فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەدوا کۆبوونەوەی رێکخراوی پێنی نێونەتەوەیی، نوسەرێکی کورد وەک سەرۆکی نوێی ئەو رێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
ئەسلیخان یەڵدرم، هاوسەرۆکی پێنی کوردی سەر بە پێنی نێونەتەوەیی رایگەیاندوە: بورهان سونمەز، نوسەری باکوری کوردستان، کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پێنی نێونەتەوەییە وەک سەرۆکی نوێی ئەو رێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
ئەو نوسەرە کوردە ساڵی 1965 لە ناوچەی هایمانای باکوری کوردستان لەدایکبووە و دەرچووی بەشی یاسایە و خاوەنی پێنج رومانە، کە بۆ سەر 42 زمان وەرگێڕدراون.
پێنی نێودەوڵەتی (PEN International) لە ساڵی 1921دا لە لەندەن دامەزراوە و لە زیاتر لە 100 وڵات نوێنەرایەتی هەیە و لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردووشدا بەشی کوردی پێن دامەزراوە.
ئەرکی سەرەکی رێکخراوەکە داکۆکیکردنە لە نوسەران و ئازادی نوسین و رادەربرین لە سەرتاسەری جیهان و بە یەکێک خاوەن قورساییترین رێکخراوەکانی ئەو بوارە دادەنرێت.

٢٦/٩/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان