کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کووژرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (قوباد ڕەحمانی) تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری کرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری (تەنگ حەمام)ی هەڵکەوتوو لە سەرپێڵ زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنوورەکانی (تەنگ حەمام) کاروانێک لە کۆڵبەران و کاسبکارانیان کردنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و لەئاکامدا ئەم کۆڵبەرە گیانی لەدەستدا.
١٧/٩/٢٠٢١