدا.
بەپێی ڕێکەوتنە نوێیەکە، ئەمەریکا و بەڕیتانیا تەکنەلۆجیایەک دەدەن بە ئوستڕالیا تاوەکو بتوانێت ئەو ژێر دەریاییانە بەکاربهێنێت کە بە وزەی ناوەکی کاردەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە فەڕەنسا کە ڕێکەوتنەکەی خۆی لەسەر ژێردەریاییەکان لەگەڵ ئوستڕاڵیادا لەدەست دەدات، ڕێکەوتنەکەی بە دڕندانە و پێشبینی نەکراو ناودێرکرد.
جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵدەدەن کۆمەڵێک ڕێوشوین بگرنەبەر بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیادبوونی دەسەڵات و کاریگەرییەکانی چین لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی زیادبوونی توانا سەربازییەکانی و فشارەکانی بۆ سەر تایوان و ڕەوانەکردنی هێز بۆ دەریای جێناکۆکی لەسەری باشووری چین.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری ئوستڕالیا سکۆت مۆریسن لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا بە ناو ئاماژەیان بە چین نەدا، بەرپرسانی
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کووژرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (قوباد ڕەحمانی) تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری کرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری (تەنگ حەمام)ی هەڵکەوتوو لە سەرپێڵ زەهاو