سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د ئیسلامی، رایگه‌یاند، ئه‌و كامێرانه‌ی چاودێری، كه به‌شێك بوون له رێككه‌وتنی ناووكی 2015 و له وێستگه‌كانی ئێران دانرابوون، لامان بردن.
محه‌مه‌د ئیسلامی گوتیشی: لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ند نه‌بوونه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه، ئێمه‌ش مافی خۆمانه پابه‌ند نه‌بین.
له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای كۆماری ئیسلامی، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتی: كامێراكانی چاودێری وه‌ك به‌شێك له پلانی گشتگیری هاوبه‌ش، كه به‌شێكه له رێككه‌وتنه‌كه له وێستگه ناووكییه‌كان جێگیر كرابوون، مادام لایه‌نه‌كانی دیكه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نین، ئیدی چ پێویست ده‌كات ئه‌و كامێرانه بمێننه‌وه.
سەرچاوە: کوردستان ٢٤
١٧/٩/٢٠٢١