فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی نامەیەک بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەنێرن و داوادەکەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەرامبەر هەڵکوتانە سەر هەدەپە و دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی بە بەرپرس بزانێت.

هەریەک لە کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری پارتی دیموکراتەکان و ئەندام لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ جەیمس لانکفۆرد لەسەر حسابی پارتی کۆمارییەکان سەرپەرشتی نامەیەکی 10 کەسیان کرد کە بۆ سەرۆکی ئەمریکا نێردراوە و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە بایدن کاربکات بۆ کۆتایهاتنی ئەو گوشارە سیاسییەی لەنێوخۆی تورکیا لەسەر هەدەپە دروستکراوە.

لە نامە کراوەکەدا سیناتۆرەکان نووسیویانە "داوات لێدەکەین بە هەموو تواناتەوە سەرکۆنەی هەوڵە شەڕانگێزییەکانی سەرۆک ئەردۆغان بکەی لە پەلاماردانی گەورەترین پارتی سیاسیی کوردی، داوا دەکەین کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی ئەوروپا بکەی بۆ ئەوەی رێگری بکەی لە پاشەکشەی زیاتری پرۆسەی سیاسی لە تورکیا."

سیناتۆرەکان هەوڵێکی داواکاری تورکیایان بۆ داخستنی هەدەپە بیرهێنایەوە، لە نامەکەدا گوتیان "سەرۆک ئەردۆغان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە دەدات و بەسوودبینین لە سیستمی دادوەری هەوڵی دوورخستنەوەی سەدان کەس لە ئەندامانی پارتەکە لە کارەکانیان دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی لەسەر سندووقەکانی دەنگدان شکست بە گەورەترین پارتی کوردی لە تورکیا بهێنێت."

لەنامەکەدا سیانتۆرەکان بە بایدن دەڵێن، "دڵنیای بکاتەوە کە ئەردۆغان تێدەگات کە هەر هەوڵێک بۆ داخستنی هەدەپە یاخود دەستگیرکردنی لایەنگرانی یاخود دوورخستنەوەیان لە کارەکانیان باجی جیددی نەرێنی بۆ تورکیا بەدواوە دێت."

ئەو سیناتۆرانە، جەختیش لە داوایەکی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکاتەوە کە لە 17ـی ئەیلوولی 2021 دەرچووە و داوا دەکات دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

ئەم نامەیە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا چووە په‌رله‌مانی وڵاتەکەی و رەتیکردەوە لە تورکیا کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد مابێت و گوتی: "ئێمە ئەو کێشەیەمان چارەسەرکردووە."

٢/١٠/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان