گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری وڵات و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یه‌کی که‌م هه‌یه که پاساو بۆ که‌یسی له دژی ده‌میرتاش بێت.
دادگایی کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که رۆژی پێنج شه‌مه له ئانکارا ده‌ستی پێ‌کرد و تاوانی تێرۆرستی خراوه‌ته سه‌ر، وای کردوه له ره‌خنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دوادا بێت.
له 500 لاپه‌ره‌دا به فه‌رمی تاوان خراوه‌ته سه‌ر ناوبراو که پێشه‌نگی ڕێکخراوێکی تێرۆرستی، و بانگه‌شه‌کردن بۆ تێرۆرسم، ته‌شه‌نه دان به ڕق و تاوان بووه.
ڕه‌خنه به‌رامبه‌ر به ئه‌و که‌یسه سه‌باره‌ت به ئه‌و بڕیاره هاتۆته گۆر که دادگایی کردنه‌که له به‌ندیخانه دا روویداوه و ڕێگا به 20 که‌س دراوه تێیدا به‌شدار بن.
حەسیپ کاپڵان جێگری ده‌میرتاش له پارتی دێمۆکڕاتیکی گه‌لان له
ەگوێرەی رووپێوێك كە ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی جیھاندا، عێراق حەوتەمین وڵاتە بۆ ناخۆشترین ژیان لەسەر گۆی زەوی.
بەگوێرەی رووپێوێیك كە پەیمانگەی تۆتینگھام لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ژیان و گوزەرانی نزیكەی 150 وڵاتی جیھان كردووە و دەركەوتووە كە عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە كە ناخۆشترین ژیانی تێدا دەگوزەرێت.
بەگوێرەی ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی خراپترین دۆخی ژیانیان ھەیە، عێراق پلەی حەوتەمی ھەیە و تەنھا وڵاتانی وەكو ئەفغانستان و یەمەن و مۆریتانیا و چاد لە ریزبەندی پێش عێراقن.
رووپێوەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەبەرامبەردا ھاووڵاتیانی نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا، باشترین گوزەرانیان
نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاندووە، داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران بووەتە هۆی بێکاربوونی هەشت هەزار کۆڵبەر و 30 هەزار کاسبکاری سەر سنوور.
ڕەسووڵ خزری، لەمبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (خانەی میللەت) گوتوویەتی: "داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەمەتەرخەمی لە کرانەوەیەدا بووەتە هۆی بێکاریی هەشت هەزار کۆڵبەر و 30 هەزار کاسبکاری دیکە و هاوکات نزیکەی 7 ملیۆن بازرگان لە حەوت پارێزگای ئێران گرفتیان بۆ ساز بووە."
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە و پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی
هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌یر له باكووری سووریا درووستبووه، كه له توانایدایه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێ و كوردیش یه‌كێكه له میحوه‌ره‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه و سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "nizavisimaya"ـی رووسی، كورده‌كان له‌سه‌ر هه‌موو په‌ته‌كان یاری ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و رووسه‌كان درووستكردووه، له كاتێكدا ئه‌و دوو هێزه دوو هێزی گه‌وره‌ی ركابه‌رن له ناوچه‌كه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئیریك باهۆن. گوته‌بیژی پینتاگۆن ره‌تیكرده‌وه قسه له‌سه‌ر پرسی ئارامی و ئاشتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور بكات، كه هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی دژی
سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن، داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد كه له هه‌مبه‌ر حوسییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و دژیان بوه‌ستنه‌وه.
عهبدربه مه‌نسوور هادی، سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو پاش كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ركۆماری پێشوو ئه‌و وڵاته وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه “ئێمه یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستی ئه‌و وڵاتانه كورت ده‌كه‌ینه‌وه كه وڵاته‌كه‌یان لێ شێواندووین و ڕێبهرهكانمان به ده‌ستی خۆمان به كوشت ده‌ده‌ن.”
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ئه‌رته‌شی له سنووورهكانی سه‌نعا جێگر كراوه و پشتیوانی
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدران لە شاری سەقز سێ هاووڵاتیی کوردیان خەڵکی شارۆچکەی ساحێب دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی دوێنی ١٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لە شاری سەقز شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی "فەریدوون ساحێىی"، "فواد ساحێبی" و پەیمان شەریفی" خەڵکی شارۆچکەی ساحێب ڕاگەیاندووە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بە بێ بەڵگەی دادگا هێڕشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە سەقزیە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لە ئێران ناوەندە جۆراجۆرەکانی ئیتلاعات چالاکن و وەزارەتی ئیتلاعات بەشێک لە بە
ڕۆژنامه‌ى (ئیسرائیلى ئه‌مڕۆ)ى ئیسرائیلی، ئاشكراى كرد، دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چیك ڕای گه‌یاندووه، دان به‌وه‌دا ده‌نێن به‌پێی سنوورى 1967 (قودس) پایته‌ختى ئیسرائیله، هاوكات فلیپین و هه‌نگاریا به‌نیازن به‌فه‌رمى هه‌مان بۆچوون ده‌رببڕن.
ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه له ڕاگهیاندراوهكهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، هاتووه: "چیك وای ده‌بینێت كه قودس له داهاتوودا ده‌بێته پایته‌ختى هه‌ردوو وڵاتى
کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی سەرما و سۆڵەوە لە شاخی "شەترە" گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ١٥ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە شاخی شەترە تووشی با و بۆران بوون و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ئیدریس بایزیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوری قادر، خەڵکی گوندی "سێنگان" گیانی
ڕۆژنامەنووس و شاعیرێکی کورد بە هۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی لە گرتووخانەی وەکیل ئاوای شاری مەشهەد مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی سەرماوەز، "عەلیڕەزا سپاهیلایین"، ڕۆژنامەوان و شاعیریكی کوردێکی دانیشتووی مەشهەد کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی جێبەجی نەکردنی داخوازییەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە پاش دەستبەسەرکردنی له حەوتووی ڕابردوودا،دادوەر
سکرتێری ناتۆ، له هەمبەر بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران و تاقی کردنیان له لایەن ئەو ڕێژیمەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.
"یەنسن ئستۆلتنبێرگ"، سکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە برۆکسل، بەرنامە مووشەکییە بالستیکییەکان و تاقی کردنیان لە لایەن ڕیژیمی ئێرانەوە به هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ زانی و نیگەرانی خۆی لە درێژەدانی ئەو بەرنامە مووشەکییانە دەربڕی.
سکرتێری ناتۆ، له پرێس کۆنفڕانسێک، که لە شاری برۆکسل بەڕێوە چووە، وتوویەتی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند به هاوكاریی ئاڵمان پێش به په‌ره‌سنه‌ندنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو ژان ئایۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێلی ئاڵمان له پاریس ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بیری فراوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ناوچه دایه و ده‌بێ پێش به په‌لوپۆهاویشتنی ئه‌و وڵاته بهاوێن و له‌وه زیاتر ئیزن ناده‌ین په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بدا.
دوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و فه‌رانسه له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند ئێستا کاتی ئەوەیە لەدژی ئێران هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم تایمز)، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/12/6 لە پرێس کۆفرانسێکی ڕاۆژنامەوانیدا گوتی: "ڕێگە نادەن ئێران نفووز و پێگەی لە ناوچەکە و بەتایبەت سووریا پەرە پێ بدات".
ناتانیاهۆ باسی لەوەش کردووە ئیسرائیل ڕێگە
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڕياريدا دان بنێت به قودسدا وه‌ك پايته‌ختى ره‌سمى ئيسرائيل.
قودس له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه به ئۆرشه‌ليم ناوده‌برێت.
له ميانهى وتارێكيدا كه له‌و باره‌يه‌وه ئاراسته‌ى كرد، تره‌مپ گوتى: سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مريكا پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان نه‌بوون بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس و ناكرێت دواى زياتر له 20 ساڵ هه‌مان شت دووباره بكه‌ينه‌وه.
گوتيشى: قودس/ ئۆرشه‌ليم، پايته‌ختى يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌تى ديموكراتييه له جيهاندا و له‌و شاره‌دا هه‌ر سێ ئاينه‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين به ئاشتى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا من پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌بم كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌خۆمم داوه و ئيسرائيل مافى خۆيه‌تى پايته‌خته‌كه‌ى ديار بكات.
تره‌مپ داواشى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد، ده‌ست به ئاماده‌كارى
وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە کۆی ٤٠٤ کیلۆ لە دەستەی ١٠٥ کیلۆی کێبڕکێی جیهانی "وەزنەبەرداری" ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی ئامریکا، توانی پلەی یەکەم بە دەست بێنیت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی هاشمی، لە دەستەی ١٠٥ کیلۆ کێبڕکێی جیهانی وڵاتی ئامریکا، وەزنەبەرداری پلەی یەکەمی بە دەست
یەکێک لە پارێزەرە ناسراوەکانی کورد، داوای لە ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی کرد، کە لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەرانی کورد دژکردەوە نیشان بدات.
عوسمان موزەین یەکێک لە پارێزەرە دیارەکانی کورد، داوا لە ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی کرد، کە لە هەمبەر کرانە ئامانجی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە هەڵویستی هەبێت.
ئەو پارێزەرە کوردە ڕایدەگەیەنێت: بریا ئەو ناوەندە کە سەر بە دەزگای قەزاییە، ماوە بە ماوە لە هەمبەر هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان دژکردەوەیان هەبێت، کە ڕێبواران و ماشینەکان دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و کوژران و بریندرا بوونی هاووڵاتییانی کوردی لە ناوە و دەرەوەی سنوری لێ دەکەوێتەوە، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران و ڕێبواران بە تەواوەتی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو دەدات، بەڵام هیچ