نوێنەرایەتی هەدەپە، لە هەرێمی کوردستان ئیدانەی تیرۆرکردنی (یاسین بولوت) ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە و هێرشکردنە سەر پەنابەرێکی کوردی باکووری کوردستان و ئه‌ندامی هه‌ده‌په له باشوری كوردستان (فه‌رهاد بارش) ده‌كات.
ئەمڕۆ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەنووسیدا، له باره‌گای پارتی دیموکراتی گەلان- هه‌ده‌په، له‌شاری هه‌ولێر، هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه.
هەدەپە لە ڕاگەویەندراوەکەیدا، نیگەرانیی خۆی له‌سەر ڕووداوەکانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی ده‌ربڕییە و داوایایکردووە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژیانی هاوڵاتیانی باکووری كوردستان بپارێزێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەرامبەر هێرش و داگیركارییەکانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵوێست نیشان نه‌دات ئه‌وا پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك زیاتر ده‌بن و ڕۆژانە ژیانی هاوڵاتیان و خاكی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی و داواش له ئاسایشی سلێمانی ده‌كات دەستوبرد تاوانبارانی تیرۆرکردنی هه‌ڤاڵ شوكری سه‌رحه‌د بدۆزنه‌وه و بۆ ڕای گشتی ئاشكرای بكه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە : هێرشكردنه سه‌ر كوردانی باكوور و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان و شه‌هیدكردنی شوكری سه‌رحه‌د ڕووداوێکی مه‌ترسیداره و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه له ڕووداوی هاوشێوه بگرێت.
نوێنەرایەتیی هەدەپە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: تا ئەو کەسانە دەستگیر و دادگایی نەکرێن، بە چالاکیی دیموکراتیی و لە ڕێی یاساوە، مافی پاراستنی خۆیان بەکار دێنن و پاش شەرمەزارکردنی بکەرانی ئەو کردەوانە ڕاشیانگەیاندووە هیچ هێرشێک ناتوانێت لە ژیانی شەرافەتمەندانە دووریان بخاتەوە لە خەباتی سیاسی ساردیان بکاتەوە.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی هه‌ده‌په له‌كاتێكدایه دوێنێ له شاری سلێمانی هێرش کرایە سه‌ر “فه‌رهاد بارش” ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ئه‌مڕۆش له‌كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا “یاسین بولوت” ناسراو به “شوكری سه‌رحه‌د” شەهیدكرا، بەڵام تائێستاش هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی نیشان نه‌داوه.